پرۆستات (لە یۆنانییەوە: προστάτης- پرۆستاتێس بە واتای پارێزەر) ئاڵگێکی کۆئەندامی میزە لە نێرینەدا.
پرۆستات مایعێک درووست دەکات بۆ خۆراکی سپێرمەکان ئەم مایعە پڕھێزە دەبێتە ھۆی دەوامی ژینی ئەوان لە ئەندامی زاوزێ ژنانەدا ھەتا ئەو کاتەی لقاح ئەنجام دەدرێت. لەگەڵ زۆربوونی تەمەن پرۆستات گەورەتر دەبێت و ڕەنگە بەرەو ناو بۆری میزدەر دا گەشە بکات و ببێتە ھۆی میزگیران
یەکێکە لە باوترین شێرپەنجەکان لەناو پیاواندا، کاتێک لەپاش پشکنین ئەم نەخۆشیە دەردەکەوێت نەخۆشەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات، شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێمنی وردە وردە گەشە دەکات و لە سەرەتادا تەنھا لەناو پرۆستات دەمێنێتەوە، بەڵام مەرج نیە مەترسیدار بێت، چونکە ھەندێک جۆری شێرپەنجەی پرۆستات بە ھێواشی گەشە دەکەن کە ڕەنگە چارەسەرێکی کەمی پێویست بێت، بەڵام جۆرەکانی تری زۆر چالاکن زوو بڵاودەبنەوە. چارەسەری پڕۆستات لەھەمانکاتدا زیانی ھەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو پیاوە ھەیە لەڕووی ئەوەی لایەنی سێکسی لاواز دەبێت، ئەگەر لە قۆناغێکی درەنگدا ھەستی پێ بکرێت ئەوا مەترسیدارە و چارەسەری قورس دەبێت و بەپێچەوانەوە ھەلی چارەسەر باشترە.
ھەرچەندە ھۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە بە تەواوەتی ڕوون نین تا ئێستا، بەڵام پزیشکەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە شێرپەنجەی پرۆستات دروست دەبێت کاتێک ھەندێک خانە لە پرۆستات دەبنە خانەی نائاسایی، بازدان و گۆڕان لە DNA خانە نائاساییەکان ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی خانەکان زۆر خێراتر گەشە بکەن و دابەش ببن لەچاو خانە ئاساییەکاندا، کۆبوونەوەی ئەم خانانەش، دەبێتە ھۆی دروستبوونی لوو، کە گەشە دەکات و دەچێت بۆ شانەکانی نزیکی، ھەندێک خانە نائاساییەکان دەپچڕێن و بڵاودەبنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پرۆستات تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پرۆستات, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.