شەیتانەکان یان ئەھریمەنەکان (بە ڕووسی پێش چاکسازی: Бѣсы ; بە ڕووسی دوای چاکسازی: Бесы، وەشانی ڕووسی: Bésy) ڕۆمانێکی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییە، بۆ یەکەمجار لە ڕۆژنامەی پەیامبەری ڕووسی لەنێوان ساڵانی ١٨٧١ - ١٨٧٢ بڵاوکراوەتەوە.
نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Бѣсы |
وەرگێڕ | کۆنستانس گارنت (١٩١٦) دەیڤید ماگارشاک (١٩٥٤) ئەندرۆ ڕ ماکاندرو (١٩٦٢) ئەندرۆ ڕ ماکاندرو (١٩٩٢) ڕیچارد پیڤێر و لاریسا ڤۆلۆخۆنسکی (١٩٩٥) ڕۆبێرت ئەی ماگوایر (٢٠٠٨) ڕۆجەر کۆکرێل (٢٠١٨) |
وڵات | ڕووسیا |
زمان | ڕووسی |
چەشن | ڕۆمانی فەلسەفی ڕۆمانی ڕامیاری ڕۆمانی دژە نەبوونی ڕۆمانی دەروونناسی ڕۆمانی تەنزئامێز |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٨٧١–١٨٨٢ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٩١٦ |
پێش ئەو | گەمژە |
بە یەکێک لەو چوار شاکارە دادەنرێت کە فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی نووسیوویەتی، دوای گەڕانەوەی لە دەربەدەری سیبیریا، لەگەڵ تاوان و سزا (١٨٦٦)، گەمژە (١٨٦٩) و برایان کارامازۆڤ (١٨٨٠). ڕۆمانی شەیتانەکان ڕۆمانێکی تەنزئامێزی کۆمەڵایەتی و ڕامیارییە، کە ڕەھەندێکی دەروونی دراماتیکیی ھەیە، و ڕۆمانێکی تراژیدییە لەسەر ئاستێکی بەرفراوان. نووسەری ئەمریکی جۆیس کارۆل ئۆتس ناوی ھێناوە وەک «نائارامکەرترین و توندوتیژترین ڕۆمانی دۆستۆیەڤسکی و کارە «کارەساتبارەکەی» کە قایلبوونی پێوە دیارە». بە گوێرەی ڕۆناڵد ھینگلی، ئەم ڕۆمانەی دۆستۆیەڤسکی بە زۆرترین «ھێرشکردنە سەر نەبوونییە» و «یەکێکە لەو دەستکەوتانەی کە جێی دەستخۆشین، بەڵکو لەوانەیەشە مەزنترینیان بێت لە ھونەری خەیاڵی پەخشانیدا».
ڕۆمانی شەیتانەکان ئاماژەیە بۆ دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی نەبوونی ڕامیاری و ڕەوشتی ساڵانی ١٨٦٠ لە ڕووسیا. شارێکی خەیاڵی چووەتە ناو ئاژاوەگێڕییەوە، بووەتە خاڵی سەرەکی شۆڕشێکی ھەوڵدراو، لەژێر ڕێنمایی پیلانگێڕی سەرەکی پیۆتر ڤێرخۆڤێنسکی. کارەکتەری ئەرستۆکراسی نامۆ نیکۆلای ستاڤرۆگین-ھاوتای ڤێرخۆڤێنسکی لە بواری ڕەوشت زاڵە بەسەر ڕۆمانەکەدا، و کاریگەرییەکی نائاسایی لەسەر دڵ و مێشکی نزیکەی ھەموو کارەکتەری دیکە ھەیە. نەوەی تەواو (الجیل المثالي) بە کاریگەری ڕۆژاوا لە ساڵانی ١٨٤٠، کە نموونەی ستیفان ڤێرخۆڤێنسکی (باوکی پیۆتر ڤێرخۆڤێنسکی و مامۆستای منداڵی نیکۆلای ستاڤرۆگین)، وەک باپیرەیەکی بێباک و ھاوبەشێکی بەدبەختی لەگەڵ ھێزی «شەیتانییەکان» کە دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتووە، پێشکەش دەکرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەیتانەکان (ڕۆمان) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەیتانەکان (ڕۆمان), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.