لەتبوونی مانگ یەکێکە لە دەرئاسا و پەرجوویەکانی پێغەمبەر محەممەد کە موسڵمانان باوەڕیان پێی هەیە، ئەم پەرجوویە بەر لە کۆچی ئەو لە شاری مەککە ڕوویداوە، کاتێک بێ باوەڕان داوا لە پێغەمبەر محەممەد دەکەن نیشانەیەکیان پیشان بدات بۆ ڕاستی پێغەمبەرایەتییەکەی، ئەویش داوا لە خودا دەکات و خوداش مانگ دەکات بە دوو بەشەوە بەشێکیان دەچێتە ڕاستی کێوی ئەبی قوبەیس و بەشەکەی تریش دەکەوێتە ڕاستی کێوی قەعیقەعان.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم ڕووداوە لە قورئانیش ئاماژەی پێ کراوە لە سورەتی ئەلقەمەر: ھەروەھا لەتبوونی مانگ یەکێکە لە نیشانەکانی نزیک بوونەوەی ڕۆژی دوایی، ھەندێک لە زانایەکان پێیان وایە کە کاتێک ڕۆژی دوایی دادێت ئاسمان لەت دەبێت و ھەرچی لەناویدا ھەیە بە مانگ و ئەستێرەکان خاپوور و لەت لەت دەبن.
ھەندێک لە زانا و توێژەرانی قورئان پێیان وایە لەتبوون (الانشقاق) بە واتای شکاندن و لێک دوورکەوتنەوەی دوو پارچە شت نایەت و بە واتای ترازانیش نایەت، بەڵکو قورئان مەبەستی لێک جیابوونەوەی مانگ و زەویە کە سەرەتای دروستبوونیان وەک یەک تۆپەڵی ئاگرین بوونە و دواتر لێک جیابوونەتەوە، بەڵام ھەندێکیان دەڵێن ئەم (انشقاق) مەبەستی ڕوون و ئاشکرایە و بە واتای لەتبوون دێت کە یەکێکە لە دەرئاسا و پەرجوویەکانی پێغەمبەر محەممەد و باشترین بەڵگەش بۆ دروستی ڕووداوەکە قورئانە کە بە ڕوونی ئاماژەی پێکردووە و باسی کردووە بەر لە دروستبوونی تەلیسکۆپ کە ئێستا لە ڕێگای ھاوێنە و تەلیسکۆپەکانی ناساوە دەتوانرێت تێبینی شوێنی لەتبوونەکە بکرێت.
زۆرینەی زانا ڕۆژئاواییەکان ئەم ڕووداوە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن شتێکە کە تەنھا قورئان باسی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە بڵاوکراوەیەک لە ساڵی ٢٠١٦ دکتۆر تۆماس ۆتەرز لە مۆزەخانەی فڕۆکەوانی نیشتمانی کە پاشکۆی دامەزراوەی سمیتسۆنیانە لە ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە کە مانگ بەردەوام گرژ دەبێت و وەک دووبەشی پلێتێکی زەوی یەکتر پاڵ دەنێن لەئەنجامی ئەم پاڵنانەش بەرزایی دروست بووە لەسەر ڕووی مانگ.
زۆرێک لە وتار و ماڵپەرە کاغەزی و ئەلیکترۆنییەکانی ئیسلامی ئاماژە بەچەند وێنەیەکی ناسا دەکەن کە شوێنی لەتبوونەکە نیشان دەدات، بەڵام ناسا بەردەوام ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە لە ھیچ کاتێک لە ڕابردوو مانگ دوولەت نەبووە و ئەوەی دەبینرێت بریتییە لە چاڵ و دۆڵەکانی سەر ڕووی مانگ کە بە ڕووداوی جیۆلۆجی دروست بوون، ھەروەھا ئەستێرەناسان و بۆشایی گەراکان ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە مانگ لەتبووبێت.
ئەم ڕووداوە لە ئایەتی یەکی سوورەتی ئەلقەمەر ئاماژەی پێ کراوە (سوورەتەکەی بەناوکراوە) کە دەڵێت: سوورەتی ئەلقەمەر سوورەتێکی مەککییە و زانایانی ئیسلامی دەڵێن لە ڕۆژی بەدر دابەزیوە. موقاتیل یەکێکە لە توێژەر و قورئانناسە ھەرە لەپێشینەکان دەڵێت سوورەتی ئەلقەمەر تەنھا سێ ئایەتی یەکەمی لە مەککە دابەزیوە. بە گوێرەی سەرچاوە ئیسلامییەکان (فەرموودە و شلۆڤەکانی قورئان) ئەم ڕووداوی لەتبوونە لە مەککە ڕووی داوە بە پێنج ساڵ پێش کۆچی پێغەمبەر کاتێک بێ باوەڕان داوا لە پێغەمبەر محەممەد دەکەن کە ئەگەر بێت و مانگیان بۆ لەت بکات ئەوە باوەڕی پێ دێنن بۆیە پێغەمبەریش داوا لە خوا دەکات کە مانگی بۆ لەت بکات بۆ دوو بەش بۆیە خوا مانگ لەت دەکات بۆ دووبەش بەشێکیان دەکەوێتە ڕاستی کێوی سەفا (کێوی ئەبی قوبەیس) و بەشەکەی تر دەکەوێتە ڕاست کێوی قەعیقەعان.
