ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ (بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سی و چوارەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلەس ٢٠٢٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی جۆراوجۆری وەرزشییە کە بڕیارە لە ٢١ی تەممووز تا ٦ی ئابی ٢٠٢٨ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
لۆس ئانجلەس لە سەرەتادا کاندید بوونی خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.بەڵام دوای ئەوەی چەند شارێک خۆیان لە کاندید بوون کشاندەوە و تەنھاشاری لۆس ئانجلەس و پاریس لە ڕکابەری مانەوە، بۆیە لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، پێشنیاری پڕۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ بدرێت بەو دوو شارە کەماونەتەوە، دوای دەنگدان لۆس ئانجلەس وەک شاری خانەخووێی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨ پەسەندکرا. لۆس ئانجلەس بە فەرمی لە ١١٣ھەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادەکەی پێبەخشرا، ئەم یارییانە پێنجەمین ئۆڵۆمپیادی ھاوینە، و نۆیەمین ئۆڵۆمپیادە بە گشتی، کە لەلایەن ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت. پێشتر لە ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٨٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، لۆس ئانجلەس دەبێتە سێیەم شار کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات دوای لەندەن و پاریس.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXIV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Follow the Sun، Lean an Ghrian، Follow the Sun |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | لۆس ئانجلەس |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٣٢ |
ژمارەی چاپ | 34 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٨ |
وێبگە | https://la28.org، https://olympics.com/en/olympic-games/los-angeles-2028 |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.