حوسنی حاجی ڕەشید : (١٩٢٣- ١٩٧٢ ) لە بنەماڵەی عیسا قەسابە، ١٩٢٣ لە زاخۆ لەدایکبووە ، سەرۆکی ڕێکخراوی نھێنیی (برووسک) بووە کە کۆمەڵێک لاو لە زاخۆ دایانمەزراندووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
سەرۆکی ڕێکخراوی نھێنیی (برووسک) بووە کە کۆمەڵێک لاو لە زاخۆ دایانمەزراندووە. ئەندامی (کۆمەڵی لاوانی کورد) بووە لە بەغدا. ١٩٤٢ لە ڕێی عەونی یووسفەوە چووەتە ناو (حیزبی ھیوا). نەخشی لە خۆپیشاندانەکانی ڕاپەڕینی کانوونی دووەمی ١٩٤٨دا ھەبووە و لە شیوعییە ھەرەچالاکەکان بووە و دژ بە ناردنەدەرێی دانەویڵە وەستاوەتەوە. سەرەتای ساڵانی پەنجا چووەتە ناو حیزبی شیوعیی عیراق و سەردەمی حوکمی پاشایەتی چەند جارێک گیراوە و ١٩٥٤ دوورخراوەتەوە بۆ شەنگال و ١٩٥٦ بۆ مووسڵ.
پاش ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ گەڕاوەتەوە بۆ زاخۆ و ١٩٥٩ کراوە بە بەڕێوەبەری شارەوانی و چەند مانگێک لەو وەزیفەیەدا ماوەتەوە.
لە ساڵی ١٩٦٠ حاکمی گشتیی عەسکەری بڕیاری دوورخستنەوەیی داوە. ١٩٦٣ کە لە بەغدا خۆوەشێر بووە، فەرمانی دەستگیرکردنی دراوە. ساڵح یووسفی کە بۆ دانوستان لە بەغدا بووە، ھاوکاریی کردووە بۆ دەربازبوون و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لەوێشەوە بۆ ناوچەی زاخۆ و چووەتە ناو شۆڕشی ئەیلوول. ١٩٦٧ چووەتەوە بۆ بەغدا و خۆی شاردووەتەوە، تا لە ١٩٦٩دا لێبوردنی گشتی بۆ سیاسییەکان دەرچووە و ئیدی بەیەکجاری وازی لە حیزبی شیوعی ھێناوە.
لە ١٩٧١ کراوە بە بەڕێوەبەری شارەوانیی شیرانێش. لە ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ کۆچیدواییی کردووە لە بەغدا، تەرمەکەی براوەتەوە بۆ زاخۆ و ١٢/١٠ بەخاک سپێردراوە .
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حوسنی حاجی ڕەشید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.