عەلی زەفەر (لەدایکبووی ١٨ی ئایاری ١٩٨٠) گۆرانیبێژ، نووسەری گۆرانی، مۆدێل، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، ئەکتەر و نیگارکێشێکی پاکیستانییە.
سەرەتا وەک ئەکتەری تەلەفیزیۆنی پاکستانی دەستی پێکرد، پێشتر مۆسیقا ژەنێکی بەناوبانگ بوو، دواتر بوو بە ئەکتەر لە بۆلیوود، لە چەند فیلمێکی سەرکەوتووی سینەمای ھیندی ڕۆڵی گێڕا، سەرکەوتنەکانی لە بۆلیوود بوونە ڕێگەخۆشکەر بۆ ھاتنی ئەکتەری دیکەی پاکستانی بۆ ناو بۆلیوود. عەلی بووە براوەی پێنج لە «خەڵاتی لوکس ستایل» و جارێکیش بووە پاڵێوراوی «خەڵاتەکانی فیلم فایەر».
عەلی زەفەر | |
---|---|
علی ظفر | |
لەدایکبوون | Ali Zafar ١٨ی ئایاری ١٩٨٠ |
نەتەوە | پاکستان |
خوێندنگە | کۆلێژی نەتەوەیی بۆ ھونەر، زانکۆی کۆلێژی حکوومەت، لاھور |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٩٩-ئێستا |
ھاوسەر | ئایشە فەزلی (ھاوسەرگیری. ٢٠٠٩) |
مناڵ(ەکان) | 2 |
باوان(ەکان) | محەممەد زافەروڵڵا کەنوال ئەمین |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٣–ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | alizafar |
زەفەر وەک ئاوازدانەری مۆسیقاش کاردەکات، سەرەتا دەرکەوتنی لەو بوارە بۆ ئەلبومی «ھوقا پانی» دەگەڕێتەوە، زیاتر لە ٥ میلیۆن وێنەی لە جیھاندا دەفرۆشرێت. زۆر لە مۆسیقاکانی نایابن بەوھۆیەوە سەرکەوتنی زۆری بەدەست ھێناوە، چەندین جار لەبەر ئەلبوم و مۆسیقاکانی پاداشت کراوە. زەفەر یەکەمجار لە فیلمێکی بۆڵیوود لە ساڵی ٢٠١٢ دەرکەوت بەناوی «تێری بین لادین»، سەرکەوتنێکی مامناوەندی لە بۆکس ئۆفیس بەدەست ھێنا. پاشان کاری لەچەندین فیلمی دیکە کرد ″تەنھا براکەی کیدولھان″، چاشمی بادوور، ئازیز زینداگی. زەفەر شان بەشان کاری نواندن دەکات و گۆرانیش دەڵێت، ھەروەھا سەفەر بۆ کۆنسێرت و ستەیج دەکات، چالاکە لە کاری مرۆیی و ژمارەی دەرخستنی بڕەکان لە ٢٠١٣، ھەروەھا ھەڵبژێردرا بۆ «جنسترین پیاوی ئاسیایی لەسەر ھەسارەکە».
عەلی زەفەر لە ١٨ی ئایاری ١٩٨٠ لە لاھور، پەنجاب، پاکستان، لە خێزانی پوونجابی لەدایک بووە، دایک و باوکی، محەممەد زافەروڵڵا و کەنوال ئەمین، پێشتر مامۆستای زانکۆ بوون لە زانکۆی پونجاب. عەلی دوو برای ھەیە: زەین و دانیال. دانیال خەریکی کاری بازرگانی مۆدێلە، زەفەر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی گشتی CAA تەواوکرد. ھەروەھا لە ″کۆلێژی لاھوری حکومەتی″ لە بەشی ھونەر تەواوکردووە. زەفەر ماوەیەکی درێژ دەستگیرانداری ئایشە فازڵی بوو، دوایی لە ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە لاھور ھاوسەرگیرییان کرد، ھاوژینەکەی پەیوەندییەکی دووری لەگەڵ ئەکتەری ھیندی عامر خان ھەیە. لە ساڵی ٢٠١٠ بوونە خاوەنی کوڕێک، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٥ کچێکیان بوو.
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
فیلمە ھیندییەکان (بۆلیوود) | |||
٢٠١٠ | Tere Bin Laden | عەلی حەسەن | پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلم فەیر بۆ یەکەم فیلم (دەرکەوتن) |
٢٠١١ | Luv Ka The End | فرێدی کاپوور | دەرکەوتنی تایبەتی بۆ گۆرانی "F.U.N. Fun Funaa" |
Mere Brother Ki Dulhan | لوڤ | ||
٢٠١٢ | London, Paris, New York | نیکیل چۆپرا | |
٢٠١٣ | Chashme Baddoor | سیدھار کەشیاپ | |
٢٠١٤ | Total Siyapaa | ئەمان | |
Kill Dil | توتو | ||
٢٠١٦ | Tere Bin Laden: Dead or Alive | کەسایەتی خۆی | دەرکەوتنی تایبەتی بۆ گۆرانی "Six Pack Abs" |
Dear Zindagi | ڕومی | ||
فیلمە پاکستانییەکان | |||
٢٠١٦ | Lahore Se Aagey | کەسایەتی خۆی | دەرکەوتنی کورت |
٢٠١٨ | Teefa in Trouble | لەتیف (تیفا) | ھەروەھا بەھاوبەشی کاری سیناریۆ و بەرھەمھێنانی کردووە. |
نادیار | Deosai | نەزانراو | قۆناغی پێش بەرھەمھێنراو |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تۆڕ |
---|---|---|---|
٢٠٠٠ | Kollege Jeans | خۆی | PTV Home |
Kanch Ke Par | تێمور | ||
٢٠٠٢ | Landa Bazar | ڕامیس | |
Bahut Dair Kar Di | ڕەزا | ||
٢٠١٤ | یەکەمین خەڵاتی ستار بۆکس ئۆفیسی ھیندستان | پێشکەشکار | Star Plus |
٢٠١٦ | ١٥ەمین خەڵاتەکانی لوکس ستایل | Geo TV |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەلی زەفەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەلی زەفەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.