فرەھاوسەری (بە ئینگلیزی: Polygamy) بە دۆخێک دەوترێت کە ژن یان پیاو لە یەک ھاوسەر زیاتریان ھەیە.
فرەھاوسەری دوو جۆر، فرەژنی و فرەمێردی، دەگرێتە خۆی. فرەژنی دۆخێکە کە لەوێدا پیاو ھاوکات لەگەڵ چەند ژن ھاوسەرگیری بکات. فرەمێردی دۆخێکە کە ژن بەشێوەی ھاوکات دوو مێرد یان زۆرتری ھەبێت. فرەھاوسەری لە ئایینی مەسیحییەتدا (جگە لە ھەندە تاقمێک وەکوو مۆرمۆنەکان) ڕێگەپێنەدراوە؛ لە حاڵێکدا لە ھیندوویزم، جوولەکایەتی، و ئیسلام، فرەژنی لە بارودۆخێکی تایبەتدا بە ڕەوا دەزانن. لە زۆربەی وڵاتەپێشکەوتووەکاندا ژیانی ھاوبەشی تەنیا بەشێوەی تاکەھاوسەرییە و پیاو یان ژن بەشێوەیەکی یاسایی ناتوانن ھاوکات لەگەڵ چەند کەس ژیانی ھاوبەش پێک بێنن. بەڵام ئێستاش فرەھاوسەری جێگەی خۆیی لە زۆرێک لە کۆمەڵگا و کەلتوورەکاندا ڕا گرتووە. واتای ڕێک و درووستی فرەھاوسەری زۆر ڕوون نییە و ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر نەبوونی شرۆڤەیەکی دروست لە پێناسەی ھاوسەر.
ئەم کۆمەڵناسی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرەھاوسەری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فرەھاوسەری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.