فرانسوا ئۆلاند، له ڕێکه‌وتی ١٢ ی ئووتی ١٩٥٤، له شاری رووئێن ی وڵاتی فه‌رانسه له دایک بووه.
له ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٨ سکرتێری یه‌که‌می پارتی سوسیالیستی فه‌رانسه بووه. له ماوه‌ی ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩٣ و له ١٩٩٧ تا دواتر نوێنه‌ری شاری کۆرێز بووه له پارله‌مانی فه‌رانسه دا.له ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٨ شاره‌وانی شاری توول بووه.
فرانسوا ئۆلاند | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢ەی ئۆگەستی ١٩٥٤ روان فەڕەنسا |
پیشە | سکرتێری یەکەمی پارتی سوسیالیستی فه‌رانس |
ئایین | بێ باوەڕ |
مناڵ(ەکان) | تۆماس ، کلێمانمس ، جولیان ، فلۆرا |
وێبگە | http://francoishollande.fr/index.html |
واژوو | |
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٢٠١٢ ی فه‌رانسه‌دا له لایه‌ن پارتی سوسیالیست و پارتی رادیکاڵی چه‌پ ه‌وه کاندیدی پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته بوو و له خۆلی دووهه‌می هه‌لبژاردنه‌کان(له شه‌شی مه‌ی ٢٠١٢)دا له نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆک کۆماری ڕاستڕه‌وی ئه‌و وڵاته‌ی برده‌وه.
فرانسوا ژێرارد جۆرج نیکۆلا ئۆلاند کۆڕی بچووکی دوکتور جورج گۆستاڤ ئۆلاند و خاتوو نیکۆل فرێدریک مارگێریت تریبێرت ه. ناوبراو له خۆێندنگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی دا که تایبه‌ته به‌و که‌سانه‌ی که ده‌چنه نێۆ کار و باری ده‌وڵه‌تی و فه‌رمییه‌وه خوێندویه‌تی. له ١٩٧٠ دا له گه‌ڵ خاتوو سێگۆلێن ڕۆیاڵ دا ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنا و بوون به خاوه‌نی چوار منداڵ. له ٢٠٠٧ دا لێک جیا بوونه‌وه.
له ١٩٧٤ دا بوو به سه‌رۆکی سه‌ندیکای خوێندکاران له خوێندنگه‌ی سیاسه‌ت له پاریس دا. دواتر چووه خوێندنگه‌ی به‌رزی بازرگانی له پاریس و بوو به سه‌رۆکی کومیته‌ی پشتگری له فرانسوا میتێران.
له ١٩٧٩ دا بووه به ئه‌ندامی پارتی سوسیالیستی فه‌رانسه.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:François Hollande تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فرانسوا ئۆلاند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.