بەکرێگیراوەکان ٢ (بە ئینگلیزی: The Expendables 2) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکیی ٢٠١٢یە، لە دەرھێنانی سایمۆن وێستە، لە لایەن ڕیچارد وێنک و سیلڤستەر ستالۆن نووسراوە لەسەر بنەمای چیرۆکێک دروست کراوە کە لە لایەن کێن کاوفمان، دەیڤد ئۆگۆستۆ و وێنک نووسراوە.
بڕایان تایلەر بۆ تۆمارکردنی مۆسیقای فیلمەکە گەڕایەوە. ئەم فیلمە پاشکۆیە بۆ فیلمی ئەکشنی ساڵی ٢٠١٠ بە ناوی «بەکرێگیراوەکان ١»، و ئەستێرەکانی فیلمەکە دەستەیەکی لێھاتووی فیلمی ئەکشنن، ئەوانیش بریتین لە سیلڤستەر ستالۆن، جەیسن ستەیتم، جیت لی، دۆڵف لەندەگرین، چاک نۆریس، تێری کروز، ڕاندی کۆچە، لیام ھێمسوۆرت، ژان کلۆد ڤەن دام، برووس ویلیس، و ئارنۆڵد شوارزنێگەر. فیلمەکە شوێنی دەستەیەک بە ناوی «بەکرێگیراوەکان» دەکەوێت، ئەم دەستەیە لە لایەن کەسێک بە ناوی چەرچ بۆ ئەنجامدانی کارێک ڕێک دەخرێتەوە، بەڵام کاتێک یەکێک لە دەستەکە دەکوژرێت، لەمەودوا کاری بەکرێگیراوەکان دەبێت بە تۆڵەکردنەوە و دوای بکوژەکان دەکەون، و پاشان ھەڕەشەیەکی جیھانی چاوەڕواننەکراو ئاشکرا دەبێت. ئەمە دووەم بەشی زنجیرەفیلمی بەکرێگیراوەکانە.
بەکرێگیراوەکان ٢ The Expendables 2 | |
دەرھێنەر | سایمۆن وێست |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئاڤی لێرنەر دانی لێرنەر کێڤن کینگ لێس ویڵدۆن |
چەشنی فیلم | ئەکشن |
کاست | سیلڤستەر ستالۆن جەیسن ستەیتم جیت لی دۆڵف لەندەگرین چاک نۆریس ژان کلۆد ڤەن دام برووس ویلیس ئارنۆڵد شوارزنێگەر لیام ھێمسوۆرت تێری کروز سکۆت ئەدکینز |
مۆسیقا | بریان تایلەر |
وێنەگری سینەمایی | شێڵی جۆنسن |
دەستکاری | تۆد ئی میلەر |
ستۆدیۆ(کان) | مێلێنیوم میدیا |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ڵایەنزگەیت |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٣ی ئابی ٢٠١٢ (لەندەن) ١٧ی ئابی ٢٠١٢ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١٠٣ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | بەکرێگیراوەکان |
تێچوون | ١٠٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٣١٥ ملیۆن دۆلار |
وێنەگرتنی سەرەکی لە ماوەی ١٤ ھەفتەدا ئەنجام درا (لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١١ دەستی پێکرد)، بووجەی فیلمەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. فیلمەکە لە نێوان ئەم چەند شوێنەدا تۆمار کراوە، بولگاریا، ھۆنگ کۆنگ و نیوئۆرلەنس. مشتومڕ لەسەر مردنی بەڕێکەوتی یەکێک لە پیاوە بازرگانەکانی فیلمەکە و ئەو زیانانەی بەر ژینگەی بولگاریا کەوتووە، سەریھەڵدا.
فیلمەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٢ی لە ئەورووپا نمایش کرا، و دواتریش لە باکووری ئەمریکا. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ زیاتر لە٣١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سەرانسەری جیھاندا بەدەست ھێناوە، و گەورەترین سەرکەوتنی لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور بووە. ڕەخنەگران بە گشتی فیلمەکەیان بە پێشکەوتنێک لە فیلمەکەی پێش خۆی دەزانی (بە ئاماژەدان بە زیادبوونی بەکارھێنانی نوکتە و دیمەنە ئەکشنەکانی ناو فیلمەکە)، بەڵام ڕەخنە لە چیرۆک و گفتوگۆکانی گیرا. یارییەکی ڤیدیۆیی بەم ناونیشانە و ئاماژە بۆ فیلمەکە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاو کرایەوە کە دەتوانرێت داببەزرێندرێت. ھەروەھا پاشکۆی ئەم فیلمە بە ناوی «بەکرێگیراوەکان ٣» لە ١٥ی ئابی ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە.
