شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانی (بە ئینگلیزی: Uniform Resource Locator یان URL)، بە نافەرمیی ناونیشانی وێب یان web address، ئاماژەیە بە ھەر سەرچاوەیەکی وێب کە شوێنی خۆی دیاری دەکات لەسەر ڕایەڵەیەکی کۆمپیوتەر لەگەڵ میکانیزمێک بۆ وەرگرتنەوەی.
URL جۆرێکی تایبەتی ناسێنەری سەرچاوەی چوونیەکە (URI) ئەگەرچی گەلێک کەس لەجێی یەکتر بەکاریان دەھێنێت. زۆربەی جاران URL بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە پەڕەیەکی وێب (ئەیچ تی تی پی)، بەڵام بۆ گواستنەوەی پەڕە (ئێف تی پی)، ئیمەیڵ، (مەیڵتو)، دەستپێگەیشتنی بنکەی دراوە (جەی دی بی سی) و زۆری تر بەکاردێت.
زۆربەی وێبگەڕەکان URL لەسەرە لەنێو باڕی ناونیشاندا نیشان دەدەن. URLێکی سادە دەکرێت ئەم شێوازەی ھەبێت http://www.example.com/index.html
، کە پرۆتۆکۆلێک (http
)، ناوی خانەخوێ (www.example.com
) و ھەروەھا ناوی پەڕگەیەک (index.html
) دەدات بەدەستەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شوێندۆزی سەرچاوەی جیھانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.