شارستانی دڵفان (بە لەکی: شەرسۆن دڵفۆن) یەکێ لە شارستانەکانی پارێزگای لوڕستانە.
ناوەندی ئەم شارستانە، شاری نوراوایە. زۆرینەی خەڵکی شارستانی دڵفان کوردە لەکەکانن و بە زمانی کوردیی لەکی دەئاخێڤێنن و زۆربەیان سەربە ئایینی ئیسلامی شیعەن و ھەندێکیشیان یارسانن.
دڵفان | |
---|---|
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | لوڕستان |
ناوەند | نووراوا |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٣٧،٦٣٣ |
ئەم شارستانە لە باکوورەو بە شارستانەکانی سەحنە و کەنگاوەر، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەو بە نیاوەن، لە باکووری ڕۆژاواو بە ھەرسین، لە ڕۆژاواو بە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام، لە باشووری ڕۆژاوا و باشوورەو بە کوودەشت و لە باشووری ڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتەو بە شارستان سلسلە ڕێگای ھەیە. ھەروەھا لەگەل پارێزگاکانی ھەمەدان، کرماشان و ئیلامدا ھاو سنوورە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی دڵفان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی دڵفان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.