شۆڕشی ھەنگاریای ١٩٥٦ (٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦–١٠ی تشرین دووەمی ١٩٥٦)، شۆڕشێکی نیشتیمانی بوو دژی حکوومەتی کۆماری گەلی ھەنگاریا(١٩٤٩–١٩٨٩)، و دەست تێوەردانی سیاسەتی ناوخۆیی ھەنگاریا لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت.
لە سەرەتادا شۆڕشێکی ئەنارکی بوو، بەڵام دواتر شۆڕشی ھەنگارییەکان لەنێو خەڵکی ھەنگاریادا پەرەی سەند، و خەڵک پێکەوە لە دژی دەست تێوەردانەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە ئەورووپا پێکھاتن.
شۆڕشی ھەنگاریای ١٩٥٦ | |||||
---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی سارد | |||||
(١٩٤٩–١٩٥٦) سووتاندنی ئاڵای کۆمۆنیستەکان ھێمایەکی شۆڕشگێڕە یاخیبووەکان بوو | |||||
| |||||
شەڕکەرەکان | |||||
شۆڕشگێڕە کرێکارەکانی حوکومەت | مەجارستان شۆڕشگێڕە ھەنگارییەکان | ||||
ھێز | |||||
| نەزانراو | ||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||
|
| ||||
٣٫٠٠٠ کوژراوی سیڤیل |
شۆڕشی ھەنگاریا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ دەستیپێکرد، کاتێک خوێندکارانی زانکۆ بانگەوازیان لە دانیشتووانی مەدەنی کرد بۆ ئەوەی لە بینای پەرلەمانی ھەنگاریا، لەگەڵیاندا کۆببنەوە بۆ ناڕەزایی دژی دەسەڵاتی جیۆپۆلەتیکی سۆڤیەت لە ھەنگاریا. شاندێکی خوێندکارەکان چوونە ناو بینای ڕادیۆی ھەنگاریا بۆ بڵاوکردنەوەی ١٦ داواکاری بۆ چاکسازی سیاسی و ئابووری بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی ھەنگاریا، بەڵام دوای چەند خولەکێک بەسەر ڕاگەیاندنەکە، لەلایەن پاسەوانانی ئاسایشەوە دەستگیرکران. کاتێک خۆپیشاندەرانی خوێندکاران لە دەرەوەی بینای ڕادیۆ داوای ئازادکردنی شاندە خوێندکارانەکەیان کرد، پۆلیسەکانی پاراستنی دەوڵەت، بە چەک چەندین خۆپیشاندەریان کوشت و بریندارکرد.
لە ئەنجامدا، خۆپیشاندانی ھەنگارییەکان بەرەو شۆڕشی چەکداری ملی شۆڕکرد، خوێندکارە ناڕازییەکان خۆیان ڕێکخست بۆ میلیشیا شۆڕشگێڕەکان بۆ شەڕکردن دژی حوکومەتی ھەنگاریا، سەرکردە کۆمۆنیستییەکانی ھەنگاریا و فەرماندە پۆلیسەکان دەستگیرکران، و زیندانییە سیاسییە دژە کۆمۆنیستەکان ئازادکران و چەکیان پێدرا بۆ شەڕکردن دژی کۆمۆنیستەکان. لە ئەنجامدا حکوومەتی نوێی ھەنگاریا دامەزرا و بەیاننامەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکرایەوە، دەرچوونی ھەنگاریا لە پەیماننامەی وارشۆ ڕاگەیاندرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆڕشیی ھەنگاریای ١٩٥٦ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شۆڕشیی ھەنگاریای ١٩٥٦, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.