سانسۆرکردنی ویکیپیدیا

قەدەغەکردنی ویکیپیدیا یان سانسۆرکردنی ویکیپیدیا بڕیارێکە کە لەلایەن حکوومەت و دەوڵەتانەوە ئەنجامدراوە.

تا ئێستا چەند دەوڵەتێک بۆماوەیەکی دیاریکراو یان تا ئێستاش بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیایان داوە لەوانە چین، فەڕەنسا، تورکیا، ئێران، پاکستان، ڕووسیا، سعودیە، سووریا، تایلەند، تونس، بەریتانیا، ئوزبەکستان و ڤەنزوێلا.

سانسۆرکردنی ویکیپیدیا
██ ئەو وڵاتانەی کە لە ئێستادا ماڵپەڕەکانی ویکیپیدیا سانسۆر کردووە ██ ئەو وڵاتانەی کە پێشتر ماڵپەڕەکانی ویکیپیدیا سانسۆر کردووە ██ ئەو وڵاتانەی کە هەندێک ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێشتر لەلایەن حکومەتەوە سانسۆڕ کرابوون

بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیا لەوڵاتێک بۆ وڵاتێک جیاوازبووە، ھەندێکیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان چەند وتارێکیان قەدەغەکردووە. ئەوکاتەی ویکیپیدیا لەسەر پڕۆتۆکۆڵی (HTTP) کاریدەکرد، حکوومەت و دەوڵەتەکان دەیانتوانی وتارێک یان ناوەڕۆکێک بشارنەوە و قەدەغەی بکەن. بەڵام کەدواتر لە ساڵی ٢٠١١، ویکیپیدیا کارکردنی بە پڕۆتۆکۆڵێ (HTTPS) ڕاگەیاند و دواتریش لە ٢٠١٥ ھەموو پڕۆژەکانی گواستەوە بۆئە پڕۆتۆکۆڵە. ئەوا لەوکاتەوە، حکوومەتەکان بۆیان نەدەکرا پەڕەیەک یان ناوەڕۆکێکی دیاریکراو لە ویکیپیدیا بشارنەوە. لەوکاتەوە حکوومەتەکان تەنیا دووبژاردەیان ھەبوو یان ئەوەی کە ھەموو پەڕەکان قەدەغە بکەن یانیش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیا ھەڵبوەشێننەوە. سەرەنجام بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانە بڕیاری قەدەغەکردنی ویکیپیدیایان ھەڵوەشاندەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەئەمڕۆدا لەوڵاتانی تورکیا و چین ویکیپیدیا قەدەغەکراوە.

سانسۆرکردن بەپێی وڵات

چین

لە ساڵی ٢٠١٥، دەستگەیشتن بە ویکیپیدیای چینی نەما. لە نیسانی ٢٠١٩، سەرجەم زمانەکانی ویکیپیدیا لەچین سانسۆرکران ویکیپیدیای چینی لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزرا. لەماوەی بەکارھێنانی پرۆتۆکۆڵی (HTTP) حکوومەتی چینی چەندین وتاری سانسۆردەکرد. دواتر کە ویکیپیدیا چووەسەر پڕۆتۆکۆڵی (HTTPS) ئەوا سانسۆرکردنی وتاری دیاریکراو بەو ئاسانییە نەکرا، ھەربۆیە ویکیپیدیای چینی ھەر لەزووەوە لە ٢٠١٥ بەتەواوی لەو وڵاتە سانسۆرکرا.

فەڕەنسا

سانسۆرکردنی ویکیپیدیا 
ڕێمی ماتیس لەلایەن حکوومەتی فەڕەنساوە ناچارکرا وتارێک بسڕێتەوە.

لە نیسانی ٢٠١٣، وتارێک دەربارەی وێستگەی ڕادیۆیی سەربازی لە پێیر سوور ئاوت دەستنیشانکرا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی پاراستنی ناوخۆ لە فەڕەنسا. ئەم دەزگا ھەواڵگرییە ھەوڵی دا ئەم وتارە لە ویکیپیدیای فەڕەنسی بسڕێتەوە. ئەم بەڕێوبەرایەتییە ڕێمی ماتیس کەئەوکاتە یەکێکبووە لە بەڕێوبەرە خۆبەخشەکانی ویکیپیدیا فەڕەنسی ناچارکرد بە سڕینەوەی وتارەکە. دواتر ویکیمیدیای فەڕەنسی لەسەر ئەم بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرگری لە ماتیس کرد. لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکرا کە ئەو بەشداربووەی ویکیپیدیا ھەرگیز دەستکاری لەسەر ئەم وتارەش نەبووە و ئاگاداری بوونیشی نەبووە تاوەکوو ئەم دەزگا ھەواڵگرییە ھەڕەشەی لێکردووە و لەژێر گووشاردا پێیان سڕیوەتەوە.

