مێژووی شەتڕەنج (بە ئینگلیزی: History of Chess) یەکێکە لە یارییە کۆنەکان کە لە ئێستادا لە نێو خەڵکی جیھاندا بەناوبانگە، بەجۆرێک تەمەنی ئەم یارییە زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ بێت.
بە بڕوای ھەندێک کەس، شەترەنج داھێنانێکی ئێرانییەکانە و ھەر بۆیە تا ئێستاش وشەی فارسی بەکاردەھێنێت. ھەندێک کەس بە داھێنانی ھیندی و یۆنانی و ڕۆمانی و بابلی و سکیتی و میسری و جوولەکە و چینی و ئینگلیز و عەرەبیان زانیووە. بەڵام ئەوەی زیاتر لە ھەموو بۆچوونێکی تر قبووڵ دەکرێت ئەوەیە کە شەتڕەنج لە بنەڕەتدا ئێرانی بووە، دواتر لە ئێرانەوە بردراوە بۆ ھیندستان، ھەروەھا لە ئێرانەوە بۆ عەرەب و جیھانی ئیسلامی بڵاوبووەتەوە، دواجاریش لە جیھانی ئیسلامییەوە چووە ئەورووپا. لە سەدەی پازدەھەمی ئەوروپادا شەترەنج بوو بە شێوەی ئێستای، وە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەھەمدا پاڵەوانێتی شەترەنجی جیھانی دەستی پێکرد. لە سەدەی بیستەمدا فیدراسیۆنی جیھانی شەترەنج دامەزرا.
شەترەنج لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی گوپتا لە ھیندستان سەریھەڵدا، کە لە فۆڕمی یەکەمدا پێی دەگوترا chaturaṅga کە بە واتای چوار فیرقەی (سەربازی) دێت: پیادە، سوارە، فیل و گالیسکە، کە پەرەی سەند و بوو بە سەرباز و وەزیر و ڕووخسار و ئەسپ لە فۆرمێکی نوێدا.
شطرنج از ھند بە ایران معرفی شد و بخشی از آموزش شاھزادەھا و اشراف گردید. شەترەنج لە ھیندستانەوە بۆ ئێران ناسێندرا و بووە بەشێک لە پەروەردەی شازادە و ئاغاکان. لە سەردەمی ساسانیەکان لە دەوروبەری ساڵی ٦٠٠ ئەم ناوە گۆڕدرا بۆ چاترانگ و دوای ھێرشی عەرەبەکان بۆ سەر ئێران گۆڕدرا بۆ شەترەنج. یاساکانی شەترەنج لە ئێراندا بڵاوبووەوە، کاتێک یاریزانەکان ھێرشیان دەکردە سەر پاشای بەرامبەر، وشەی پاشایان دەگوت و کاتێک پاشا نەیتوانی دەرباز بێت، وشەی "چێکمێت" بە مانای پاشای بێ بەرگری بەکاردەھێنرا، ئەم وشەیە بڵاوبووەوە بە ناوچەکانی تر. چەندین چیرۆک ھەیە دەربارەی سەرچاوەی شەترەنج، بەڵام تەنھا چەند چیرۆکێکیان پەسەند و باوەڕپێکراون. لەم بەشەی خوارەوەدا ھەندێک لەم گێڕانەوە جیاوازانە دەکۆڵینەوە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی شەتڕەنج تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێژووی شەتڕەنج, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.