بەکرێگیراوەکان - سەرکردە بارنی ڕۆس، لی کریسمس شارەزایی چەقۆ، یین یانگ شارەزایی شەڕی دەستیی، ھێڵ سیزار شارەزایی چەکە قورسەکان، گەنەر جێنسی ناجێگیر، بێڵی منداڵی قەناس بەدەست، ئەم دەستەیە بەسەرکردایەتی ڕۆس ڕەوانەی نیپال دەکرێن بۆ ڕزگارکردنی دکتۆر ژۆو کە بارمەتەیە. دوای گەیشتن و شەڕکردن و ڕزگارکردنی دکتۆرەکە، یانگ دەستەکە بەجێدەھێڵێت بۆ ئەوەی ژۆو بە یاوەرییەوە بگەڕێتەوە بۆ چین. دوای گەڕانەوەی بۆ نیو ئۆرلینز، بێڵی بە ڕۆس دەڵێت کە بەنیازە لە کۆتایی مانگدا خانەنشین بێت و لەگەڵ خۆشەویستەکەی سۆفیا بژی. دواتر ڕۆس ناچار دەبێت ئەرکێکی بەڕێز چەرچ، کارمەندی سی ئای ئەی وەربگرێت بۆ وەرگرتنەوەی شتێک لە فڕۆکەیەکی کەوتوو لە ئالبانیا.
چەرچ شارەزایەکی بواری تەکنۆلۆژیا بەناوی ماگی چان بۆ دەستەکە دەنێرێت تا لەگەڵیاندا بڕوات بۆ ئەرکەکە. لە ئەلبانیا بەکرێگیراوەکان ئەو شتەی پێویستیان بوو، وەری دەگرن و پاشان دەیانەوێت بەڕێبکەون بۆ نیو ئۆریلێنز، بەڵام تاوانباری نێونەتەوەیی و باززگانی چەک بەناوی ژان ڤیلاین بۆسەیان بۆ دادەنێت، و ھەروەھا بێڵییان گرتووە. ڤیلاین داوای ئەو شتە دەکات لە بەرامبەر ژیانی بێڵیدا. دەستەی بەکرێگیراوەکان ناچار ئەو شتەی بەدەستیان ھێنا بیدەن بە ژان ڤیلاین بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بێڵی، بەڵام ڤیلاین شتەکە وەردەگرێت و پاشان بەپێوەیەکی تەکنیکی چەقۆیەک لەسەر دڵی بێڵی دەدات و دەیکوژێت و پاشان لەگەڵ دەستەکەی خۆی بە ھێلیکدپتەرەکەیان ھەڵدێن، دەستەی بەکرێگیراوەکان ھاوڕێکەیان بەناوی بێڵی دەنێژن و پاشان ڕۆس سەرکردەی دەستەکە، یاداشتنامەیەکی بچووک لەنێو گیرفانی بێڵی دەدۆزێتەوە کە بۆ ھاوسەرەکەی سۆفیا نووسیوێتی، ھەربۆیە ڕۆس و دەستەکە بڕیاری تۆڵەکردنەوە دەدەن و بەدوای ژان ڤیلاین و دەستەکەی ڤیلاین دەکەون.
ماگی چان پێیان دەڵێت کە ئەو شتەی دۆزیمانەوە و لەدەستمان دا، شوێنی پێنج تۆن لە پلووتۆنیۆم دەدۆزێتەوە کە یەکێتیی سۆڤیەت لە دوای شەڕی سارد بەجێی ھێشتووە، بۆیە ژان ڤیلاین دەیەوێت ئەو پلووتۆنیۆمە بدۆزێتەوە و پاشان بیفرۆشێت. بەکرێگیراوەکان لەڕێگەی سیگناڵێکەوە شوێنی کۆمپیوتەرە بچووکەکە دەکەون کە لەدەستی ڤیلاین و تیمەکەی دەکەون، بەم شێوەیە دەگەنە بولگاریا و پاشان لەوێدا لە بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا کە جێھێڵدراوە دەمێننەوە، ھەر بۆ بەیانییەکەی لەوێدا لەلایەن چەند چەکدارێکی سانگ و ھەروەھا دەبابەیەک گەمارۆ دەدرێن، بەڵام کەسێک بەناوی بووکەر ھەرزوو ژیانیان ڕزگار دەکات، و پاشان گفتوگۆ لەگەڵ دەستەکە دەکات و دەرەکەوێت کە ھاوڕێ کۆنەکەی ڕۆسە. پاشان بووکەر پێشنیاری ڕۆیشتن بۆ گوندێک لەو نزیکانە دەکات بۆ ڕۆس و دەستەکەی، کە ھەموو دانیشتووانەکەی ئەوێ دژی ڤیلانن، لەم نێوەندی قسەکردنانەدا، ڤیلاین و ھێکتۆر (دەستە ڕاستی ڤیلاین) خەریکری ھەڵکەندی پلووتۆنیۆمەکەن.
