فیریال ئەشرەف عبدلعزیز (بە عەرەبی: فریال اشرف عبدالعزیز؛ لەدایکبووی ١٦ی شوباتی ١٩٩٩) وەرزشوانی کاراتێی میسریە، یەکەم خانمە وەرزشکاری میسرییە مەدالیای زێری لە کاراتێ لە کێشی ٦١ kgی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بباتەوە.
لەھەماکاتیش یەکەم خانمە وەرزشکاری میسرە مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیاد بەدەست بھێنێت .
زانیاری کەسێتی | |||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ | ||||||||||||||||||||||||
وەرزشی | |||||||||||||||||||||||||
وڵات | میسر | ||||||||||||||||||||||||
وەرزش | کاراتێ | ||||||||||||||||||||||||
دەستکەوتەکانی | |||||||||||||||||||||||||
فیناڵە ئۆڵۆمییەکان | Gold tokyo 2020 | ||||||||||||||||||||||||
Medal record
|
ئەو لە ساڵی ١٩٩٩ لە میسر لەدایک بووە.کاتێک تەمەنی دەبێتە حەفت ساڵ خولیای کاراتێ بۆ دروست دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش بەشداری ڕاھێنانەکانی کاراتێ دەکات لە قاھیرە. لە ژیانی خوێندە خولیای ئەوەبوو ببێتە دەرمانساز بڕوانامە لەو بوارە بەدەست دێنێت . لەسالی ٢٠١٩ بە نوێنەرایەتی میسر وەک یەکێک لە وەرزشوانەکانی کاراتێ بەشداری یارییەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ دەکات کە لە شاری ڕەباتی وڵاتی مەغریب بەڕێوەچوو. مەدالیای زیوی لە کێشی ٦٨ کیلۆگرامی بەدەست ھێنا.فیریال ئەشرەف و جیانا فارووق تەنھا دوو وەزرشوانی کاراتێ میسرین کە لەسەر ئاستی خانمان مەدالیایان بەدەست ھێنا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠. جیانا لە کێشی ٦١ کیلۆگرامی مەدالیای بڕۆنزی بردەوە لە ڕۆژی پێشتر.
فیریال یەکێک بوو لە وەرزشوانە میسرییە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە کێشی ٦١ کیلۆگرامی بەشداری ڕکابەرییەکانی کاراتێی کرد.توانی سەرجەم ڕکابەرەکانی شکست پێ بھێنت و بگاتە یاریی کۆتایی، لەو قۆناغەدا لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی قورسدا لەگەڵ وەرزشوانی ئازەربایجانی ئێرینا زارتیسکا گەیشتن بەیەک بە ئەنجامی ٢٫٠ ڕکابەرییەکەی بردەوە و بووە یەکەم خانمە وەرزشوانی میسری مەدالیای زێری لە ئۆڵمپیادی ھاویینە بباتەوە . دوای ١٧ ساڵ میسر مەدالیای زێری بەدەست هێنایەوە .
ساڵ | پالاوانێتی | شوێن | پلە | ڕووداو |
---|---|---|---|---|
٢٠١٨ | پالاوانێتی کاراتێی جیھانی | مەدرید، ئیسپانیا | 3rd | Team kumite |
٢٠١٩ | یارییەکانی ئەفریقا | ڕەبات، مەغریب | 2nd | Kumite 68 kg |
٢٠٢١ | یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠ | تۆکیۆ، ژاپۆن | 1st | Kumite +61 kg |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فیریال ئەشرەف, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.