یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢

بەکارھێنەر:RMCD bot/subject notice

2022 FIFA World Cup Final
ڕێکخراوە لەلایەنجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
دواتر کاتی زۆرکراو
ئەرژەنتین بردییەوە4–2 on لێدانەکانی یەکلاکەرەوە
ڕێکەوت١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-12-18)
شوێنیاریگای لوسێل، لوسێل
پیاوی یارییەکەلیۆنێل مێسی (ئەرژەنتین)
ناوبژیوانSzymon Marciniak (Poland)
ھاندەر88,966
ئاووھەواPartly cloudy
٢٢ °C (٧٢ °F)
64% شێ
← ٢٠١٨
٢٠٢٦

یاری کۆتایی جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٢ ئەو یارییە بوو کە براوەی نازناوی ٢٢هەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فیفای دیارکرد. یارییەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە یاریگای نیودەوڵەتی لوسێل لە شاری لوسێل بەڕێوەچوو کە هاوتایە لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی دەوڵەتی قەتەر . لە کۆتاییدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و فەرەنسای پاڵەوانی خوولی پێشوو گەیشتنە ئەم قۆناغە . ئەم خوولە دوا خوولە کە ٣٢ هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن. لە جامی جیهانی ٢٠٢٦ ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان دەبێتە ٤٢ هەڵبژاردە. لە ڕێگەی گەیشتن بە یاری کۆتایی، ئەرژەنتین بە دوو بردنەوە و دۆڕانێک پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمی بەدەستهێنا، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە ئوسترالیا بباتەوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە لێدانە یەکلایکەرەوەکان لە هۆڵەندا بباتەوە، لە قۆناغی پێش کۆتاییشدا لە کرواتیا بباتەوە. فەرەنسا بە دوو بردنەوە و دۆڕانێک پلەی یەکەمی کۆمەڵەی چوارەمی بەدەستهێنا، لە قۆناغی ١٦ لە پۆڵەندا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئینگلتەرا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە مەغریبی بردەوە. یاری کۆتایی بە ناوبژیوانی پۆڵەندی شیمۆن مارچینیاک بەڕێوەچوو و لە بەردەم ٨٨ هەزار و ٩٦٦ بینەر ئەنجامدرا. لە نیوەی یەکەمدا ئەرجەنتین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پێشەنگی گرت، بەڵام هاتریکێک بۆ فەرەنسا لەلایەن کیلیان مباپێ و گۆڵێکی زیادە بۆ ئەرجەنتین لەلایەن لیۆنێل مێسیەوە یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یەکسان کردەوە. ئەرژەنتین لە لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی ٤-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێیەم نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا و یەکەم نازناوی دوای ساڵی ١٩٨٦ەوە بەدەستهێنا .

شوێن

یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە یاریگای لوسێل لە شاری لوسێل بەڕێوەچوو کە دەکەوێتە نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر لە باکووری ناوەندی شاری دەوحە.یاریگاکە وەک بەشێک لە پرۆژەی داواکاری قەتەر بۆ میوانداری کردنی جامی حیھانی دەستنیشانکرابوو. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ وەک شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتای پشتڕاستکرایەوە.یاریگای لوسێل میوانداری نۆ یاری دیکەی پاڵەوانییەتییەکە دەکات، کە شەش یاری لە قۆناغی کۆمەڵەکان و سێ یاری لە قۆناغەکانی ١٦ و ھەشت و پێش کۆتایییە.

یاریگاکە کە خاوەندارییەتی دەگەرێتەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی قەتەر، لەلایەن کۆمپیانیا بەریتانی Foster + Partners و Populous دیزاین کراوە، ھەروەھا لەلایەن کۆمپیانیای MANICA Architecture پشتگیری کراوە.لە یاریگاکە سوود لە وزەی خۆر وەردەگیرێت بۆ سیستەمی فینککەرەوە. لە نیسانی ٢٠١٧ دەستکراوە بە دروستکردنی، ھەرچەند بڕیاربوو لە ساڵی ٢٠٢٠ کارەکانی تەواو بکرێت، بەڵام لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ تەواو کرا.

یاریگاکە میوانداری ھیچ یارییەکی نەکردبوو پێش جامی جیهانی، یەکەم یاری لەم یاریگایە ئەنجام درا لە قۆناغی کۆمەڵەکان، یاری نیوان ئەرژەنتین و عەرەبستانی سعودی بوو.

ڕێگای گەیشتن بە کۆتایی

سەرچاوەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕۆژھەڵاتی کوردستانتریپانۆسۆمامەسروور بارزانیکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیچارڵی چاپلنمامە ڕیشەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدقەزای ماوەتکەنەداجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)سەرمایەداریپارێزگای ھەمەدانمێژووی سلێمانیسمایل شەریفزادەڕەوشەن بەدرخانقەڵای کەرکووکبافڵ تاڵەبانیئەحمەد کایاپلاستیدچێلۆدەوڵەتی ئیسلامیئیسماعیل قەمەندارزاگرۆسفەڕەنساخشتەی خولیجۆ بایدنکریستۆفەر کۆڵومبسدەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵیسۆسیالیزمئیمام شافعیسوێدسێجۆنگی مەزننیسان (مانگ)پلەی سەربازیئەی ڕەقیبفۆلکلۆرناسیۆنالیزمسەردار پاشاییکانیاوی گڕاوانگوانگیتۆی مەزنپەخشانئایینی زەردەشتی.gdکۆئەندامی دەمارجافکێری مرۆڤژان ژاک ڕوسۆمەلا کرێکارشێرشنگالجەنگی جیھانیی یەکەمماکوان کەریمئیمانوێل کانتمەندۆکزستانزەکاتناسر سوبحانیفیزیکنەتەوە یەکگرتووەکانپەیمانی لۆزانسەنگاوکاتحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانفەلسەفەشێرپەنجەی مۆخی ئێسکئیدریس بارزانیلەتیف ھەڵمەتسۆمەرقەزای شنگاللەندەنپلازما (فیزیک)یارسانئێل نینیۆچێشتی کوردیفێمینیزم🡆 More