لە گوندەکەدا دەستەی بەکرێگیراوەکان تووشی چەند ژنێکی چەک لەدەست دەبن کە پارێزگاری لە منداڵەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی کە ڤیلاین منداڵەکانیان نەبات بۆ شەڕ و کوشتن و وەک کۆیلە کاریان پێ بکات، ھەربۆیە داوا لە بەکرێگیراوەکان دەکەن کە یارمەتیان بدات، چونکە منداڵ و پیاوەکانیان ببەن ئیتر نایانگەڕێننەوە و نادیار دەبن. سانگەکان (دەستەی ڤیلاینی خراپەکار)، ھەرزوو دەگەنە گوندەکە بۆ بردنی چەند پیاو و منداڵێک، بەڵام لەلایەن دەستەی بەکرێگیراوەکان دەکوژرێن، و پاشان بە فڕۆکەیەک دەڕۆن بۆ دۆزینەوەی ڤیلاین و ئەوانی تر، کاتێک دەگەنە ئەوێ، ھێرش دەکەنە سەریان و پاش شەڕکردن، بەکرێگیراوەکان پیاوە کۆیلەکان ڕزگار دەکەن، بەڵام ھێکتۆر و ڤیلاین بەخێرایی ئەوێ جێ دەھێڵێنن و ھەڵدێن، و ھەروەھا بۆمبیان لەوێدا دانابوو، پاش تەقاندنەوەی بۆمبەکە، دەستەی بەکرێگیراوەکان لەگەڵ پیاوە کۆیلەکان لەوێ گیر دەخۆت لەژێر ئەشکەوتێک کە بەھۆی بەردەوە داخرا، دواتر چەرچ و گرێنچ کە سەر سی ئای ئەین، دەگەنە ئەوێ و ڕزگاریان دەکەن، و بە دەستەی بەکرێگیراوەکان دەڵێن: کە بدوای ڤیلاین بگەڕێن.
دەستەی بەکرێگیراوەکان ڕێگە لە ڤیلاین و سانگەکان دەگرن لە فڕۆکەخانەیەک کە دەیانویست ھەڵبێن و بەفرۆکە بڕۆن، لەوێدا دەستەی بەکرێگیراوەکان و سانگەکان بەشەڕدێن. کریسمسی چەقۆ وەشێن لەگەڵ ھێکتۆر بە شەڕ دێت و ھێکتۆر دەکوژێت، لەکاتێکدا ڕۆس و ڤیلاین شەڕی دەست بە دەست دەکەن، و ڕۆسیش ڤیلاین دەکوژێت و پێی دەڵێت: ئەمە تۆڵەی بێڵییە. پاش کۆتاییھاتن بە شەڕەکە، ترێنج دوو فڕۆکە پێشکەش بە ڕۆس دەکات، پاشان دەستەی بەکرێگیراوەکان سندووقێک دەنێرن بۆ سۆفیا (خۆشەویستی بێڵی)، بڕە پارەیەکی تێدایە و یاداشتەکەی بێڵیشی تێدابوو، لەکۆتا دیمەنی فیلمەکە دەستەکە لەنێو فڕۆکەیەکدا دڵخۆشن و پێشنیاری نانێکی بەیانی دەکەن بەناوی بێڵییەوە.
پلانی درێژەی فیلمی بەکرێگیراوەکان پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە لە مانگی ئابی ٢٠١٠ لە قسەی لەسەر کرابوو، ستاڵۆن وتبووی؛ «بیرۆکەیەکم ھەیە کە ئامادەیە بۆ بەجێھێنان، ھەوڵ دەدەم شتێک بکەم کە تەواو شۆڕشگێڕانەبێت بێت». لە چاوپێکەوتنێکدا لە مانگی ئابی ٢٠١٠ ئاماژەی بەوەدا کە ھێشتا سیناریۆیەکی نوێی نییە، بەڵام پلانی بۆ داناوە. لە ١٨ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ ستاڵۆن پشتڕاستی کردەوە کە کاری دەرھێنان بۆ ھیچ فیلمێکی تری بەکرێگیراوەکان ناکات، بۆیە کارەکەی بە دەرھێنەری تر داوە. لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١١دا، وادەی نمایشکردنی فیلمەکە دیاریکرا کە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ بێت، و یەکێک لە پۆستەرەکانی فیلمەکان لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ سایمۆن وێست وەک دەرھێنەر پشتڕاستکرایەوە.
