غەزای خەیبەر یان شەڕی خەیبەر (بە عەرەبی: غَزْوَة خَیْبَر) لە ساڵی ٦٢٨ی زایینی لە نێوان موسڵمانان بەسەرکردایەتیی محەممەد و جولەکەکانی دانیشتووی خەیبەر.
لە دووری ١٥٠ کم لە باکووری ڕۆژاوای مەدینەوە نیمچە دوورگەی عەرەبی (سعوودیەی ئێستا) ئەنجامدرا. لە دوای شەڕەکانی جوولەکە و ڕۆمەکانەوە ھۆزە جوولەکەکان گەیشتوونەتە ناوچەی حیجاز و کشتوکاڵیان ھێنایە ئاراوە، ئەمەش وای کرد لە ڕووی کولتووری و ئابووری و سیاسییەوە باڵادەست بن. دوای ئەوەی جولەکەکانی مەدینە لە غەزای خەندەق شکان ڕوویانکردە ناوچەی خەیبەر و لەوێ کۆبوونەوە. ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕا لە ھاندانی جولەکەکانی خەیبەر بۆ ئەوەی دژی دەسەڵاتی پێغەمبەری ئیسلام بجەنگن. لەگەڵ ئەوەش خەیبەر لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە وەک ناوچەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی موسڵمانان لێکدرایەوە بەپێی سەرچاوە ئیسلامییەکان، سەربازە موسڵمانەکان ھێرشیان کردووەتە سەر خەیبەر و گەمارۆیان داون تا ئەوەی توانیویانە دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرن، لە شەڕەکە سەرکەوتووبوون.
غەزای خەیبەر | |
---|---|
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
جێ | Khaybar |
پۆتانی شوێن | |
ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە غەزای خەیبەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article غەزای خەیبەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.