شۆڕشی ئەمریکا شۆڕشێکی کۆلۆنیالیزم بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٧٦٥ بۆ ١٧٨٣ ڕوویدا، نیشتمانپەروەرە ئەمریکییەکان لە سێزدە کۆلۆنیەکاندا(موستەعمەرە) لە جەنگی گەورەی شۆڕش (١٧٧٥-١٧٨٣) بە هاوکاری فەرەنسا شکستیان بە ئینگلیزەکان هێنا و سەربەخۆیییان لە بەریتانیا بەدەستهێنا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان دامەزراند.
ئەو خاکەی ئەمرۆ ناوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدایە لە ڕابردوودا خاکی نەتەوەیەک بووە کە ناویان (ھنیدیە سوورەکان)، ئەمریکا پێشتر ١٣ ھەرێم بووە کە لە نێوان ئەم ھێزانەدا دابەشکرابوو
ئەم جەنگە لە ساڵی ١٧٦٥ ھەڵگیرسا لەلایەن ١٣ کۆلۆنیەکەی بەڕیتانیا دژی سیاسەتی کۆنگرێسی بەریتانیا و پەرلەمانی بەڕیتانیا، سەرەتا پێشبینی ئەوەیان نەدەکرد کە شۆڕشەکەیان جەنگی لێبکەوێتەوە و لەوشکانی و دەریاوە ھێرشبکرێتە سەر ئینگلیز.
لە ساڵی ١٧٦٨ بەرەی شۆڕش پێکھێنرا و چەکیان ھەلگرت و چەند شارێکیان گرت بەتایبەت بۆستن و نیۆرک بەرەی شۆڕش لە ١٨ یەکەی سەربازی پێکھاتبوو
شۆڕش فراوان بوو تا لە ١٧٧٤ توانیان گشت بەرپرسانی ئینگلیز لە کۆنگرێس دەرکەن، و بەریتانیاش لە ١٧٧٥ جەنگی ڕاگەیاند کە پۆلندا و ھندەسوورەکان ھاوپەیمانی بوون، بەڵام لە ڕووی ھێزەوە بەڕیتانیا زۆر ناوچەی ستراتیژی لە دەستدابوو توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی نەمابوو، وە ھەروەھا بەریتانیا دەیزانی کە کۆتایی دێ بەڵام دەیویست ھندە سوورەکان بە کوشتبدات.
لە ١٧٧٨ بەڕیتانیا ھێزی دۆزەخ ی دەریا (مارشاڵ)ی داوا کرد کە نیۆرک بگرێتەوە، بەلام مارشاڵ تەنھا توانی لە دووری چەند میلێکەوە تۆپ بارانی نیۆرک کات. ھەر لەم جەنگانەدا بەریتانیا ٢ میلیۆن ھندی سووری جینۆساید کرد ھەر لەو ساڵەدا فەرەنساش جەنگی ڕاگەیاند دژی بەریتانیا. لە ١٧٨١ بەڕیتانیا ٤٥ ھەزار سەربازی ھێزی تایبەتی لەلایەن ژنڕاڵ جۆرج واشنتۆنەوە بە دیل گیران لە ١٧٨٣ بەریتانیا پەیمانی ئاشتی مۆر کرد و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزرا کە سەرەتا ١٣ ولایەت بوون، ئێستا ٥٢ ولایەتن. وە لەم جەنگەدا نابێ ڕۆڵی بنیامین فرانکلین لەیاد کەین کە ڕێکخراوی ماسۆنی بەکارھێنا بۆ لاوازکردنی ئینگلیز.
پەیجی جەنگەجیھانیەکان[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆڕشی ئەمریکا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شۆڕشی ئەمریکا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.