دواتر وتارە سڕاوەکە لەلایەن بەشداربوویەکی دیکە گەڕێندرایەوە کە لەدەرەوەی فەڕەنسا، لە سوویسرا دەژیا. لەئەنجامی ئەم ڕووداوە وتاری وێستگەی ڕادیۆیی سەربازی لە پێیر سوور ئاوت لەویکی فەڕەنسی بووە پڕخوێنەرترین وتار لەم ویکیپیدیای فەڕەنسی. تەنیا لەماوە ٦ و ٧ی نیسانی ٢٠١٣، وتارەکە ١٢٠ ھەزارجار کرایەوە. وتارەکە بۆچەندین زمانی دیکەش وەرگێڕدرا. ڕێمی ماتیس لەلایەن دامەزرێنەری ویکیپیدیا واتە جیمی وەیڵز بە ویکیپیدیاوانی ساڵ ناویھێنرا لەبۆنەی ویکیمانیای ٢٠١٣. ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا لەوانە ٢٠ منیتس، ئەرس تێکنیکا و سلەشدۆت ئەو ڕووداوەیان بەنموونەیەکی دیکە لە کاریگەریی سترایسەند وێناکرد. وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا و دەزگای میدیایی (AFP)ی فەڕەنسی نەیاندەویست ھیچ لێدوانێک لەمەڕ ئەم بابەتە بدەن.

ئێران

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣، تووێژینەوەیەک بڵاوکرایەوە کە لەلایەن زانکۆی پێنسلڤانیا لە ئەمریکا. تووێژینەوەکە لەلایەن کۆلین ئەندەرسن و نما نازەرییە نووسرابوو. لەم تووێژینەوەیە پشکنین بۆ ٨٠٠ ھەزار وتار لە ویکیپیدیای فارسی کرا کە لەنێویاندا ئەوە دۆزرایەوە کە حکوومەتی ئێرانی ٩٦٣ لەو وتارانەی سانسۆر کردووە. بەپێی تووێژینەوەکە وتارەکان ئەوانەبوون کەبەشێک لە ناوەڕۆکەکانیان لەسەر بیرووباوەڕی ئایینی، ڕەخنەگرتن لە ئێران و پۆلیسی وڵاتەکەبوو. جگە لەوانەش بەپێی تووێژینەوەکەبێت ئەوا نیوەی وتارە سانسۆرکراوەکان وتاری ژیاننامەیی بوون، لەنێویشیاندا ئەو وتارانە ھەبوون لەسەر ژیانی ئەو کەسانەی کە کووژراون یان زیندانیبوون.

لە ٢٠١٥، ویکیپیدیا کۆچیکرد بۆ پڕۆتۆکۆڵی (HTTPS) بەمەش چیتر حکوومەتی ئێرانی ئەو بژاردەیەی نەما کە وتاری دیاریکراو سانسۆربکات. حکوومەتی ئەو وڵاتەی یان دەیتوانی ھەموو ویکیپیدیاکە سانسۆر بکات یانیش ھەمووی بەکراوەیی بھێڵێتەوە. ئێران بژاردەی دووەمی ھەڵبژارد. لەماوەی نیوەی یەکەمی ٢٠١٦، ئێران ویکیمیدیا کۆمنزی سانسۆرکرد بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا کراوەیە.

بەریتانیا

لەکانوونی یەکەمی ٢٠٠٨، ڕێکخراوی چاودێری ئینتەرنێتی بەریتانی کە ڕێکخراوێکی نا حکومییە. وتاری ئەلبوومی میوزیکی (Virgin Killer) خستە لیستی ڕەشەوە. ھۆکاری ئەمەش بۆ بوونی وێنەی کەڤەری ئەلبوومەکەبوو کە وێنەی مناڵێکی ڕووتبوو. ڕێکخراوەکەوە بەبیانووی بەکارھێنانی منداڵ لەبابەتی پۆرنۆگرافی ئەم ڕێکارەی ئەنجامدا. لەئەنجامدا تەواوی وتارەکە لەلایەن زۆرێک لە دابینکەرانی ھێڵی ئینتەرنێت لە بەریتانیا سانسۆرکرا. ھۆکاری پاشگەزبوونەوەکەیان بەوە ڕاگەیاند ڕەنگە سانسۆرکردنی وێنەکە ببێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی زیاتر بەدواداچوونی بۆبکەن و ببێتە نموونەیەکی دیکە لە کاریگەریی سترایسەند.

پاکستان

لە ٣١ی ئازاری ٢٠٠٦، بۆ چەند کاتژمێرێک تەواوی دۆمێنەکانی ویکیپیدیا (Wiki Soranî / کوردی.org) ڕاگیران ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی کاریکاتێرێک لەسەر محەممەد پەیامبەری ئیسلام لەڕۆژنامەیەکی دانمارکی و ھەبوونی وتارێک لەسەر ئەم بابەتە لەویکیپیدیادا. دواتر بەھۆی بەرنامە و تووێژەکان لەسەر ئەم بابەتە، ئەوکەسانەی نوێنەرایەتی ویکیمیدیایانکرد، ناڕەزایی و بۆچوونەکانی خەڵک وایکرد ڕێکخراوەکە دوای سێ ڕۆژ لەم کارەی پاشگەزبێتەوە و بڕیاری ئەوەشی دا کە بۆ وێنەیەک کە لەدەرەوەی بەریتانیا بەرھەمھاتبێت ئەوکارە نەکەنەوە.

