زاراوەی پەتای ڕەش یان مردنی ڕەش یان مەرگی ڕەش بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بەو پەتایەی کە لە نێوان ساڵانی ١٣٤٧ بۆ ١٣٥٢ی زایینیدا بەسەر ئەورووپادا گرتەوە و بووە ھۆی مردنی لانیکەم یەک لەسەر سێی دانیشتووانی کیشوەرەکە.
پەتای ھاوشێوە لە ھەمان کاتدا لە ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبوویەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم پەتایە ئەورووپییە بەشێک بووە لە پەتایەکی جیھانی فراوانتر.
ھۆکار و نیشانەکانی ئەم پەتایە بەگشتی بریتین لە (Yersinia pestis) کە بەکتریایەکە کە لە جەستەی خورۆکەکاندا دەژی (family bobac, variety badger).
ئەمڕۆ پەتای ڕەش بە واتای ئەو پەتا گەورەیە دێت کە لە ماوەی سەدەی چواردەھەمدا ژیانی بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەورووپای کۆتایی پێ ھێنا. لە سەدەکانی ناوەڕاستدا ئەم پێناسەیە بەکارنەھێنرا، بەڵکو دەیانگوت مردنی مەزن یان پەتای مەزن. چیرۆکنووسانی دانیمارکی و سویدی یەکەم کەسن کە دەستەواژەی «مەرگی ڕەش» ( ئاترا مۆرس-Atra Mors) بەکاردەھێنن کە لە ڕاستیدا پێویستە («مەرگی ترسناک») وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای ساڵانی ١٣٤٧-١٣٥٣ تێبگەین، بۆ جەختکردنەوە لەسەر ترسناکیی و وێرانکردنی ئەم پەتایە. کەواتە وشەی «ڕەش» وەک مەتافۆر بەکاردێت.
ئەم پێناسەیە لە ساڵی ١٨٣٢ی زایینی لە پزیشکی ئەڵمانی جەستۆس ھێکەر لە پەرتووکی مردنی ڕەش لە سەدەی چواردەھەمدا وەرگیراوە. ئەم پەرتووکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، بە تایبەت کە لە کاتی پەتایەکی کۆلێرادا دەرچووە. پەرتووکەکە لە ساڵی ١٨٣٣ وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و چەندین جار چاپ کراوە. لەو کاتەوە دەستەواژەی «مردنی ڕەش یان مەرگی ڕەش» بە تایبەت لە ناوچە ئەڵمانی زمان و ئینگلیزی زمانەکاندا بەکارھاتووە، وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای سەدەی چواردەھەم.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مردنی ڕەش تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مردنی ڕەش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.