کوردایەتیی ئیسلامی

کوردایەتی ئیسلامی ئایدیۆلۆژیایەک کە ناسیۆنالیزمی کوردی تێکەڵ بە ئیسلامیزم دەکات، زۆرێک لە کوردەکان ئەو ئایدیۆلۆژیایەیان گرتووەتە بەر چونکە دژی عێراق و تورکیا و ئێران و سووریا دەڕوات.

مێژوو

ئەو ئایدۆلۆژیایە دوای شکستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دروستکردنی وڵاتی تورکیا هاتە ئاراوە، دوو ڕووداو کە کوردەکانی توڕە کرد. زۆرێک لە کوردەکان کە هەستیان دەکرد بەهۆی چاکسازییەکانی ئەتاتورکەوە کلتور و ئایین و زمان و مرۆڤەکانیان لە مەترسی لەناوچوونە، دەستیان کرد بە ڕووکردنە ئیسلامیزمی کوردی. شێخ سەعید سەرکردایەتیان دەکرد.

تەنانەت یەکێک لە کوردە ئیسلامییە توندڕەوەکانی وەک مەلا کرێکار، ھەتا ڕادەیەک بیروڕای ناسیۆنالیزمی هەیە. لە هەندێک ڤیدیۆدا ئەو باس لە پرسی کورد و پشتیوانیکردن لە سەربەخۆییی کورد دەکات، لە کاتێکدا کە ھەمیشە توندڕەویی ئیسلامیی خۆی پاراستووە. ھەرچەندە ناوبراو جارێک لێدوانی سیاسی و نەتەوەیی بڵاو دەکاتەوە و جارێکی دیکەش خەریکی بڵاوکردنەوەی لێدوانی جیھادییە. مەلا کرێکار کە ئیسلامییەکی پۆپۆلیستییە و جەماوەری لە باشووری کوردستان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ بەرز بووەوە، بەتایبەت لەناو ئەو گەنجانەدا کە دژی حکوومەتی کوردی بوون. حەمە غەریب، ڕۆشنبیرێکی کورد داکۆکیی لەوە دەکرد کە پێویستە ناسیۆنالیزمی سەرەکیی کوردی چاکسازی بکرێت بۆ ئەوەی ئیسلامیش بگرێتەوە. مەلا کرێکار هەروەها ڕایگەیاندووە کە کوردایەتی لە سێ خاڵ پێکدێت کە ئیسلامییەکان لە دوو خاڵی یەکەمدا لەگەڵ گرووپەکانی تر بیروڕای ھاوبەشیان ھەیە، بەڵام لە خاڵی سێیەمدا کە بابەتی سێکۆلاریزمە ئەوان دژی جیاکردنەوەی ئیسلام لە سیاسەتن کە بەھۆیەوە ناکۆکی و کێشەیان لەگەڵ گرووپە ناسیۆنالیزمەکانی تر ھەیە. ئەو ھەروەھا وتوویەتی کە سێکۆلاریزم بەهاکانی کوردی لەناوبردووە.

هەروەها زۆر کەسی تر ئەو ئایدۆلۆژیایەیان بە فاشیست، توندڕەو، دژە تورک، دژە عەرەب، دژە مەسیحی، دژە جوولەکە و مەترسی بۆ سەر هەر کەسێک کە کورد و موسڵمان نەبێت ناو بردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کەسانێکی ئیسلامیی وەکوو شێخ عێزەدین دژی تێکەڵبوونی ئیسلام لەگەڵ سیاسەت بوون.[ژێدەر پێویستە]

پارتەکان

سەرچاوەکان

Tags:

ئیسلامەتیئێرانتورکیاسووریاعێراقناسیۆنالیزم

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەندۆکتاڵیبانبازنە (ئەندازە)کۆماری کوردستانھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلf7xseشێرپەنجەشێلادزێموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانکۆمفەلسەفەی سیاسیمانگەکانسەردەشت عوسمانپێڕستی پڕداھاتترین فیلمەکانمامۆستاڤایرۆسی کۆمپیوتەرکەروێشکئاشتیفریدریش نیچەبەردەسوورمەولانای ڕۆمیباو (ئامار)لیبرالیزمدەزگای خێرخوازیی بارزانیفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیئێکس ڤیدیۆسئیمپراتۆریەتیی عوسمانیفایەق بێکەسبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکۆمەڵناسیقولەی کانی مارانباکووری کوردستانتڕۆڵ فەیسئوسامە بن لادنپیسبوونی ژینگەڤینۆسسێکسقەزای کفریبەنداوی دووکانخوا لە ئیسلامداگەشەکردنی منداڵپاکستانشێخ ڕەزای تاڵەبانیجەلیل گادانیمەزھەر خالقیکۆئەندامی ھەناسەئیخوان موسلمینسەرمایەداریمەستوورە ئەردەڵانسۆن گۆکوئەبوو حەسەنی ئەشعەریمێژووی ماتماتیکلووشەشارەزووربانکھێرۆبەنداوی چەقچەقدادپەروەریچەمی سمۆرڕیخۆڵەباریکەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانسەروچاوەمەم و زینمێژووی کۆریامیلیمەترمێژووی سلێمانیئاشوورییەکانوزەی بائێل نینیۆپێوەرەکانی ڕووکردنە چەقمێشکدەوڵەتی ئەمەویچیای ئیڤرستھەوکردنی گوێی ناوەڕاستشەکرە🡆 More