بەم ڕووداوە خەڵکی مەککە سەریان سووڕ دەمینێ و دەیانەوێت باوەڕ بە پێغەمبەرایەتییەکی محەممەد بھێنن (ئەوەی بینیمان لە ئاسمان جادوو نەبوو بەلکو ڕاستی بوو). دواتر ئەبوجەھل پێیان دەڵێت (شکۆدار و گەورەکانی مەککە) ئارام بگرن تا بەیانی تا ئەوکاتەی خەڵکی بیابان و دەر دێن بۆ شار لێیان دەپرسین بزانین بینیویانە یانیش ئەوە تەنھا جادووی لە چاوی ئێمە کردووە.
بۆ بەیانی ھەندێک لە بیابان نشینان ھاتن بۆ مەککە و ڕایان گەیاند کە شەوی ڕابردوو مانگ دوو لەت ببو. ئەبوجەھل دەست بەجێ ڕەتی کردەوە و پێی ڕاگەیاندن کە جادووی لە چاوی ئێوەش کردووە ھەربۆیە دوای ئەمە ئایەتی دووەم لە سوورەتی ئەلقەمەر دابەزی کە دەفەرمویێت:
قورئان ناسان دڵنیایی ئەوە دەدەن کە ئەم ڕووداوە ڕووی داوە لەسەردەمی محەممەدوە ئەوە شتێک نییە کە بڵێی لە داھاتوو ڕوودەدات. ھەروەھا زانایانی بواری ئیسلامی لەپاڵ قورئان ھەندێک فەرموودەش دەھێننەوە بۆ پاڵپشتی لە ڕاستی و دروستی ڕووداوەکە لەوانە ئیبن جەریر ئەلتەبەری (یەکێک لە قورئان ناسە مەزنەکان) لەسەر زاری موجاھید دەگێرێتەوە و دەفەرموێت:ھەروەھا زمەخشەریش دەگێرێتەوە و دەفەرموێت «لەتبوونی مانگ یەکێکە لەنیشانەکانی ڕۆژی دوایی کە ڕووی داوە». حەزیفە یەکێکە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد فەرموودەیەکی شاری مەدائن دەگێرێتەوە و دەڵێت «ڕۆژی دوایی نزیک بووەتەوە ئەوە مانگ لەتبوو لەسەردەمی پێغەمبەرەکەتان».
لەتبوونی مانگ ڕووداوێکە زۆرینەی زانا و بیرمەندانی ئیسلامی پێیان وایە لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد ڕوویداوە وەک قورتبی و فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری و ئیبن مەسعوود و ئیبن عومەر و ئەنەس و جەبیر وئیبن عەبباس.
ئەو زانا و بیرمەندە ئیسلامیانەی کە پێیان وایە لەتبوونی مانگ لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد ڕووی نەداوە بەلکو لە داھاتوو ڕوو دەدات، ژمارەیان کەمە و بەگشتی لەلایەن زاناکانی ئیسلامی پاڵپشتی ناکرێن.
ئیبن تەیمیە سەبارەت بە سوورەتی ئەلقەمەر دەڵێت، ئەو سوورەتە باس لە نیشانەیەکی ھاتنی ڕۆژی دوایی دەکات. ھەرچی لەتبوونی مانگە لەسەردەمی پێغەمبەر ئەوە ڕووداوێکە کە ڕوویداوە و سەرجەم خەڵک و ھاوەڵان بینیویانە و بڕاوەتەوە.
ئەم ڕووداوە ئاماژەی پێ کراوە لە پەرتووکەکانی سەحیحی بوخاری و سەحیحی موسلیم کە دوو پەرتووکی فەرموودەکانی پێغەمبەر محەممەدن.
