ژن ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان (بە ئیتالی: Il sesso inutile – Viaggio intorno alla donna) کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی، نووسراوە.
ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
نووسەر | ئۆریانا فالاچی |
---|---|
بابەت | ڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | ١٩٦١ |
نوسخەی سەرەکیی ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ١٩٦١ بڵاو کرایەوە. لەم کتێبەدا ئۆریانا، گوزارشێک لە سەفەرەکانی خۆی لەبارەی بارودۆخی ژنان لە شوێنە جیاوازەکانی جیھان دەخاتە ڕوو.
بە ڕاج کۆماریم وت زانیاریم لەسەر ئەم ڕووداوانە ھەیە و ڕستەیەکم لە گاندی بۆ ھێنایەوە کە دەڵێت: «ھیچ شۆڕشێک، بە شۆڕشێکی مەزن دانانرێت، مەگەر ئەوەی کە ئاڵوگۆڕ بەسەر ژنانی ئەم وڵاتە و شێوەی ژیانیاندا بھێنرێت. بەبێ ژنان، ھیچ شۆڕشێک سەرکەوتوو نابێت. ڕەنگە ژنان لە بواری جەستەیییەوە لە پیاوان لاوازتر بن، بەڵام لە بواری ڕووحییەوە، ھێزیان سەد ئەوەندەی پیاوەکانە. ئەگەر بمتوانیبایە ئەرتەشی ئازادیی ھیندوستان لە ژنان پێک بھێنم، بێگومان لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا سەر دەکەوتم.»
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژن ڕەگەزی بێکەڵک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.