عەلی سعود عەبد ئەلسعود محەممەد (بە عەرەبی: عبد السعود محمد؛ لەدایکبووی ٣ی حوزەیرانی ١٩٥٢) پیشەگەرێکی دوولایەن بوو لەھەریەک لەلایەکانی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی و جیھادی ئیسلامی میسری لەیەک کاتدا، بەجۆرێک زانیاریەکان و نھێنیەکانی ھەردوولای بۆ یەکتر دەگواستەوە.
بۆیەکەم جار وەکو وەرگێری ئەیمەن زەواھیری سەرکردەی گروپی ئەلقاعیدە ھاتە ئەمریکا، دواتر لەنێوان مزگەوتەکانی کالیفۆرنیا ھاموشۆی دەکرد بەمەبەستی کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ گروپە ئەفغانیەکان دژ بە یەکێتی سۆڤیەت. زەواھیری ھانی دا بچێتە ناو کاروباری دەولەتەوە لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دواتر چووە ناو بەشی قاھیرەی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی بۆ خزمەتکردنی ئەمریکا. ئەمریکییەکان وەریانگرت وەکو ئەفسەرێکی بچوک بۆ کاری سیخوری لە میسر. دواتر داوایان لێکرد بچێتە ناو مزگەوتێکی سەر بە حیزبواللا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، بەڵام لەلایەن سیخورە ئەمەریکیەکانی تر لە نیازەکانی ئاگادارکرانەوە و دواتر لە ئەمریکا دەرکرا و قەدەغەی گەڕانەوەی کەوتە سەر بۆ ئەمریکا، دواتر ھەوڵی دایەوە و بوو بە ئەندام لە ھێزە تایبەتیەکانی ئەمریکا پاشکۆ لە سووپای ئەمریکا، ئەوانیش ناردیان بۆ پەیمانگایەکی مەشقی سەربازی تایبەت وە ھانیان دا تاوەکو لەبواری خوێندنی ئیسلامی بخوێنێت تا گەیشتە پلەی دکتۆرا لە زانستە ئیسلامیەکان و دواتر بوو بە مامۆستا لەچەندین مەڵبەندی زانستی ئاینی لە خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست.
لە ھەشتاکان بوو بە ڕاھێنەری کۆمەلێک لە جەنگاوەری ئەفغانی دژ بە سۆڤیەت لە ئەفغانستان، پاشان نازناوی کارمەندی تایبەتی وەرگرت لە نوسینگەی لێکۆلینەوەی فیدرالی جاک کلونان بە (ڕاھێنەری بن لادن). لە ١٩٩٨تاوانبارکرا بە تەقینەوەی باڵوێزخانەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نایرۆبی و کینیا و داروسەلام و تەنزانیا. ھەروەھا پێنج تاوانی خرا پاڵی لەبارەی کوشتنی ھاووڵاتیانی وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تێکدانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا.
تاوەکو ١٩٨٤لەھەواڵگری سووپای میسری مابوویەوە تاوەکو ئاشکرابوون و دزەکردنی ئەوزانیاریانەی کە بۆ لایەنی تر کاردەکات دوای ١٩٨٤پەیوەندی بەسووپای ئەمریکا دەکات و ئەوانیش دەینێرن بۆ ڕاھێنان بە ڕێکخراوی قاعیدە و گروپە توند ڕەوەکانی تر، عەلی محەممەد پەرتوکێکی نووسی کە لەچەند بەرگێک پێکھاتبوو لەبارەی ڕاھێنانی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەلی محەممەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.