گمە

گمە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەمۆ، قەزای ھەڵەبجە (ناوەند)، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.

گمە
Gma
وڵاتگمە کوردستان
گمە عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
قەزاقەزای ھەڵەبجە (ناوەند)
ناحیەناحیەی بەمۆ
بەرزایی
٦٩١ مەتر (٢٬٢٦٧ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

گوندی گمە یەکێکە لەگوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی دەکەوێتە سنووری ناحیەی بەمۆ، ھاوسنوورە لەگەڵ کوردستانی ڕۆژھەڵات دانیشتووانەکەی بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و کاری سنوورەوە خەریکن.

جوگرافیا

گمە 
دیمەنی گوندی گمە لەئاسمانەوە

گمە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی کانی ژەنان و لە باشوور لەگەڵ گوندی پشتە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی شێخ سێڵە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی قەڵپ.


گوندی گمە ڕووبەرەکەی (20,209)کم۲ یە، لە خۆرهەڵاتیەوە وڵاتی ئێرانەو گوندی پشتە دەکەوێتە باشوور و باشووری خورئاوایەوە لەگەڵ شارەدێی گڵێجاڵ، بانی بۆڵان لە باکوری خورئاوا و زارێن لە باکورەوە هاوسنووریەتی، هاوینەهەواری سەرتەک (20)کم لەباشورەوە لێی دورە،، شاری دەربەندیخان بە (42)کم لە باکوری خورئاوایەتی، شاری هەڵەبجە شەهیدیش بە دووری (39)کم دەکەوێتە باکووری خورهەڵاتیەوە.

گوندی گمە لەسەرژمێرییەکانی عێراق


۱- سەرژمێری ساڵی ۱۹٤۷

بەپێی سەرژمێری ساڵی ۱۹٤۷ ژمارەی دانیشتوانی گوندی گمە پێکهاتووە لە ۲۰۷ کەس ( ۷٨ نێر ، ۱۲۹ مێ).

۲- سەرژمێری ساڵی ۱۹٥۷

بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی گوندی گمە ٣٢٠ کەس بووە.

۳- سەرژمێری ساڵی ۱۹۷۷

بەپێی سەرژمێری ساڵی ۱۹۷۷ ژماری دانیشتوانی گوندی گمە ۲۰٦ کەس بووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرێتی ناحیەی بەمۆ لەساڵی ۲۰۱۹ ژمارەی ئەو خێزانانەی لە گوندی گمە دانیشتون بریتییەلە (۱۳)خێزان و (۹۰) کەس.

ناوی بەشێک لە شوێنەکان:

  1. سەرناو
  2. زریسکێ
  3. پاڵی پشتە
  4. قاژەلیانە
  5. گۆمیان
  6. کەلاران
  7. بەرگردێ
  8. خڕنوکێ
  9. قاژەلیانە
  10. گاھەڵدێر
  11. قوڵقوڵاکە
  12. تارم شێر
  13. بڵاڵوکێ
  14. تەڵەگار
  15. پێچکە بزن
  16. پشت ئاش
  17. بانە سوور
  18. چەمە قوڵە
  19. کوڵە چەرمو
  20. کوڵە بەرز
  21. گردە وێژە

مێژوو

گوندی گمە یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی بەمۆیە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ھاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. گوندی گمە ھەر لەسەردەمانی زووە ئاوەدان بووە، ھەروەھا لە سەردەمی شۆڕشەکانی کوردا، ھەمیشە شوێنی حەوانەوەی ھێزی پێشمەرگە بووە، بۆیە بە بەردەوامی لەلایەن ھێزەکانی ڕژێمەوە خەڵکەکەی ڕوبەڕوی گرتن و لێدان و مەرگ بونەتەوە، ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە گوندەکە وێرانکراوە و دانیشتووانەکەی ڕاگوێزراوە بۆ ناحیەی زەڕایەن. لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ەوە جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە ئێستاش ژمارەیەک خێزان تێیدا نیشتەجێیە و دانیشتووانەکەی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کاری سنورەوە خەریکن. لەئێستادا لە گوندی گمە مزگەوت و قوتابخانەی تێدایە، ھەروەھا کارەبای نیشتیمانی گەیشتووەتە گوندەکە، بەڵام ڕێگاوبانەکەی وەکو پێویست نییە ھەرچەندە تائێستا چەندجارێک لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە ڕێگاکە چاککراوەتەوە.

کارگێڕی

گمە 

لەسەردەمی عوسمانییەکاندا گوندی گمە لەگەڵ گوندەکانی تری سنورەکە سەر بەقەزای هەڵەبجەبووه.

دوای دورستکردنی دەوڵەتی عێراق لەسەردەمی پاشایەتیدا لەڕووی کارگێڕییەوە گوندی گمە خرایە سەر قەزای هەڵەبجە.

لەساڵی ۱۹٦۰ گوندی گمە لەڕووی کارگێڕییەوه خرایەسەر ناحیەی سیروان سەر بەقەزای هەڵەبجە.

ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ بەبڕیاری حکومەتی ئەو کاتەی عێراق گوندی گمە و ژمارەیەک گوندی تری سنورەکە خرایە سەر ناحیەی دەربەندیخان.

لەمانگی هەشتی ساڵی ١٩٧٨ گوندی گمە لەگەڵ گوندەکانی تری سنورەکە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دانیشتوانەکەی ڕاگوێزاران بۆ ئۆردووگای زۆرەملێی زەڕایەن لەسەر ڕێگای سلێمانی - دەربەندیخان

لەدوای ڕاپەڕینەوە گوندی گمە سەر بە قەزای خانەقین بووە لەئیدارەی گەرمیان دواتر دوای پێکھێنانی ناحیەی بەمۆ گوندی گمە یەکێک بوو لەگوندەکانی ناحیەکە سەر بەپارێزگای هەڵەبجە.

زەوییەکانی گوندی گمە دەکەونە کەرتی 45 گمە.

    خانەقای گمە

لە ساڵی ۱٨٨۰ خانەقای گمە لەلایەن شێخ عومەری زیائەدینەوە دروستکراوە بەهۆی ڕاگواستنی گوندی گمە لەساڵی ۱۹۷٨ ڕوخێنراوە، لەساڵی ۱۹۹۹ جارێکتر دروستکراوەتەوە. یەکەم مەلاش شێخ محەممەد قەرەداغی بووە، پاشان ھەریەک لە ئەحمەدی سەدبار و مەلا ئەحمەدی نزارە مەلای خانەقاکە بوون. دوای ئاوەدانکردنەوەی گوندی گمە دوای ڕاپەڕین جارێکتر خانەقای گمە دروستکراوەتەوە، حاجی محسین ئەمین دانیشتوی گوندی گمە بەردەوام خەریکی مزگەوتەکە بووە تاڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ کۆچی دوایکردووە، ھەموو ھەینییەک وتاری داوە.

    قوتابخانەی گمە

لەساڵانی حەفتا قوتابیانی گمە دەچوونە گوندی پشتە بۆ خوێندن، چونکە ئەو سەردەمە گوندی گمە قوتابخانەی تێدا نەبووە. لە ساڵی ١٩٩٥ بۆیەکەمجار قوتابخانەی تێداکراوەتەوە مامۆستا ئەنوەر عەلی دانیشتوی گوندەکە یەکەم مامۆستا بووە ئێستاش بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. قوتابخانەی گمە تا پۆلی شەشەمی بنەڕەتی تێدایە. کردنەوەی قوتابخانە لەگوندی گمە ڕۆڵێکی گرنگی لەبەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندندا ھەبووە.

پێشانگا

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

10. گوندەکانی باشووری کوردستان لەسەرژمێری ساڵی 1957، د.عەبدوڵا غەفور 11. گوندەکانی باشووری کوردستان لەسەرژمێری ساڵی 1977، د.عەبدوڵا غەفور


  • الجمهوریة العراقیة، وزارة الداخلیة، مدیریة التسجیل الاحوال المدنیة العامة مدیریة الشعبه الفنیة، دلیل التعداد العام للسنة ۱۹٥۷

Tags:

گمە جوگرافیاگمە مێژووگمە کارگێڕیگمە پێشانگاگمە ئەمانەش ببینەگمە سەرچاوەکانگمەباشووری کوردستانقەزای ھەڵەبجەناحیەی بەمۆپارێزگای ھەڵەبجە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زاگرۆسئینسایکڵۆپیدیالیمامزگەوتی گەورەی سلێمانیقوزشێرکۆ بێکەسوزەی ئاوئێزیدی (ئایین)بەقەرەیانەی وەرزشی بازیانقانعمێژووی کورددارستانی ئەمازۆنمێژووی ڕۆژنامەوانیئەژدیھای کۆمۆدۆمێکوتەدیموکراسیپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانخەواریجئەحمەد کوڕی حەنبەلمێژووی باشووری کوردستانفۆلکلۆرزەیتوونفاتیحەنێچیرڤان بارزانی٦٣٣کۆریای باشوورڕوانداعەرەبستانی سعوودیزمانی کوردیتیشکی سەروو وەنەوشەییشەمسی تەورێزیمەتەڵزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزکاربۆن دی ئۆکسیدمەلای باتەییتۆماس ئێدیسۆنڕیالیزمئەڵمانیامایکرۆسۆفتشێرپەنجەدەروونناسیبێخودفەرھاد پیرباڵپلازمیدکێری مرۆڤخانەپەخشانئیسپانیادیپلۆماسیئەلبێر کاموفیزیکسەردەمی پێغەمبەرایەتیدەوڵەتموراد قەرەیلاننوێژ لە ئیسلامڤلادیمیر مینۆرسکیئوم کەلسوومئێکوادۆرقەزای ڕانیەئۆرگازمئەبووبەکری سدیقماوسعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبسەرژمێریی دانیشتووانئیسماعیل بێشکچیئەرمەنستانقەزای داقووقڕەمزی نافیعباکووری کوردستانزمانی ئەڵمانیکەعبەناپۆلیۆن بۆناپارتدامەزراندنسروشت🡆 More