ماریا ڤیسواڤا ئانا شیمبورسکا ناسراو بە ڤیسواڤا شیمبۆرسکا (شێوازی گۆکردنی پۆلەند: ؛ ٢ی تەممووزی ١٩٢٣–١ی شوباتی ٢٠١٢) وەرگێڕ، نووسەر و شاعیری پۆلەندییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.
بەشێک لە ھۆنراوەکانی کراونەتە گۆرانی بە زمانی پۆلەندی. کار و بەرھەمەکانی بۆ زمانی ئینگلیزی، زۆرێک لە زمانە ئەوروپییەکان، ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی، عیبری، ژاپۆنی، فارسی و چینی وەرگێڕدراون.
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا | |
---|---|
بە پۆڵەندی: Wisława Szymborska | |
لەدایکبوون | ٢ی تەممووزی ١٩٢٣ Kórnik، پۆڵەندا |
مردن | ١ی شوباتی ٢٠١٢ کڕاکۆف، پۆڵەندا | (٨٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Maria Wisława Anna Szymborska |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی سییەکان |
شوێنی ناشتن | Rakowicki Cemetery |
باوک | Wincenty Szymborski |
دایک | Anna Szymborska |
ھاوسەر | Adam Włodek |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kornel Filipowicz |
کەسێکی دیار | Bronislaw Maj |
زمانی نووسین | پۆڵەندی |
بواری کار | ھۆنراوە، وتار |
پەروەردە | Jagiellonian University |
ئەندامی حیزبی | Polish United Workers' Party |
نەژاد | |
ئایین | بێخوایی |
شاکارەکان | Kot w pustym mieszkaniu |
ئەندامی | Polish Academy of Learning، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Bavarian Academy of Fine Arts، Stowarzyszenie Pisarzy Polskich، Polish Writers' Union |
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا لە ساڵی ١٩٩٦، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی پۆلەندا مێدالیای ڕێزلێنانی ھەڵۆی سپی (Order Orła Białego) پێدرا.
ڤیسواڤا شیمبورسکا لە ساڵی ٢٠١٢ لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە شێرپەنجەی سیی کۆچی دواییی کرد، لەساتەوەختی مردنیدا ئەوا لەلایەن خزم و ھاوڕێکانی دەورە درابوو. ماوەیەک نزیک لە مردنی، دەستی دایە کۆمەڵێک شیعر بەڵام بەوە ڕانەگەیشت کە تەواویانن بکات و ئامادەی چاپبن، دواتر لە کۆتایییەکانی ٢٠١٢ ئەم شیعرانەشی وەک خۆی بڵاوکرانەوە. ئەو لەماوەی ژیانیدا شیعرێکی بە ژمارە کەم و ھەروەھا کورتی بڵاوکردەوە، لە پرسیاری ئەوەی کە بۆچی شیعری کەم بڵاودەکاتەوە، ڤیسواڤا شیمبورسکا وتوویەتی «لەماڵەوە تەنەکەی خۆڵم ھەیە».
لەدوای مردنی، خەڵاتێک لەژێر ناوی خەڵاتی ڤیسواڤا شیمبورسکا لەبواری ئەدەب و لە ئاستی نێودەوڵەتیی دابەشدەکرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیسواڤا شیمبۆرسکا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤیسواڤا شیمبۆرسکا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.