ئاڵای نیووزیلاند (بە ئینگلیزی: Flag of New Zealand) بۆ یەکەمجار لە ٢٤ی ئازاری ١٩٠٢ ناسێندرا.
بە ئاڵای نیشتمانی ناسراوە و ھەروەھا ڕێژەی ١:٢ی ھەیە. ئەم ئاڵایە لە لای ڕاستەوە چوار ئەستێرەی ھەیە. ئاڵاکەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی نیووزلەندا داگیرکراوێکی بەریتانیا بووە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ خەڵکی نیووزلەندا لە ڕیفراندۆمێکدا بۆ ھەڵبژاردنی ئاڵای نوێ دەنگیان دا بە ھێشتنەوەی ئاڵای ئێستا. لەم ڕیفراندۆمەدا پرسیار لە خەڵک کرا کە ئایا ئاڵای ئێستا کە پێکھاتووە لە ئاڵای بەریتانیا کە چوار ئەستێرەی ھەیە، ئاڵایەکی نوێ بگۆڕدرێت کە ڕەنگی ڕەشەبای نیووزلەندی تێدابێت؟، ٥٦٫٦٪ی دەنگدەران ڕایان گەیاندووە، نابێت ئاڵای ئێستا بگۆڕدرێت و ٤٣٫١٪ دەنگیان بە گۆڕانکارییەکە داوە. لەم دەنگدانەدا ٢٫١ ملیۆن کەس بەشدارییان کردووە. جۆن کی، سەرۆکوەزیرانی نیووزلەندا، بانگەشەی بانگەشەی لە بەرژەوەندی ئاڵای نوێ کردبوو، بەڵام ڕای گەیاندبوو، پێویستە ھەمووان دەنگی خەڵک قبوڵ بکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵای نیوزیلاند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاڵای نیوزیلاند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.