بلو ڕای

بلو ڕای (بە ئینگلیزی: Blue ray) فۆرماتی خەزنکردنی داتای دیجیتاڵییە، دیپۆتێکە کە بۆ شوێنگرتنەوەی فۆرماتی دی ڤی دی دروستکراوە، توانای ھەڵگرتنی چەندین ڤیدیۆی کاتژمێری ھەیە، بە شێوەی گرافیکی بەرز وەک (HDTV 720p و 1080p).

بەرنامەی سەرەکی بلو ڕای وەک ناوەندێکە بۆ ماددە ڤیدیۆیییەکان وەک فیلمی تایبەت، وە دابەشکردنی فیزیکی یارییە ڤیدیۆیییەکان بۆ پلەی ستەیشن ٣، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس ١. ناوی "Blu-ray" ئاماژەیە بە لێزەری شین (کە لەڕاستیدا لەیزەری وەنەوشەیییە)، بۆ خوێندنەوەی دیسک بەکاردێت، کە ڕێگە دەدات زانیاری لە چڕییەکی گەورەتردا خەزن بکرێت.

بلو ڕای
بلو ڕای

دیسکێکی پلاستیکی ١٢٠ میلیمەترە، تیرەکەی ١٬٢ میلیمەتر ئەستوورە، ھەمان قەبارەی دی ڤی دی و سی دی ھەیە. دیسکی ئاسایی بلو ڕای یان pre-BD-XL ٢٥ گێگابایت بۆ ھەر چینێک لەخۆ دەگرێت، وە دیسکی دوو چینی (٥٠ گێگابایت) ستانداردی پیشەسازییە بۆ دیسکەکانی ڤیدیۆی درێژ. دیسکەکانی سێ چین (١٠٠ گیگابایت) و دیسکی چوارچین (١٢٨ گیگابایت) بەڵام ئەمانە بۆ درایڤەکانی دووبارە -نووسەر BD-XL بەردەستن. ڤیدیۆی (HD) بەرز لەوانەیە لەسەر دیسکەکانی Blu-ray بە ڕێژەی ١٩٢٠×١٠٨٠ پیکسێڵ ھەڵگیرابێت، جگە لەم تایبەتمەندیانەی بەشی ئامێری بلو-ڕای لەگەڵ کۆمەڵێک فۆرماتی فرەمیدیا ھاوپەیوەندی ھەیە. سۆنی یەکەم نمونەی دیسکی بلو ڕای لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ ئاشکراکرد، دواتر بەبەردەوامی پەرەی سەند، تا ئەوکاتەی کە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ بە فەرمی لە سەرتاسەری جیھان بڵاوبوویەوە، جەنگی فۆرماتی دیسکی تیشکی بەرز لەو کاتە دەستی پێ کرد، کە دیسکی بلوڕای ڕکابەری لەگەڵ فۆرماتی HD DVD کرد.

مێژوو

چڕی زانیاری فۆرماتی DVD بە درێژایی شەپۆلەکانی "لیزەری دایۆدی" بەکارھێنراو سنوردار کرا. پاش گەشەی درێژخایەن دایۆدی لەیزەری شین کە لە ٤٠٥ نانۆمەتردا کار دەکات، لەسەر بنەمای بەرھەمھێنان بەردەست بوو، کە ڕێگەیدا بە گەشەپێدانی فۆرماتێکی کۆگای چڕتر کە بتوانێت میدیای پێناسەیەکی بەرزتر بگرێت.

میدیای فیزیکی

لەکاتێکدا DVD لەیزەرێکی سوری "٦٥٠ ئێن ئێم" بەکاردێنێت، دیسکی بلو ڕای "٤٠٥ ئێن ئێم" لەیزەر دایۆد بەکاردەھێنێت، ھەرچەندە لەیزەرەکە پێی دەگوترێت «شین»، بەڵام لەڕاستیدا ڕەنگەکەی لەمەودای وەنەوشەییدایە. درێژی شەپۆلەکەی کورتتر دەکرێت ئەگەر تیشک بخاتە سەر ڕووبەرێکی بچووکتر، بەم شێوەیە دەتوانێت ئەو زانیارییە بخوێنێتەوە کە لە گەردیلەکاندا تۆمار کراوە.

بلو ڕای 3D

کۆمەڵەی دیسکی (Blu-ray BDA) ھێزێکی ئەرکی دروست کرد، کە لە جێبەجێکارەکان لە پیشەسازیی فیلم و ئەلیکترۆنی بەکاربەر و کەرتەکانی IT دروست کراوە، بۆ یارمەتیدانی پێناسەکردنی ستانداردەکان بۆ دانانی فیلمی 3D و ناوەڕۆکی 3D تەلەفزیۆنی لەسەر دیسکێکی بلوڕای. لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٩ BDA بە فەرمی 3D بۆ دیسکی بلوڕای ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

بلو ڕای مێژووبلو ڕای میدیای فیزیکیبلو ڕای 3Dبلو ڕای سەرچاوەکانبلو ڕای بەستەرە دەرەکییەکانبلو ڕایئێکس بۆکس وەندی ڤی دیزمانی ئینگلیزیپلەی ستەیشن ٣پلەی ستەیشن ٤

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مایکڵ جاکسنئیمپراتۆریەتیی عوسمانیعەلی حەریریعەبدولسەلام بارزانیجامی نەتەوەکانی ئاسیاجۆری یەکەمی شەکرەبەیتۆجانسامسۆنگھەڵەبجەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدشەڕی براکوژیکۆماری کوردستانکەنداوئێن ئاڕ تیسەبری بۆتانیمێشکبۆسنیا و ھەرزەگۆڤینادڵعێراقجافڤایرۆسویلیام شێکسپیروزەھەرێمی کوردستانسەردەمی پێغەمبەرایەتیشێوازی وانەگوتنەوەژنپارتی کرێکارانی کوردستانسیواکشۆڕشی ئەیلووللەیلا قاسمکەمال مەزھەرسەروەریی یاساژاپۆنزانستپێشمەرگەمەنگۆلیا١٦ی شوباتباشووری کوردستانمیرنشینی ئومولقیوەیندیموکراسیجامی جیھانیی یانەکانی فیفاشێخ ڕەزای تاڵەبانیجنۆکەڕێککاری کۆمەڵایەتیئامێدیکەرکووکپیرەمێردئامەدقەزای شارباژێڕزمانی عەرەبیڤێنیزوێلاھەژارمووساھەولێرشەوی قەدرڕێژەئادەمنێجیریاڕیشخولی کۆنفرانسی ئەورووپیجوگرافیاحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانزازاکیگاسنموعتەزیلەشیعە٢٠٢٣مزگەوتی سەلیمیەمارخەڵاتی گۆڵدن گڵۆبچیلیسەرژمێریی دانیشتووانجەنگی ئوحودگووگڵوێرانکردنی ھێرۆشیما🡆 More