سیستمی پۆتانی جەمسەری (بە ئینگلیزی: Polar coordinate system) سیستمێکی پۆتانی دوو ڕەھەندیییە کە تێیدا شوێنی ھەر خاڵێک، بە دووریەکەی تا خاڵی بنەڕەت (r) و گۆشەی نێوان ئەو ھێڵەی لە خاڵی بنەڕەت تا خاڵی ئاماژەپێکراو دەکێشرێتەوە و تەوەری ئیکسەکان (θ) دیاری دەکرێت.
لە سیستمی سێ ڕەھەندیدا سیستەمی پۆتانی لوولەکی و سیستەمی پۆتانی گۆیی پێ دەوترێت.
پۆتانی جەمسەری لە کاتی ھەژمارکردنی تەواوکارییەکان، گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە، لە کاتێکدا کە شیکردنەوەی تەواوکارییەک لە سیستمی دیکارتیدا ئەستەم دەبێت، بە گۆڕینی گۆڕەکەکە دەتوانرێت لە سیستمی جەمسەریدا ئاسانتر شی بکرێتەوە. ھەروەھا ئەم سیستمە بۆ شیکردنەوەی زۆربەی ھاوکێشە فیزیکیەکانی ھێزی ناوەندی وەکوو خولانەوەی ھەسارەکان، کەلکی لێ وەردەگیرێت.
دەتوانرێت خاڵێک لە سیستمی پۆتانی دیکارتیدا بۆ سیستمی پۆتانی جەمسەری بگۆڕدرێت و بەپێچەوانەوە:
و خاڵێک لە سیستمی پۆتانی دیکارتیدا لە ڕێگەی خوارەوە دەگۆڕدرێت بۆ سیستمی پۆتانی جەمسەری:
نواندنی ژمارەیەکی ئاوێتە لە سیستمی پۆتانی جەمسەریدا ھاوشێوەی نواندنی لە سیستمی دیکارتیدایە واتە ، لە شێوەی جەمسەریدا بریتییە لە:
بە بەکارھێنانی فورمووڵی ئۆیلەر ژمارەیەکی ئاوێتە بەم شێوە دیاری دەکرێت:
ھاوکێشەی جەمسەری ھاوکێشەیەکە پاسادانی سیستمی پۆتانی جەمسەری دەکات، ناسراوترین ھاوکێشە جەمسەرییەکان بریتین لە:
ناو | ھاوکێشە | وێنە | شرۆڤە |
---|---|---|---|
ھێڵێکی ھاوبەر لەگەڵ تەوەری xـەکان لە سیستمی دیکارتیدا | b نەگۆڕە. | ||
ھێڵێکی ھاوبەر لەگەڵ تەوەری yـەکان لە سیستمی دیکارتیدا | a نەگۆڕە. | ||
لوولپێچەکان | a و b نەگۆڕن | ||
ڕۆز | یا | a نەگۆڕە ئەگەر n تاک بێت گوڵەکە nپەڕ و ئەگەر جووت بێت ۲nپەڕە. | |
لوولپێچی ئەرەشمیدوس | - | ||
پەپوولە | یا | - | - |
بڕگە قووچەکییەکان | یا | - | e بریتییە لە جیاوازیی چەقی. |
Lemniscate of Bernoulli |
لە خشتەی خوارەوەدا ناسراوترین لوولپێچەکان دیاری کراون:
ناو | ھاوکێشە | شرۆڤە |
---|---|---|
لوولپێچی ئەرەشمیدوس | - | |
لوولپێچی لۆگاریتمی | n نەگۆڕە. | |
لوولپێچی پێچەوانە | n نەگۆڕە. | |
لوولپێچی فێرما | - |
درێژایی کەوانەی ھاوکێشەیەکی دیاریکراو لە سیستمی جەمسەریدا لە ڕێگەی ھەژمارکردنی تەواوکاری خوارەوە دەدۆزرێتەوە:
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیستمی پۆتانی جەمسەری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیستمی پۆتانی جەمسەری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.