بەو کەسە دەوترێت کە دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ.
خاوەنداری ئەو پۆستە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت. ئەرکی نوێنەرایەتیی پەرلەمان و جێبەجێ کردنی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکانی پەرلەمانە. لە ئێستادا ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە. جەوھەر نامیق لە ساڵی ١٩٩٢دا بە یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا، کە ھاوکات یەکەم خولی پەرلەمانیش بوو، بەڵام دواتر بەھۆی شەڕی ناوخۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٤ پەکی کەوت ھەتا ٢٠٠٢. دواتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دابەش بوو، ماوەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان ٣ مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕۆژ نوری شاوێس و ٢ مانگیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال فوئاد دیاری کرا، بەڵام بە گشتی ئەم خولە درێژەپێدەری خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ بوو. ڤالا فەرید یەکەم ژن بوو کە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کە لە ماوەی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ تاکوو ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لەو پۆستەدابوو بە شێوەیەکی کاتی. ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان لە مادەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی پێ کراوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان | |
---|---|
بارەگا | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ناونەر | سەرۆکی ھەرێمی کوردستان |
دەستنیشانکەر | پەرلەمانی کوردستان |
ماوەی پایە | ٤ ساڵ، نوێدەکرێتەوە |
خاوەن پایەی دەستپێک | جەوھەر نامیق |
دامەزراندنی پایە | ١٩٩٢ (دیفاکتۆ) ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ (یاسایی) |
ڕیز | ناو | وێنە | لەدایکبوون–مردن | چوونە سەر کار | کشانەوە لە کار | پارتی سیاسی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | جەوھەر نامیق | (١٩٤٦–٢٠١١) | ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢ | ٢٠٠٠ | پارتی دیموکراتی کوردستان | |
٢ | عەدنان موفتی | (١٩٤٩–) | ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ | ٢٠٠٩ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | |
٣ | کەمال کەرکووکی | (١٩٥٤–) | ٢٠٠٩ | ١٥ی شوبات ٢٠١٢ | پارتی دیموکراتی کوردستان | |
٤ | ئەرسەلان باییز | (١٩٥٠–) | ١٥ی شوبات ٢٠١٢ | ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | |
٥ | یووسف محەممەد | (١٩٧٨–) | ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ | ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ | بزووتنەوەی گۆڕان | |
٦ | ڤالا فەرید | (١٩٧٦–) | ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ | ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ | پارتی دیموکراتی کوردستان | |
٧ | ڕێواز فایەق | (١٩٧٧–) | ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ | ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.