سەحیحی بوخاری - دەروازەی لەتبوونی مانگ
سەحیحی موسلیم - دەروازەی لەتبوونی مانگ
لەسەر ڕووی مانگ سێ جۆر لە لەت بوون بەدی دەکرێت کە ھەریەکەیان بەپێی پێکھاتەی خاکی ناوچەکە جیاوازە کە بریتین لە:
لە یۆنیۆی ٢٠١٠ کەسێک پرسیارێکی بۆ ماڵپەری ئەلیکترۆنی ناسا ناردووە سەبارەت بە لەتبوونی مانگ لە وەڵامدا دەڵێن: پێشتر ئەم پرسیارە وەڵام دراوەتەوە بە فەرمی لە ئابی ٢٠٠٩ کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی زانستی نییە. ھەروەھا لەسەر یەکێک لە ماڵپەرە ئەلیکترۆنییەکان کەسێک ئەم بابەتەی وروژاندووە و دەپرسێت: خوا لەسەر داواکاری پێغەمبەر محەممەد مانگی لەت کردووە و ئەم بابەتە بووەتە جێگای سەرنج و مشتومری زانایانی ناسا چونکە بۆیان ڕوون بووەتەوە کە ئەمە وەک دەرئاسایەک لە ڕابردوو ڕوویداوە، ئایا تا چەند ئەم ھەواڵە ڕاستە؟
لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەزگای ناسا لەسەر زاری براد بیلی (جێگری بەرێوەبەری پەیمانگای ناسا بۆ خاکناسی گەردوونی) دەڵێت: داواتان لێ دەکەم باوەڕ بە ھەموو ئەو شتانە مەکەن کە لەسەر ئەنتەرنێت و بڵاوکراوە کاغەزییەکان بەرچاوتان دەکەوێت تاکە سەرچاوەی دروست بۆ ھەر ھەواڵێک گوتەبێژی فەرمی ناسایە، تا ئێستا ھیچ بەڵگە و نیشانەیەکی زانستیمان نەدۆزیتەوە کە باس لە لەتبوونی مانگ بکات لە ڕابردوودا بۆ دووبەش یان زیاتر و ھەرکاتێک ئێمە نیشانەیەک یان بەڵگەیەکمان دەستکەوت بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.
دەزگای ناسا وێنەیەکی بڵاوکردەوە لەژێر پەرلەناوی (AS17-3128) کە لەلایەن ئەپۆلۆ ١١ گیرابوو لە ١٩٦٩ لە وێنەکە کەندەڵانێک دەردەکەوێت کە درێژییەکەی ٣٠٠ کم دەزگای ناسا ڕوونی کردووەتەوە ئەمە چاڵێکی گرکانییە کە لەبەشێکی سەر ڕووی مانگ بەدی کراوە لەم بارەوە دەڵێت:
The origin of lunar sinuous rilles remains controversial. Among the alternatives proposed are lava channels and lava tubes, but fracture control is decidedly apparent in some places. Some sort of fluid erosion, however, seems necessary to account for the configurations of many rilles with exactly parallel walls from which material has been removed; lava may be the most plausible agent for erosion inasmuch as no evidence of water exists in the lunar samples
ئەم ڕووداوە گەردوونییە (پەرجۆ یا دەرئاسا لای موسڵمانان) بە ڕووداوێکی زۆر گەورە و مشتومر دادەنرێت کە جێگای تێ ڕامان و لێ وردبوونەوەی زانستیانەیە. زۆرێک لە کەسان ھەوڵیان داوە ڕووداوەکە لەگەڵ بنەما زانستییەکانی ھاوچەرخ بگونجێنن ھەندێکیشیان پێیان وایە ئەم ڕووداوە جێی گومان و بیرکردنەوە نییە چونکە بابەتەکە ڕاستە و قورئان باسی کردووە و بڕاوەتەوە و پێویست بە بەڵگەی زیاتر ناکات. لەگەڵ ئەمانەش گفتوگۆ و توێژینەوە و ڕەتکردنەوەکان بەردەوامن
ئەوانەی ئەم ڕووداوە ڕەت دەکەنەوە دەڵێن:
زانایانی ئیسلامی وەڵامی ڕەخنەگرانیان داوەتەوە کە ئەمە ڕووداوێکە لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد ڕوویداوە و سەرجەم زانایانی ئیسلامیش پاڵپشتی دەکەن ھەندێکیان نەبێت کە دەڵێن ئەمە ڕووداوێکە لە داھاتوو ڕوودەدات. وەک شێخ محەممەد سالح ئەلمەنجد کە یەکێکە لە زانا ھەرە دیار و گەورەکانی بواری فیقە دەڵێت:سەرجەم زانایانی ئیسلامی پێیان وایە ئەمە ڕووداوێکە لەسەردەمی پێغەمبەر محەممەد ڕوویداوە بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە ڕووداوێکە لە داھاتوودا ڕوودەدات و یەکێکە لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی لەکاتێکدا وشەی (وَانْشَقَّ) وشەیەکە لە باری ڕابردوودایە لە ڕووی ڕێزمانییەوە لەگەڵ ئەوەشدا قورئان لەزۆر شوێندا بە شێوەی ڕابردوو باسی لە داھاتوو کردووە. جگە لەمە خودی قورئان گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ڕوودانی ڕووداوەکە ھەروەک خوا دەفەرموێت: (وَإِنْ يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا) کە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕوویداوە و بڕاوەتەوە، جگە لەباس کردنی ئەم دەرئاسایە لەلایەن چەندین ھاوەڵی جێی باوەڕ وەک :عەبدوڵلای ئیبن مەسعوود و ئیبن عەبباس و ئەنەس و ئیبن عومەر و جەبیر و ھتد.