لە مانگی ئابی ٢٠١١دا بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای Nu Image/Millennium Films لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ دابەشکەرێکی چینی کە ناوی نەھێنراوە. دابەشکەرەکە فیلمەکەی بەرھەم دەھێنا، لە بەرامبەردا ئەکتەرێکی چینی بەناوی (دۆنی یێن) لە چین ڕۆڵی لە فیلمەکەدا دەگێڕا. ئەم ھاوبەشییە بۆ ئەوە دادەنرا کە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە چین کاری ئاسانتربێت؛ بەڵام پێش دەستپێکردنی بەرھەمھێنان، ھاوبەشییەکە ھەڵوەشایەوە؛ بەڵام ستۆدیۆیەکی تری چینی بەناوی Le Vision Pictures وەبەرھێنانی لە فیلمەکەدا کردووە. کۆمپانیای لیۆنزگەیت فیلمز مافی دابەشکردنی فیلمەکەی ئەمریکای باکوور و بەریتانیای بە بڕی ٣٥ ملیۆن دۆلار کڕی.
لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، ستاڵۆن ڕای گەیاند کە فیلمەکە ئامانجی بینەرانەی PG-13 بووە، بە پێچەوانەی فیلمی یەکەم (کە بۆ بینەرانی سەروو تەمەنی ١٧ ساڵ سنووردار بوو)، ئەمەش دەبووە ھۆی ئەوەی کە بەدواداچوونەکە بخرێتە بەردەستی ھەموو بینەرانی سەروو ١٣ ساڵ و منداڵانی بچووکتر بەڕەزامەندی دایک و باوکیان. بەڵام ئەم گۆڕانکارییە پێشوازییەکی نەرێنی لێکرا.
ژان کلۆد ڤان دام ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ بەجێھانی فیلمەکە و شەڕکردنی دژی ستاڵۆن لە فیلمەکەدا؛ بەڵام ڤان دام زۆر دڵخۆش نەبوو بە شێوازی ڕۆڵەکان و بینینەکانی فیلمەکە، چونکە دەیووت کە خەڵکی لەنێوان من و ستاڵۆن شەڕی درێژتریان دەوێت و دەیانەوێت زیاتر ڕووبەرووی یەکتر ببینەوە. بە بوودجەیەکی ١٠٠ ملیۆن دۆلار، وێنەگرتنی سەرەکی فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١ دەستیپێکرد و ١٤ ھەفتەی خایاند. وێنەگرتن تا ڕادەیەکی زۆر لە بولگاریا ئەنجامدرا: لە ستۆدیۆی فیلمی نو بۆیانا لە سۆفیا، لە شاری پلۆڤدیڤ و شارۆچکەی بلانسکۆ. یەکێکە لە ڕووداوە گەورەکانی فیلمەکە لە دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەی شاری پلۆدیڤ لە بولگاریا ڕوویدا، بە شێوازی تەقەکردن و ڕووداوی ئۆتۆمۆبیلی لە سەرتاسەری فڕۆکەخانەکە تێدابوو. ھەروەھا وێنەگرتن لە دەشکەوتی دیڤێتاسکا لە پارێزگای لۆڤچ ئەنجامدرا. وەک بەشێک لە وێنەگرتنی ئەشکەوتەکە، ٦٠٠ ھەزار بیجینی (٤٠٨٬٧٦٢ دۆلار) خەرجکرا بۆ دووبارە دروستکردنەوەی پردێکی ١١٤ مەتر لە ئەشکەوتەکەوە بەسەر ڕووباری ئوسام، ستۆدیۆی فیلم نو بۆیانا ڕای گەیاند کە پردەکە دوای وێنەگرتنەکە دەمێنێتەوە، وەک دیارییەک بۆ بولگاریا. شوێنەکانی دیکەی وێنەگرتن بریتی بوون لە ھۆنگ کۆنگ و نیوئۆرلەنس و وێنەگرتنی تا ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ تەواو بوو.
فیلمەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٢ لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار نمایشکرا، دواتر لە مانگی ئابدا لە پاریس بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت، لە لەندەن لە ١٣ی ئاب و لە ھۆڵیوود لە ١٥ی ئاب.فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ١٦ی ئابی ٢٠١٢ نمایشکرا و ڕۆژی دواتر لە ئەمریکای باکوور نمایشکرا. یاری بەکرێگیراوەکان ٢، یارییەکی ڤیدیۆیی چوار کەسییە و دەتوانرێت دابگرترێت و یاری پێ بکرێت لەلایەن چوار کەسەوە. لەلایەن یوبی سۆفتەوە بۆ پی سی و تۆڕی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس ڵایڤ ئەرکەید لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.
