ڕێواز فایەق

ڕێواز فایەق حوسێن (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٧٧ لە ناوچەی پێباز، کەلار) ژنە سیاسیەتوانێکی کورد و سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩تا ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣.

ئەو ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پێشتر لە خوولەکانی پێنجەم و چوارەم لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان بووە.

ڕێواز فایەق
ڕێواز فایەق
لەدایکبوون١٩٧٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٧ ساڵ)
کەلار لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، پڕۆفیسۆر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

بەرلەوەی ببێتە ناو کاری پەرلەمانییەوە، چەندین پلە و پۆستی دیکەی ھەبوو لەوانە، یاریدەدەری دادوەر بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، لێکۆڵەری داد بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، بەرپرسی بەشی یاسایی لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بووە ھەروەھا ماوەیەکیش وەک مامۆستای زانکۆ کاری کردووە، بڕواننامەی ماستەر و دکتۆرای ھەیە.

ژیان

خوێندن

ڕێواز فایەق بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستھێناوە. دواتر ماستەری لە یاسا نێودەوڵەتییەکان تەواوکردووە. ھەروەھا بڕواننامەی دکتۆری لە یاسای شارستانی ھەیە. ئەو پسپۆڕێتی ھەیە لە یاسای شارستانی.

پەرلەمانی کوردستان

ڕێواز لە سالی ٢٠١٣، لەھەڵبژاردنەکانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگی پێویست دەھێنێت، دوای کاندیدبوونی لەسەر حیزبی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. دواتر بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠١٧، جارێکی دیکە ھەڵدەبژێردرێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەبێتەوە ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتیی لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

لە خوولی چوارەمدا، لە ساڵانای ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٨، وەک بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستبەکاردەبێت لە پەرلەمانی کوردستان. ھەروەھا لە ماوەی ٢٠١٣–٢٠١٧، ئنەدامی لیژنەی پیشەسازی وزە و سامانە سرووشتییەکان بووە لە پەرلەمانی کوردستان. لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بووە.

لەوەتەی ١١ی تەممووزی ٢٠١٩، شوێنی ڤالا فەریدی گرتەوە و بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.لە ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە پەرلەمان کرد.ئەمەش دوای ئەوەی لە ٣٠ی ئەیاری ٢٠٢٣ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرد.

پێشانگا

سەرچاوەکان

Tags:

ڕێواز فایەق ژیانڕێواز فایەق پێشانگاڕێواز فایەق سەرچاوەکانڕێواز فایەقسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستانکەلاریەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

یۆنانحکوومەتی ھەرێمی کوردستانپەروەردەئیمام شافعیسۆفییایەتیفەتحعەلی شائیپ مان ٤گازی سروشتیحافززمانی ئینگلیزیئەحمەدی نالبەندئازەربایجانتیک تۆکڕەمەزان (مانگ)تا (نیشانەی نەخۆشی)شەتڕەنجڕۆژژمێری زایینیبیلالی حەبەشیماددەی تاریکبەلۆچیی ڕۆژاواکەرکووکتێنستەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکاندایک و باوکپلاندانانی شاریگورچیلەناسیۆنالیزمعومەر کوڕی عەبدولعەزیزکاوەی ئاسنگەر٣٠ی تشرینی دووەمھیندستانکوردیی ناوەندیجوگرافیاکینیاکەنگرپەیمانی لۆزانماڵ بە کۆڵگۆگردقوباد تاڵەبانیبەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسیینەخۆشییەکانی مەمکخەڵاتی گۆڵدن گڵۆبتوندوتیژی خێزانیھونەرمالیک کوڕی ئەنەستۆڕە کۆمەڵایەتییەکانسوقراتسی ئێس ئێسوەرزی کەرگەدەنئارجون ماتوورکوردی (شاعیر)کیمیادەمارگیریشورا مەزنەکە (فیلم)مەسعوود بارزانیڕۆژژمێری کۆچیئاکرێچیلیمامە ڕیشەماکوان کەریمشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)ئامێدیئاڕ کەی ئۆ پیکچەرزھاوڕەگەزخوازیپارێزگای دھۆکماتماتیکئەیووبگوێزکەنەدامیرنشینی سۆرانئەحمەد کوڕی حەنبەلفیرعەونپێشڕەو دزەیی٢٠٢٤🡆 More