شێخ محەممەد دەشڵێت: ھەندێک کەس لە کۆنەوە بە دوای پرسیارکردن لەم ڕووداوە و دورخستنەوەی باوەڕیان لە ڕوودانی خستووەتە ڕوو بە بیانووی ئەوەی کە مانگ لەلایەن ھەموو مرۆڤەکان دەبینرێت، بۆیە ئەگەر ڕوویدابێت ئەوە لەلاین نەتەوەکانی تر و پەرتووکەکانیان باس دەکرا لەکاتێکدا تەنھا لەلایەن موسڵمانانەوە ئاماژەی پێکراوە ئەمەش خاڵی لاوازی دروستی ڕووداوەکەیە.
ھەروەھا شێخ محەممەد ئەوەش دەڵێت کە:
«ئەم ڕووداوە پێویستە بەپێی توانستی بیرکردنەوە و سروشتی ژیانی ئەوسا لێک بدرێتەوە کە تێیدا شەو و مانگ جێی بایەخی بیابان نشینان بووە؛ و ئەم ڕووداوە لەسەر داواکاری ھۆزی قورەیش بووە بۆ ئەوەی باوەڕ بە پەیامەکەی پێغەمبەر محەممەد بێنن بۆیە دەشکرێت خوای گەورە ئەم ڕووداوەی تەنھا بۆ ھۆزی قورەیش نمایش کردبێت بەڵگەش بۆ ئەمە وتەیەکی ئەنەسی کوڕی مالیکە کە دەڵێت: (أَنَّ أَهْلَ مَكَّةَ سَأَلُوا رَسُولَ اللَّهِ أَنْ يُرِيَهُمْ آيَةً، فَأَرَاهُمُ انْشِقَاقَ القَمَرِ)»
شێخ محەممەد، ئەوەش باس دەکات: ئەگەر ئەمە وابێت، شتێکی سروشتییە کە ئەو ڕووداوە لەلایەن زۆرینەی دانیشتووانی زەویەوە نەبینرابێت، چونکە سەرەتای شەو لە مەککە کاتی ڕۆژ و ھەتاوە لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژھەڵات، یانیش لەنیوە شەودان و لە خەوی قووڵدان.
بەڵام ئەبو سلێمان ئەلخەتتابی یەکێکە لە گەورە شوێنکەوتووانی شافعی دەڵێت:
«ئەمە شتێکە کە لەلایەن کەسانی تایبەتی مەککە داوا کراوە، وەک لەلایەن ئەنەسی مالکەوە گێڕدرابووەوە، پێغەمبەریش شەوانە بینیونی چونکە بینینی مانگ تایبەتە بەشەو، و ھیچ بینینێکی ڕوونی لە ڕۆژدا نییە، جگە لەوەی زۆربەی خەڵک لە شەودا دەخەون و لە بینا و دیدەنی مانگ بێ بەش دەبن مەگەر دانیشتووانی ناو دۆڵ و بیابانەکان نەبێت کە لەوانەیە ڕێک بکەوێت بیبینن کە لەو کاتەدا خەریکی کارەکانیان بن و ھۆشیاربن بەتایبەت لە وەرزی ھاوین کە بە ئارەزووی خۆیان لە کار و پیشەدا سەرقاڵ دەبن.
ھەروەھا لە وەڵامی ڕەخنەگران باس لەوەش دەکەن کە بۆچی ئەم ڕووداوە لە نەتەوەکانی تردا بە بەڵگە وەدیناکرێت ئەوەیە کە دەرکەوتن و بینینی مانگ یەکسان نییە بە ھەموو خەڵک، ڕەنگە لە یەک وڵاتدا ببینرێت و لە لاکەی تردا نەبینرێت بەھۆی ھەور یان تەم و گۆشەی جیاوازی بینین لە نموونەی ڕووداوە گەردونییە ھاوشێوەکانی وەک خۆرگیران، خۆرگیرانی ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ کە ڕووداوەکە بۆ ژمارەیەکی کەم لە دانیشتووانی زەوی بەدی کرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەتبوونی مانگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەتبوونی مانگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.