ئانابێلا ئەیڤری تۆرن (بە ئینگلیزی: Bella Thorne؛ لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧) خانمەکتەر، نمایشکاری جلوبەرگ، گۆرانیبێژ و دەرھێنەری ئەمریکییە.
دوای دەرکەوتن لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە زنجیرەکانی Dirty Sexy Money (٢٠٠٧–٢٠٠٨) و Little Monk (٢٠٠٩)دا، تۆرن ناوبانگی دەرکرد بۆ نواندنی ڕۆڵی سێسێ جۆنس لە زنجیرەی Shake It Upی کەناڵی دیزنیدا کە لە ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ پەخشدەکرا. تۆرن دواتر لە چەندان فیلمی درێژ دەرکەوت، وەک Blended (٢٠١٤)، The DUFF (٢٠١٥)، Alvin and the Chipmunks: The Road Chip (٢٠١٥)، و Amityville: The Awakening (٢٠١٧)، پێش گەڕانەوە بۆسەر تەلەڤیزیۆن بە زنجیرەی Famous in Love (٢٠١٧–٢٠١٨). لە دوای ئەوانەشەوە لە زنجیرە فیلمی The Babysitter (٢٠١٧–٢٠٢٠) و فیلمی Infamous (٢٠٢٠)دا دەرکەوتووە.
بێلا تۆرن | |
---|---|
Bella Thorne | |
لەدایکبوون | ئانابێلا ئەیڤری تۆرن ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ پێمبرۆک پاینز، فلۆریدا، ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان | دەنگ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | bellathorneofficial |
لە دەرەوەی نواندندا، تۆرن دوو تۆماری درێژخایەن و چوار کتێبی بڵاوکردووەتەوە.
ئانابێلا ئەیڤری تۆرن لە پێمبرۆک پاینز لە فلۆریدا لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەدایکبووە، بە کچی تامارا تۆرن و دێلانسی ڕیناڵدۆ 'ڕێی' تۆرن. دوو خوشک و برایەکی ھەن کە ئەوانیش ئەکتەرن. باوکی لە ڕەچەڵەکی کوبایی بووە، و خۆشی ڕەچەڵەکی ئیتالی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئێرلەندی، و وێڵزی ھەیە. باوکی لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە نیسانی ٢٠٠٧دا کۆچی دواییکرد. وتوویەتی کە لەلایەن دایکێکی سەڵتەوە بەخێوکراوە کە پاڵپشتی ھەر چوار منداڵەکەی کردووە، و زۆر ھەژار بوون، و خۆشی بۆ یارمەتیدانی مادیی خێزانەکەی بووەتە نواندنکار لە تەمەنێکی مناڵدا. لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا، دەریخست کە لە ناوچەیەکی دوور لە شار ژیاوە، و ئیسپانی یەکەم زمان بووە کە زانیویەتی، و دەریشیخستووە کە لە کاتی گەورەبووندا بەھۆی دیسلێکسیاوە گاڵتەی پێکراوە. لە پۆلی یەکەمەوە دیسلێکسیای تێدا بەدیکراوە. بەھۆی زۆر گاڵتەپێکردن لە قوتابخانەی گشتیدا، لە ماڵەوە خوێندوویەتی. لە سەنتەری فێربوونی سیلڤیدا خۆی باشترکردووە و توانیویەتی بنووسێت و بخوێنێتەوە لە قۆناغەکانی تری خوێندن. لە ئابی ٢٠١٠دا، وتی کە بەسەر دیسلێکسیادا زاڵبووە بە خوێندنەوەی ھەر شتێک کە بەر دەستی کەوتووە، تەنانەت نووسراوی سەر مقەباکانیش. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا ئاماژەی دا کە لە تەمەنێکی گەنجەوە تا ١٤ ساڵی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. بەڵام دەستدرێژیکەرەکەی نەناسیوەتەوە.
تۆرن لە ٢٠١٥ تا ئابی ٢٠١٦، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەری ئینگلیزی گرێگ سەلکیندا ھەبوو. ماوەیەکی کورت دوای جیابوونەوەیان، بە دووڕەگەزخواز خۆی ئاشکراکرد. دواتر پەیوەندی لەگەڵ ھەر دوو مۆسیقاژەن مۆد سەن و کەسایەتی میدیایی تانا مۆنگیو، کە لە ئەیلوولی ٢٠١٧ تا شوباتی ٢٠١٩ی خایاند. لە ئابی ٢٠١٩وە، لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ گۆرانیبێژ بێنجامین مۆسکۆلۆی ئیتالی. لە تەممووزی ٢٠١٩دا، بە گشتڕەگەزخواز خۆی ناساند.
لە حوزەیرانی ٢٠١٩دا، چەند وێنەیەکی ڕووتی تۆرن لەلایەن ھاککەرانەوە دزران و ھەڕەشەیان لێدەکرد بۆ پارە؛ لە جیاتی ئەوە، خۆی وێنە ڕووتەکانی بڵاوکردەوە. دواتر لەو ساڵەدا، ئاماژەی بە کێشەکانی دا لەگەڵ ئەو ڤیدیۆ پۆڕنە ساختانەی کە لەسەر ئەو دروستکراون.
تۆرن پاڵپشتیکاری Humane Society، دەزگای Cystic Fibrosis، و ڕێکخراوی The Nomadە، کە پەروەردە و خواردن و دەرمان بەردەستی منداڵەکانی ئەفریقا دەکەن. ئەو ھەروەھا بەشداری لە PETAدا کردووە بۆ ھاندانی خەڵک بۆ بایکۆتکردن و خۆپیشاندان دژی SeaWorld، کە خۆیشی بە منداڵی لە ڕێکلامێکدا لەوێ دەرکەوتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێلا تۆرن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێلا تۆرن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.