یارییەکە دوای ئەم فیلمە دەکەوێت بەناوی بەکرێگیراوەکان ٢، کە ڕۆس سەرکردەی دەستەکەیە، و ھەروەھا ئەندامەکانی ترییشی تێدایە. کروس و لەندەگرین دەنگی خۆیان بە کەسایەتییەکانی نێو یارییەکە داوە. بەپێی کۆکەرەوەی پێداچوونەوە Metacritic و GameRankings، یارییەکە بەگشتی پێداچوونەوەی نەرێنی وەرگرتووە. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بە شێوەی دی ڤی دی و بلو ڕای دیسک و دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە. داھاتی فیلمی بەکرێگیراوەکان لە ئەمریکای باکوور ٨٥٬٠٢٨٬١٩٢ دۆلار (٢٧٪) و لە بازاڕەکانی شوێنەکانی دیکەدا ٢٢٩٬٩٤٧٬٧٦٣ دۆلار (٧٣٪)، کە کۆی گشتی لە سەرانسەری جیھاندا ٣١٤٬٩٧٥٬٩٥٥ دۆلار بووە.
ئەمەش وای کرد کە ببێتە ٢٥ھەمین فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠١٢. لە ھەفتەیەکدا پێش بڵاوبوونەوەی، بەدواداچوونی پێش بڵاوبوونەوەی ئەمریکای باکوور خەمڵاندنیان کردووە کە داھاتی فیلمەکە لە نێوان ٣٠–٣٨ ملیۆن دۆلاردا دەبێت، ئەمەش وای کردووە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ببێتە فیلمی ژمارە یەک. فیلمی بەکرێگیراوەکان ٢ لە ڕۆژی کردنەوەیدا ١٠٫٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا. لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا، فیلمەکە ٢٨٫٥٩ ملیۆن دۆلاری لە ٣٣١٦ سینەمادا بەدەستھێنا (بە تێکڕا ٨٦٢٢ دۆلار بۆ ھەر شانۆیەک) و وەک فیلمی ژمارە یەک لە کۆتایی ھەفتەدا کۆتایی ھات. کۆی گشتی بە ڕێژەی ١٨٪ کەمتر بووە لە چاو بڵاوکردنەوەی "بەکرێگیراوەکان ١" کە لە ساڵی ٢٠١٠دا ٣٤٫٨ ملیۆن دۆلار بووە. لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا فیلمەکە بە ١٣٫٤ ملیۆن دۆلار پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. لە کۆتایی ھەفتەی سێیەمدا، شیکارییەکان دەریان خست کە داھاتی فیلمەکە ١٦ ملیۆن دۆلار کەمتر بووە لە فیلمە ڕەسەنەکەی. لە دەرەوەی ئەمریکای باکوور لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا (١٧–١٩ی ئاب) لە ١٨ بازاڕدا ٢٤٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەوانە ئیتاڵیا (١٫٩ ملیۆن دۆلار)، مەکسیک، ڕووسیا (٨ ملیۆن دۆلار) و شانشینی یەکگرتوو (٣ ملیۆن دۆلار).
لە کۆتایی ھەفتەی دواتر (٢٤–٢٦ی ئاب) فراوانتر بوو بۆ کۆی گشتی ٣٦ بازاڕ- لەنێویاندا فەرەنسا (٦٫١ ملیۆن دۆلار)، ئیسپانیا (٢٫٣ ملیۆن دۆلار) و ھیندستان (١٫٨ ملیۆن دۆلار)- و داھاتی نزیکەی ٢٥٫٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا بۆ ئەوەی وەک فیلمی ژمارە یەک بمێنێتەوە. ھەروەھا فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی کردنەوەی مانگی ئەیلوولدا سەرکەوتوو بوو لە ئەڵمانیا (٤٫٢ ملیۆن دۆلار)، بەرازیل (٣٫٧ ملیۆن دۆلار) و ئوسترالیا (٣٫١ ملیۆن دۆلار). لە کۆتایی ھەفتەی ١٤–١٦ی ئەیلوولدا، کۆی داھاتی فیلمەکە بۆ ١٨٦ ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە، کە لە ١٧١ ملیۆن دۆلاری فیلمە ڕەسەنەکە باشتر بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەکرێگیراوەکان ٢ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەکرێگیراوەکان ٢, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.