ھارون ڕەشید پێنجەم خەلیفەی عەباسیە, ولە ناسراوترین ومەزنترین خەلیفە عەباسی وعەرەبە, لە عێراق ژیاوە وحوکمی کردووە لە نێوان ساڵانی ٧٨٦ تا ٨٠٩ز.
ھارون ڕەشید | |
سەردەمى زیڕینى دەوڵەتى عەبباسى | |
ماوەی دەسەڵاتی | (٧٨٦– ٨٠٩) ز |
لە دایک بوونی | ٧٦٣ ز لە ڕەى, ئێران |
بنەماڵەی دەسەڵاتدار | عەباسیەکان |
کۆچی دوایی | ٨٠٩ ز لە توس,ئێران |
باوکی | محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا |
دایکى | خەیزەرانی کچی عەتا |
لە پێش دەسەڵاتی | ئەبوموسا هادى |
لە پاش دەسەڵاتی | ئەبوموسا محەمەد ئەمین |
ھارون کوڕی محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی محەمەد کوڕی عەلی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەباس کوڕی عەبدول موتەلیب کوڕی ھاشم کوڕی عەبد مەناف, لە دایک بووە لە ساڵی ٧٦٣ز, دایکی خەیزەرانی کچی عەتایە, ماوەی حوکمەکەی زۆرترین گفتوگۆی لەسەرە لە ناو خەلیفە عەباسیەکاندا, کە ئەڵێن لە ھەموو خەلیفە عەباسیەکان تێکۆشەرتر بوو وغەزوی کردووە وگرنگی داوە بە زانست وزانایان, ھەروەک ئەڵێن ئەو خەلیفەیە بووە کە ساڵێک حەجی کردووە وساڵێک غەزوی کردووە وناونراوە بە پێشەوای باوەڕداران.
کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٨٠٩ز دوای ئەوەی زیاتر لە بیست وسێ ساڵی لە خەلافەتدا بەسەر برد, وئەو ماوەیە بە ماوەی زێڕینی دەوڵەتى عەبباسى وجیھانی عەرەبی ناسراوە, لە شوێنێک نێژراوە کە شوێنەکەی نادیارە تا ئەمڕۆ.
موبایەعە درا بە ھارون ڕەشید لە ١٤ی ئەیلولی ٧٨٦ز, دوای کۆچی دوایی موسا ھادی برای, وئەو کاتانە دەوڵەتى عەبباسى سنورەکانی فراوان و دوور لەیەک بوون, درێژئەبوویەوە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە تا زەریای ئەتڵەسی, ھەروەک لەبەردەم دەرکەوتنی ئاژاوە وشۆڕشدا بوو, پێویستی بە سەرکردەیەکی دانا وقەتعی بوو کە دەسەڵاتەکەی ئاشتی وئاسایش بڵاوبکاتەوە وسیاسەتی وڵات ڕاپەڕێنێت, وھارون ڕەشید ھەڵکەوتووبوو بۆ ئەو ئەرکە قورسە لە کاتێکا کە ئامڕازەکانی پەیوەندی تیایدا قورس بوو وبەدواداچوونی کاروبارەکان ئاسان نەبوون.
بە حوکم وەرگرتنی ڕەشید سەردەمی پرشنگداری دەوڵەتى عەبباسى دەست پێدەکات, زانست پێش کەوت, ھونەر وئەدەب دەرکەوتن, وخۆشگوزەرانی باڵی بەسەر دەوڵەتی ئیسلامیدا کێشا, ھارون حوکمی وەرگرت لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا, کە بە دەستی خۆی گەیاندیە شکۆ وبەھێزی وگەشەسەدنی شارستانیەتی.
وڕەشید ڕەقەی کردە پایتەخت لە نێوان ساڵانی ٧٩٦ تا ٨٠٨ز.
وبەیتی حیکمەی لە بەغدا دامەزراند وچەندەھا کتێب ودانراوی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە بۆ ھێنا, چەندەھا ژووری ئەگرتەوە کە ھەندێکیان تەرخان کرابوون بۆ کتێب, وھەندێکیان بۆ وانە وتنەوە, وھەندێکی تریان بۆ لەبەرگرەوە و وەرگێڕ و بەرگ تێگرەکان, ولە ھەموو لایەکی جیھانەوە فێرخوازان ڕوویان ئەکردە بەغدا, گەورە زانا و خوێنەر و زمانەوانەکان ڕوویان تێکرد, ومزگەوتەکان وانە وخولە زانستیەکانی لە خۆ ئەگرت کە زۆربەیان لە خوێندنگە باڵاکان ئەچوون لە پێشکەشکردنی زانست ووردی تایبەتمەنیەکان وئازادی ڕادەربڕین وگفتوگۆدا, ھەروەک شارەکە پزیشک وئەندازیار و پیشەسازەکانی ڕاکێشا, وڕەشید خۆی ئارەزووی لە ئەدەب و فیقە و زانست بوو, ناوبانگی ڕەشید بە شێوەیەک بڵاوبوویەوە ھەتا وڵاتی ھند وچین وئەوروپا نوێنەریان ناردە لای و داوای ھاوڕێیەتیان لێ ئەکرد.
