ئیمام و شێخی قیڕائە و عەرەبی، ئەبولحەسەن عەلی بن حەمزە بن عەبدوڵڵا بن بەھمەن بن فەیروز ئەسدی، (بە عەرەبی: علي بن حمزة بن عبدالله بن بھمن بن فیروز الأسدي)، لە کووفە لە دایک بووە دەوروبەری ساڵانی ١٢٠ـی کۆچی، یەکێک لە حەوت گێڕوەکانی قورئان، لەلای ئیبن دەبی لەیلا و حەمزەی کووفی و عاسم بن دەبی نجود کووفی و ھی تریش خوێندوویەتی، ھەروەھا یەکێک بوو لە پێشەواکانی قیڕائەت و نەحو لە مەدرەسەی کووفی، جا گووتراوە کە لەبەر ئەوە پێی گووتراوە کیسائی (الکسائی) لەبەر پۆشاکێک کە دەیپۆشت (کساء بەعەرەبی واتا پۆشاک)، ئیمامەتی قیڕائەت و عەرەبی دوای حەمزە بۆ ئەو مایەوە، زۆر کەسیش لای ئەو خوێندوویانە، لێشیان گێڕاوەتەوە، بەناوبانگترینی گێڕەوەکانی ھەردوو ئیمام حەفسی دووری و ئەبولحاریس لەیس.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کیسائی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.