حیزبوللای لوبنان (بە عەرەبی: حزب الله، لاتینی: Ḥizbu 'llāh, وەرگێڕانی دەقاودەق: 'حیزبی خودا') پارتێکی سیاسیی و گرووپی چەکداری ئیسلامیی شیعەیە لە لوبنان.
باڵی میلیشیایی حیزبوللا دەستەی جیھادە.و باڵی سیاسیی لە پەرلەمانی لوبنان وەفاداری بۆ بەرەی بەرگرییە. حەسەن نەسروڵڵا لەوەتەی مردنی عەباس موسەوی لە ١٩٩٢، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانە. گرووپەکە لەگەڵ باڵی سەربازیی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل، کەنەدا و لووتکەی عەرەبی، ڕێکخراوێکی تیرۆریست ڕەچاو دەکرێت. ھەروەھا ئەنجومەنی ھاوکاری کەنداو، شانشینی یەکگرتوو، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئەرژەنتین، ھۆلەند، پاراگوای، کۆلۆمبیا، ھۆندووراس و یەکێتیی ئەورووپا تەنھا باڵی سەربازیی حیزبوللایان قەدەغە کرد.
حیزبوللای لوبنان حزب الله Ḥizbu 'llāh | |
---|---|
سکرتێری گشتی | حەسەن نەسروڵڵا |
دروشم | بە عەرەبی: فَإِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْغَالِبُونَ «ھەر کۆمەڵ و دەستەو تاقمی خوا، زاڵ و سەرکەوتوون » |
دامەزرا لە | ١٩٨٥ | (فەرمی)
پێگە سەرەکییەکان | بەیروت، لوبنان |
باڵی یەکەم | وەفاداری بۆ بەرەی بەرگری |
باڵی دووھەم | لیواکانی بەرگریی لوبنان |
ئایین | شیعە |
ڕەنگە فەرمییەکان |
|
ماڵپەڕ | |
www.moqawama.org |
حیزبوڵڵای لوبنان | |
---|---|
بەشدار لە مەبەستی سەرەکی لە شەڕ لەگەڵ تیرۆر | |
ساڵانی چالاکیی | ١٩٨٥ – ئێستا |
گرووپەکان |
|
شوێنگەسەرەکییەکان | لوبنان |
ھێز | ٢٠٬٠٠٠ بۆ ٥٠٬٠٠٠ |
ھاوپەیمانان | دەوڵەتانی ھاوپەیمان :
ھاوپەیمانانی نا دەوڵەت:
|
دوژمنان | دەوڵەتانی دژبەر :
Suprastate organizations opponents:
Non-state opponents: |
حیزبوڵڵای لوبنان لە دوای شەڕی لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن پیاوانی ئایینی لوبنانی کە لە نەجەف خوێندنیان کردبوو، دامەزرا. ئەو مۆدێلەیان وەرگرت کە ڕووحوڵڵا خومەینی دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ دای نابوو و دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە «حیزبوڵڵا»یان وەک ناوێک وەرگرت کە خومەینی ھەڵیبژاردبوو. ئەم ڕێکخراوە بە پشتیوانی ١٥٠٠ ڕاھێنەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیو کۆکردنەوەی گرووپە شیعەکانی جۆراوجۆرەکانی لوبنان بۆ ڕێکخراوێکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئیسرائیل لە باشووری لوبنان پێک ھات.
حیزبوڵڵا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێران ھەیە. ھەروەھا پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی سووریا ھەیە، بە تایبەتی سەرۆک حافز ئەسەد (تا مردنی لە ساڵی ٢٠٠٠) پشتیوانی لێدەکرد. ھەروەھا ھاوپەیمانێکی نزیکی ئەسەدە و سەرکردەکەی بەڵێنی پشتیوانی لە شەڕی سووریای دا.ھەرچەندە حیزبوڵڵا و حەماس لەڕووی ڕێکخراوەیییەوە پەیوەندییان نییە، بەڵام حیزبوڵڵا مەشقی سەربازی و ھەروەھا پاڵپشتی دارایی و ئەخلاقی بۆ ئەم گرووپ فەلەستینییە سوننە دەکات. جگە لەوەش حیزبوڵڵا لایەنگرێکی سەرسەختی ئینتیفازەی دووەم بوو.
بەرپرسانی دژە تیرۆری ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێن حیزبوڵڵا پەیوەندی بە ئەلقاعیدەوە ھەیە (یان ھەبووە)، ھەرچەندە سەرکردەکانی حیزبوڵڵا ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە. ھەروەھا ھەندێک لە سەرکردەکانی ئەلقاعیدە، وەک ئەبو موسعەب زەرقاوی و پیاوانی ئایینی وەھابی، حیزبوڵڵا بە کافر (لادەر) دادەنێن؛ بەڵام بەرپرسانی ھەواڵگری ئەمریکا پێیان وایە پەیوەندییەک ھەبووە لە نێوان حیزبوڵڵا و کەسایەتییە ئاست نزمەکانی ئەلقاعیدە کە لە ئەفغانستان ھەڵھاتوون بۆ لوبنان؛ بەڵام میشێل سەماھا، وەزیری پێشووی ڕاگەیاندنی لوبنان ڕای گەیاندووە کە حیزبوڵڵا ھاوپەیمانێکی گرنگی حکوومەت بووە لە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان، ھەروەھا «ھەوڵی ئەمریکا بۆ بەستنەوەی حیزبوڵڵا بە قاعیدە» بە «سەرسووڕھێنەر» وەسف دەکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبوڵڵای لوبنان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حیزبوڵڵای لوبنان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.