حەسەن سەلاح سۆران (١٩٤١-٢٠٠٩) نووسەر و ھۆنڕاوەنووس و وەرگێر و زمانزانی کورد بوو.
لە سەرەتای لاوییەوە دەستی بە نووسین و لێکۆلینەوە لەسەر زمان و مێژوو و وێژەی کوردی کردبوو کە لە بوارەدا ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی لە دوای خۆی بە جێھێشتووە. ھەروەھا بەسەر زمانی ئینگلیزیدا زاڵ بوو و چەندین بەرھەمی بەو زمانە نووسیوە و وەرگێراوە. و بە سەدان بەرھەمی کورت و درێژی لە سایتەکاندا بلاوکردبووە. سەرەتای بەرھەمەکانی بە رستەی «بە ناوی کوردستانی گەوروە» دەستی پێدەکرد. حەسەن سەلاح سۆران کوڕی برایم خان سەلاح و برای دوکتور عەلی گەلاوێژ بوو.
مامۆستا حەسەن سەلاح سۆران لە ٢٣/٩/١٩٤١دا لە ئاوایی ساروقامیش، لە ناوچەی بۆکان، لە رۆژھەڵاتی کوردستان ھاتۆتە دنیا. بابی مە بنەماڵەی بوداق سوڵتان (لە فەرمانڕەوایانی موکری) و دایکی لە بنەماڵەی ئەردەڵانە کە بنەماڵەی ئەردەڵانیش چەند سەدە فەرمانڕەوای کوردستانی گەورە بوون. (باوکی حەسەن خان، واتە برایم خان سەلاح، فەرماندەی گشت سوپای کۆمار بووە لە کۆماری کوردستاندا) سۆران بێجگە لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە شاری لەندەن لە کولیژەکانی ( Trinity، Sent Jorj، Dtanford) لە ئینگلستان زمانی ئینگلیسی خوێندووە و وەک پسپۆڕی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیسی لە تاران کار دەکات و لە ساڵی ١٩٦٥ ھەتا ئەمڕۆ وەک شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ بەرھەمەکانی بە زمانی کوردی پێشکەش دەکات. ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ (٢٥ی خەرمانان ١٣٨٨ ھەتاوی) لە ماڵی خۆی لە کرج کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی گشتیی شاری بۆکان، ئەسپەردەی خاک کرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەسەن سەلاح سۆران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.