سوپای ئازادی سووریا (بە عەرەبی: الجیش السوري الحر) ھێزێکی سەربازییە لە کۆمەڵێک ئەفسەری سوپای ڕژێمی بەعسی سووریا، کە لە ٢٩ی تەممووزی ساڵی ٢٠١١ بە مەبەستی پاراستنی خۆپێشاندەرانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بە ڕابەرایەتیی ڕیاز ئەسعەد پێک هات.
سوپای ئازادی سووریا | |
---|---|
الجیش السوري الحر بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ (گوایە) | |
ساڵانی چالاکیی | ٢٩ی تەممووزی ٢٠١١-تا ئێستا |
گرووپەکان | See section |
ھاوپەیمانان | ئێستا:
پێشتر:
|
دوژمنان |
|
دوای ئەوەی زنجیرەخۆپێشاندانێک لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠١١ وڵاتی سووریا ئەنجام درا سوپای سووریای عەرەبی و دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بە فەرمانی بەشار ئەسەد ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە، لە ئەنجامدا ڕێژەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی بە دەستی ھێزەکانی ئەو وڵاتە کوژران بە جۆرێک کە تا ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠١٢ ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی خۆپێشاندانەکانی سووریا گەیشتە ٨١٦١ کەس، بۆیە لەم ھەلومەرجەدا لەلایەن خۆپێشاندەران و بەشێک لەو ئەفسەرانەی لە سوپای ڕژێمی ئەسەد جیاببوونەوە، بیر لە دورستکردنی ھێزێک کرایەوە بۆ پارستنی خۆپێشاندەران و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد؛ ھەندێک ھەرێمی وەکوو عەرەبستانی سعوودی و قەتەر و ئیمارت دواتریش تورکیا و ھێزی نێودەڵەتی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆلیان ھەبوو لە دورستبوونی ئەم سوپایە و پشتیوانییان کردوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوپای ئازادی سووریا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوپای ئازادی سووریا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.