شارستانی ڕوانسەر بە درێژاییی جوگرافیی ٤٠٫٤٦ و پاناییی جوگرافی ٣٤٫٤٣ و بەرزیی ١٣٦٠ مەتر و ھەروەھا بە ڕووبەری ١١٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کرماشانە، و لە ٦٠ کیلۆمەتری کرماشاندا جێی گرتووە.
ئەم شارە لە باکوورەوە دەگاتە کامێران، لە ڕۆژھەڵاتەوە کرماشان، لە باکووری ڕۆژاوا پاوە، لە باشوورەوە ئارووناوا و ھەروەھا لە ڕۆژاوایەوە دەگاتە شاری جوانڕۆ. خەڵکی ڕوانسەر بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و بنشێوەزاری جافییەوە قسە دەکەن. و ھەروەھا خەڵکی ئەم شارە سوننین و شوێنکەوتووی مەزھەبی ئیمام شافعین، بەڵام لە ھەندێ لە گوندەکانی ژمارەیەکی کەم شیعە و ئەھلی حەق نیشتەجێن.
ناوەندی ئەم شارستانە ڕوانسەرە و لە دوو ناوچە پێکھاتووە:
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی ھەتاوی (٢٠١٦ ز) حەشیمەتی شاری ڕوانسەر ٢٤٬٥٢٧ کەس بووە و پلەی ٢٩٩یەمی لە نێوان شارەکانی ئێراندا ھەیە. ھەروەھا حەشیمەتی شارستانی ڕوانسەر ٤٧٬٦٥٧ کەس بووە و شارستانەکە لەنێوان ھەموو شارستانەکانی ئێراندا پلەی ٣٢٤ەمی ھەیە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی ڕوانسەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.