سووریا

لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٨ تاکوو ١٣ی شوباتی ٢٠٠٩، ڕێگری لە کردنەوەی ویکیپیدیای عەرەبی کرا. بەڵام دەستگەیشتن بەزمانەکانی دیکە کراوەبوو.

سعودیا

لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦، حکوومەتی سعودیە ھەردوو ماڵپەڕی گووگڵ و ویکیپیدیای سانسۆرکرد. ھۆکاری ئەم سانسۆرەش بۆئەوە گێڕایەوە کە ناوەڕۆک ڕووت (پۆڕن) و بابەتی سیاسی ھەستیار لەخۆ دەگرن. بۆئەوە چەندین وتار لەویکیپیدیای ئینگلیزی و عەرەبی سانسۆرکران.

تورکیا

سانسۆرکردنی ویکیپیدیا 
لۆگۆی ویکیپیدیای تورکی دوای ئەم سانسۆرکردنەی ڕوویدا

لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧، حکوومەتی تورکیا سەرجەم زمانەکانی ویکیپیدیای لەتەواوی وڵاتەکەی سانسۆرکرد. ئەم سانسۆرکردنەی تورکیا لەوەھات بەھۆی ئاماژەدان بەتێوەگلان و پەیوەندی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ چەند گرووپێکی تیرۆریستی.

بەرلەوەش، تورکیا چەندین وتاری دیاریکراوی لە ویکیپیدیای تورکی سانسۆرکرد. وتاری تایبەت بە ئەندامی زاوزێی نێر و مێ، وتاری ھەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٥ی تورکیا.

ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سانسۆرکردنی ویکیپیدیا لە تورکیا کۆتایی ھات، ئەمەش دوای تێپەڕینی ٩٩١ ڕۆژ.

تونس

لەماوەی ٢٣ تاکوو ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، ویکیپیدیا لە تونس بەردەست نەبووە.

ئۆزبەکستان

تەواوی ویکیپیدیا لە ئۆزبەکستان لە ساڵی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ بۆماوەیەکی کورت دوو جار بەربەستکرا بەردەست نەبوو. بەربەستکردنی ویکیپیدیای ئۆزبەکی سەرنجی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی ڕاکێشا لە کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠١٢. بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لە ئۆزبەکستان ھەوڵیان دەدا دەست بە لاپەڕەکانی زمانی ئۆزبەک بگرن، بەڵام نەیانتوانی. بەکارھێنەران لە ئۆزبەکستان بە ئاسانی دەیانتوانی بابەتەکانی ویکیپیدیا بە زمانەکانی تر ببینن، تەنھا ئەو وتارانەی بە زمانی ئۆزبەکی بوون بەربەستکرابوون.

سەرچاوەکان

Tags:

سانسۆرکردنی ویکیپیدیا سانسۆرکردن بەپێی وڵاتسانسۆرکردنی ویکیپیدیا سەرچاوەکانسانسۆرکردنی ویکیپیدیائوزبەکستانئێرانبەریتانیاتایلەندتورکیاتونسسانسۆرکردنسعودیەسووریافەڕەنساپاکستانچینڕووسیاڤەنزوێلا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

چێشتی مجێورئاژانسی ھەواڵمەولانا خالیدی نەقشبەندیپلازما (فیزیک)ھەولێرمەستوورە ئەردەڵانڕۆبێرت میلیکانژمارەی ڕێژەییخەلافەتی عەباسیئاوێنەئایین لە کوردستانکتێبخانەپارێزگای دھۆکعەبدولحەمیدی دووەمسێکسی کۆمیکانی ماران، حاجیاوامزگەوتجەنگی جیھانیی دووەمقەزوانئەنسارولئیسلامکاربۆنمەریوانسیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانئەمریکای باکووریانەی تۆپی پێی بارسێلۆناداستانی گلگامێشجووناوە پلازمە تۆڕجمگەدیپلۆماسیشێخ سەلام عازەبانیمافەکانی مرۆڤنیسان (مانگ)محەممەد ماملێتۆماس ئێدیسۆنبراتیشکی گاماکوردیی باکووریمیرنشینی ئەردەڵانکەرکووکئامێدیگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)نامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیسیواکئوردنکەلارمیرنشینی بۆتانخەلافەتئاڵای کوردستانئایینکەنداوی فارسئەستەمبوڵناتۆخۆشەویستیبەھارخەلافەتی ڕاشدینھزرلەتیف ڕەشیدگەرمبوونی زەویکۆندۆمپاڵنگانکانی شەکرەگەدەچالاکیی جنسیی مرۆڤپارێزگای ھەڵەبجەتەڵعەت تاھیرزمانڕاستیۆچاندی کوردیپۆرن ھابقەیرانی دەریای سوور🡆 More