پۆڕن یان پۆرنۆگرافی فیلمی ڕووت بریتییە لە نیشاندانی ئەندام و توخمی سێکسیی لە پێناو ورووژاندن.
پۆرن دەکرێت لە ڕێی وێنەی گۆڤارەکان، ئەنیمەیشن، نووسین، فیلم، ڤیدیۆ یان یاری بڵاوبکرێتەوە، پۆرن جیاوازە لەگەڵ هەندێک لە نمایشە ڕاستەوخۆکان وەک شۆوە سێکسییەکان و ستریپەرەکان. لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگاوە ئاڵوودەبوون و سەیرکردنی بەرهەمە پۆرنۆگرافییەکان بە خراپ و قێزەوەن دەبینرێت.
لەگەڵ هاتنی ئینتەرنێت، پیشەسازی پۆرن پەرەی سەند کە ساڵانە ملیاران دۆلار قازانج دەکەن. تەنها لە ئەمریکا قازانجی پیشەسازییەکە خۆی لە ٢٫٥ ملیار دۆلار دەبینێتەوە، لە ئاستی جیھانیش گەیشتۆتە ١٠-١٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆڕن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پۆڕن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.