ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار وەشانێکی زمانی ئینگلیزییە کە بەشێوەیەکی سەرەکی ئینگلیزی سەرەتایی و ئاستی فێربوون بابەتەکانی ناوی دەنووسرێن لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە لەگەڵ زیاتر لە ١٬٤٤٠٬٠٠٠ بەکارھێنەری تۆمارکراوی ھەیە کە ١٬٥٨٥ بەکارھێنەر لە ئێستادا چالاکن شێوازی بنەڕەتی ئینگلیزیی ساکار سوودێکی باشی ھەیە بۆ ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت فێرە زمانی ئینگلیزی بن، ڕێکخستن و ئاسانکردنەوەی وشەکانی ناوی لەکاتی خستنەڕووی زانیاری ناو بابەتەکانی ویکیپیدیاکە وادەکات خوێنەران بە ئاسانتر لە زانیارییەکانی ناوی تێبگەن بەبەراورد بە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئاسایی.
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای سەرھێڵ |
---|---|
بەردەستە بە |
|
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | simple |
بازرگانی | No |
تۆمارکردن | ھەڵبژاردە |
بەکارھێنەران | ١٬٤٤٠٬١٧٣ بەکارھێنەر و ١٧ بەڕێوەبەر لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ |
خستنەکار | ٢٠٠١ |
ناوەڕۆکەکانی ناو ویکیی ئینگلیزیی ساکار بەشێوەیییەکی بنەڕەتی پێکھێنراوە بۆ «یەک ئینسایکلۆپیدیا بۆ ھەر مناڵێک» کە پڕۆژەیەک بوو بەناوی «یەک لاپتۆپ بۆ ھەر مناڵێک» لە ساڵی ٢٠١٤ کۆتایی پێھات.
وتارەکانی ناو ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار بە زۆری کورتترە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئاسایی، بە زۆری زانیارییە بنەڕەتیی و گشتییەکان دەخاتە ڕوو تیم دۆوڵینگی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی گاردیان ڕوونی دەکاتەوە کەوا «ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار دەیەوێت تەنھا بە ڕاستییەکانەوە پەیوەست بێت و پەسەندی بکات» ھەوروەھا ڕووکاری پڕۆژەکەش ئاسانتر خراوەتە ڕوو بۆ نموونە "Random Article"ی وەشانی ویکیپیدیای ئینگلیزی ئاسایی وەرگێردراوە بۆ "Show Any Page" ھەروەھا دوگمەی "دەستکاری - edit" وەرگێردراوە بۆ "گۆڕین - Change" بەکارھێنەران پێشوازیان لێکراوە بۆ ئەوەی شتەکان بگۆڕن لەجیاتی ئەوەی دەستکاری بکەن؛ و کلیک کردن لە بەستەری سوور "Page not created - پەڕەکە دروست نەکراوە" نیشان دەدات لەجیاتی ئەوەی بڵێت "Page does not exist - پەڕەکە بوونی نییە" پڕۆژەکە ھانی بەکارھێنەرانی دەدات، بەڵام زۆریان لێناکات، کەواە ١٬٥٠٠ وشەی ناسراوی ئینگلیزی بەکاربێنن کە بەگوێرەی ئینگلیزیی ساکار دانراوە، کە تێیدا ٨٥٠ وشەی سروشتی ئاسانی تێدایە لەلایەن چارلس کای ئۆگدن لە دەیەی ١٩٢٠ دروست کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیای ئینگلیزیی ساکار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.