ھێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) (بە کرمانجی: Hêzên Sûriya Demokratîk، بە عەرەبی: قوات سوريا الديمقراطية، بە سریانی: ܚܝ̈ܠܘܬܐ ܕܣܘܪܝܐ ܕܝܡܩܪܛܝܬܐ) ھاوپەیمانێکی چەکدارییە کە بەشدارن لە شەڕی ناوخۆیی سووریا کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە شاری حەسەکە لە نێوان کورد و عەرەب و ئاشووری/سریانی, هەروەها هەندێک گرووپی تورکمان، ئەرمەنی، چرکێسی و چیچانی پێکھاتووە، کە ئەم ھاوپەیمانێتییە بەمەبەستی ڕێکخستن و یەکخستنی ئۆپەراسیۆن و شەڕەکانە، لە دژی داعش و ڕژێمەی ئەسەدە
ھێزەکانی سووریای دیموکرات | |
---|---|
قوات سوريا الديمقراطية Hêzên Sûriya Demokratîk ܚܝ̈ܠܘܬܐ ܕܣܘܪܝܐ ܕܝܡܩܪܛܝܬܐ بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا | |
ساڵانی چالاکیی | ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٥ – تائەمرۆکە |
ئایدۆلۆژیا | دیموکراسی لامەرکەزی سێکۆلاریزم مافی کەمایەتییە نەژادیەکان ناوچەگەری فراکسیۆنەکان: سۆسیالیزمی ئازادیخوازی خۆبەریوبەری هۆزەکانی کورد بەرژەوەندی کەمینەکان ئاشووری بەرژەوەندی کەمینەکان |
گرووپەکان | ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایە
ئەو گروپانەی کە بنکەیان لە کانتۆنی جزیرە & پارێزگای دێرەزۆر هەیە
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە کانتۆنی کۆبانی هەیە
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە هەرێمی عەفرین, هەرێمی مەنبج, & شاری حەلەب (گەرەکی شێخ مەقسوود دەگرێتەو,پاشان کشاوەتەوە بۆ مەنبج لە ئاداری 2018)
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە هەرێمی مەنبج هەیە
ئەو گرووپانی کە بنکەیان لە قەزای ڕەققە & قەزای شۆڕش هەیە
|
سەرکردەکان | فەرماندەی گشتیی هەسەدە: مەزڵوم کۆبانی گوتەبێژی هەسەدە: کینۆ گابریل گوتەبێژی هەسەدە: جیهان شێخ ئەحمەد |
شوێنگەسەرەکییەکان | قامیشلۆ (پایتەخت) |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | باکووری سووریا (رۆژئاوای کوردستان) |
ھێز | ١٠٠٠٠٠ (خەمڵاندنی ٢٠١٩) |
ھاوپەیمانان |
|
دوژمنان |
ئێران (هەندێک جار) حیزبوڵا (هەندێک جار) سوپای نیشتمانی سووریا / ئەلقاعیدە (وهاوپیمانەکانی) لیوای فاتمیون حەشدی شەعبی (هەندێک جار) |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی ناوخۆیی سووریا
|
لە سەرەتایی ئالۆزیەکانی سوریا و سەرهەڵدانی شۆرشی سوریا لە ۱٥ی ئازاری ٢٠١١ هەروەها شۆرشی رۆژئاوا له شارى کۆبانێ لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٢ قۆناغیکی نوێ هاتەکایەوە بۆ گەلی کورد کە هێزەکەی کوردی دروستبکەرێت، کەدواتر ئەم هێزە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ -٢٠١٤دا هاوپەیمانیان لەگەڵ هێزەکانی سەنادین بکات، کە لە هۆزی شەممار و هەروەها ئەنجومەنی سەربازی سریانی (SMC) پێکهاتبوو کە دواتر لە ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٤دا یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ چەند لیوایەکی سوپایی ئازادی سووریا دامەزراند بە ناوی گڕکانی فورات، کەدواتر لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە شاری حەسەکە ھێزەکانی سووریای دیموکرات دامەزراند دواتر لە شاری دێرک لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱٥دا هەسەدە پێکهێنانی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیکی راگەیاند کە لقی سیاسی ئەم هێزەیە هەروەها لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ دامەزراندنی هێزێکی نوێیان ڕاگەیاند کە لە ئەرمەنیەکان پێکدبێت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێزەکانی سووریای دیموکرات تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێزەکانی سووریای دیموکرات, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.