ڕەشید دەوری خۆی گرتبوو بە گەورە سەرکردە وپیاوە بە توانا ولێھاتوەکان بە تایبەت لە بەرامیکەکان وەک یەحیای کوڕی خالید بەڕمەکی ھەتا ناکۆکی کەوتە نێوان خەلیفە ڕەشید و بەڕامیکەکان و لە ئەنجامی ئەوەدا ڕەشید بەڕامیکەکانی بەند کرد و لەسەروو ھەموویانەوە سەر گەورەکەیان یەحیای کوڕی خالید بەڕمەکی.
ناوبانگی ھارونە ڕەشید پێش خەلافەت ئەگەڕێتەوە بۆ جەنگە گەورەکانی لە دژی ڕۆم, وکاتێک خەلافەتی گرتە دەست شەڕ لە نێوانیان بەردەوام بوو, ونزیکەی ھەموو ساڵێک جارێک ڕووی ئەدا, وڕۆم لە بەردەم لێدانە بەھێزە یەک لە دوای یەکەکانی ڕەشیدا ناچار بوو داوای ئاگربەست وڕێکەوتن بکات, ئیرینی مەلیکەی ڕۆم ڕێکەوت لەگەڵ ڕەشید لە بەرامبەر ئەوە جزیەی ساڵانە بدات لە ساڵی ١٨١ک و ڕێکەوتنەکە بەردەوام بوو تا نفقور دەسەڵاتی ڕۆمی گرتە دەست ونامەی نارد بۆ ھارونە رەشید وڕێکەوتنەکەی ھەڵوەشاندەوە لە ساڵی ١٨٦ز.
کاتێک ھارون نامەکەی خوێندەوە زۆر بە توندی توڕە بوو و لە پشتی نامەکە وەڵامی بۆ نوسی, وپاشان ھارون خۆی دەرچوو تا گەیشتە ھەرقەلە وونفقور ناچار بوو ڕێبکەوێت وجزیەی دا بەڕەشید وەک ئیرینی بەڵام دوای گەڕانەوەی ڕەشید پەیماننامەکەی ھەڵوەشاندەوە, ڕەشید گەڕایەوە بۆ شەڕ لەگەڵی وتێکی شکاند زۆر بە بەھێزی و٩٠ ھەزاری لە سوپاکەی کوشت.
شارڵمان حاکمی شانشینی فەڕەنجە بوو, ئیمپراتۆرێکی بەھێز بوو وبەشێکی زۆری ئەوروپای ڕۆژئاوای لە ژێر دەستا بوو, ویستی ئەو مەترسیەی بیزەنتی کە لەسەری بوو کەم بکاتەوە وپلانێکی دانا بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ھارون ڕەشید, ھارون ڕەشیدیش پشتی ئەو ئەو تێگەیشتنە باشەی گرت کە لە نێوانیان ڕوویدا تا گەیشتە ئەوەی دیاریان ئەگۆڕیەوە ھەتا لە ساڵی ٨١٢ز ئیمپڕاتۆڕی ڕۆم ناچار بوو دانی نا بە ئیمپڕاتۆریەتی شارڵماندا, دیاری گۆڕینەوە وپەیوەندی دۆستانە لە نێوان ھارونە ڕەشید وشارلماندا ھەر بەردەوام بوو.
ھارونە ڕەشید چەند کوڕێکی ھەبووە لەوانە:
ئومەی ئیسلامی لە سەردەمی ڕەشید پێشکەوت و موسڵمانان شارەزابوون لەو سەردەمە لە ھەموو ھونەرەکان و لە گۆڕەپانی پزیشکی و ئەندازیاری, لەو شتە سەیرانەی کە سیوتی وزەھەبی لە ھارونە ڕەشید ئەیگێڕنەوە پێش ھەزار ساڵ بیری لە دروستکردنی کەناڵی سوەیس کردۆتەوە کە ئێستا ھەیە.
سەردەمەکەی تێکەڵێک بوو لە نیوان حەج وتێکۆشاندا, ھەتا ساڵی ١٩٢ک دەرچوو بۆ خۆراسان بۆ کوژاندنەوەی چەند شۆڕش وئاژاوەیەک کە دژی دەوڵەت بەرپا بوو بوو, کاتێک گەیشتە شاری توس نەخۆش کەوت ولە ٤ی نیسانی ٨٠٩ز کۆچی دوایی کرد, دوای ئەوەی نزیکەی ٢٣ ساڵ خەلافەتی لە دەستا بوو, کە ئەم ماوەیەش بە ماوەی زیڕینی دەوڵەتى عەبباسى دادەنرێت.
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ھاروون ڕەشید تێدایە. |
Wikisource has original works written by or about: ھارون ڕەشید |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاروون ڕەشید تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاروون ڕەشید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.