عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شا یان سوڵتان عوسمانی یەکەم، دامەزرێنەر ویەکەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، ساڵی لە دایک بوونی ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ساڵەی مەغۆل بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ بەغدایان گرت و خەلافەتی عەباسیان ڕوخاند.
سوڵتان عوسمانی یەکەم | |
حوکم گرتنە دەست | ١٢٩٩–١٣٢٤ |
---|---|
ناوی سوڵتان | عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ |
لە دایکبوون | ١٢٥٨ |
شوێنی لە دایکبوون | سۆغوت (سۆگوت) |
مردن | ١٣٢٤ |
شوێنی مردن | بۆڕسا |
پێش خۆی | کەس نییە |
دوای خۆی | ئۆرھان غازی |
ھاوسەر | باڵا خاتوون هاوسەری دووەمی ماڵحون خاتوون |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شاە |
دایک | سولتانە حەلیمە خاتوون |
مناڵەکان | ئۆرھان غازی، عەلائەددین پاشا |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
حوکمی گرتە دەست ساڵی ٦٨٧ک لە دوای کۆچی دوایی ئۆرتۆغرۆڵی باوکی بە پشتگیری میر عەلائەدین سەلجوقی، میری سەلجوقی ئەو زەویانەی پێ بەخشی کە فەتحیان ئەکات وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات، کاتێک میر عەلائەدین لەلایەن مەغۆلەوە کوژرا لەگەڵ کوڕەکەیدا کەوا بڕیار بوو جێگەی بگرێتەوە، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغڕۆڵ بووە بەھێزترین پیاوەکانی ناوچەکە وشاری ئەسکی شەھری کردە بنکە وناونرا بە پادشای ئال عوسمان وئاڵای خۆی بەرز کردەوە.
ھەستا بە بانگ کردنی فەرمانڕەواکانی ئاسیای بچوک بۆ ئیسلام، ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ئەبێت جزیە بدەن ئەگەر نا ئەوا لەگەڵیان ئەجەنگێت، ڕۆم لێی ترسان وداوای یارمەتیان لە مەغۆل کرد، وعوسمان بەسەرکردایەتی ئۆرخانی کوڕی ھێزیکی بۆ ناردن کە تێکیان شکاندن وبەردەوام بوون تا بۆرسەیان فەتح کرد.
کەسایەتی عوسمان وەک سەرکردەیکی سەربازی و پیاوێکی سیاسی کە تەنھا بۆ ڕێگەی خوا ھەڵی ئەدا، بە ھۆی ئەو باوەڕە گەورەیەی بە خوا و ڕۆژی دوایی ھەیبوو، ئازایەتی ودڵسۆزی ودانایی وخۆڕاگری ودادپەروەری وبەئەمەکی ھەڵگرتبوو لە کەسایەتییەکی ھاوسەنگ و ھەڵکەوتوودا، و کۆچی دوایی کرد دوای ئەوەی حوکمی دایە دەست کوڕەکەی لە دوای خۆی.
عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ بە دامەزرێنەر وبنیاتنەری دەوڵەتی عوسمانی دادەنرێت، لە گرنگترین ئیشەکانی ئەمانەی خوارەوەن:
کاتێک لە کەسایەتی عوسمان ورد ئەبینەوە وەک پیاوێکی سیاسی وسەرکردەیەکی سەربازی ئەم سیفاتانەی خوارەوەی تیا دەرئەکەوێت.
کاتێک فەرمانڕەوا مەسیحییەکان لە بۆرسە و مادانوس و ئەدرەنوس و کتە و کستەلەی بیزەنتییەکان لە ساڵی ٧٠٠، بانگی بەستنی ھاوپەیمانییان کرد بۆ دژایەتی عوسمان و دوای ئەوەی ڕێکەوتن، عوسمان ڕووبەڕوویان بوویەوە و خۆی سەرکردایەتی شەرەکانی کرد وسوپای خاچپەرستەکانی پەرت وبڵاو کرد و ئازایەتییەکی تیا دەرکەوت کە بە نمونە ئەھێنرێتەوە.
لە داناییدا بوو ئەوەی بینی کە بوەستیت لەگەڵ سوڵتان عەلائەدین دژی مەسیحییەکان، ویارمەتی دا لە فەتح کردنی چەندین شار و قەڵای بەھێزدا، لەبەر ئەوە پلەی میرنشینی لای سوڵتانی سەلجوقی وەرگرت، وڕێگەی دا سکەی دراو لێبدات بە ناویەوە، ھەروەھا ناوی ئەو بھێنرێت لە وتاری ھەینی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیا.
کاتێک دانیشتوانی خاکە نزیکەکانی ئیمارەتی عوسمان ھەستیان بە دڵسۆزی عوسمان کرد بۆ ئایین، جوڵان بۆ یارمەت دان و وەستان لەگەڵیدا بۆ بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەتی ئیسلامی تا بە بەھێزی بوەستێت لە بەرامبەر دەوڵەتە دوژمنکارەکان بەرامبەر ئیسلام وموسڵمانان.
کەسایەتی عوسمان ھەڵگری ئارامگری بوو کە دەرئەکەوێت لە فەتحی قەڵا و وڵاتەکاندا لە ساڵی ٧٠٧ک فەتحی قەڵای کتە ولفکە و ئاق حەسار و قەڵای قوج حەساری کرد، وساڵی ٧١٢ک فەتحی قەڵای کبوە و یەکیجە تەڕاقلۆ و ئەوانی تری کرد، تا ئەم فەتحانەی گەیشتە فەتحی شاری بۆڕسە لە ساڵی ٧١٧ک دوای گەمارۆیەکی بەھێز وتوند بەردەوام بوو چەند ساڵێک کە ئەمەیان قورسترین فەتح بوو لە فەتحەکانی عوسمان.
ئەم سیفەتەی تیا دەر ئەکەوێ کاتێک ئەقرینۆسی سەرکرددەی برۆسە ئیسلام ئەبێت، سوڵتان عوسمان نازناوی بێگی دا پێی وبووە یەکێک لە دیارترین سەرکردە دیارەکانی عوسمانییەکان، و زۆر لە سەرکردە بیزەنتییەکان زۆر سەرسام بوون بە کەسایەتی عوسمان وئەو پەیڕەوەی لەسەری دەڕۆیشت بە شێوەیەک کە ڕیزەکانی عوسمانییەکان پڕ بوون لەو بیزەنتیانەی ئیسلام بوون، نەک ھەر ئەوە بەڵکو زۆر لە کۆمەڵە ئیسلامییەکان ھاتنە ژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانی وەک کۆمەڵەی (غەزیاڕۆم)، کە کۆمەڵێکی ئیسلامی بوون لەسەر سنوری ڕۆم وموسڵمانانیان لە ھێرشەکانی ڕۆم ئەپاراست لە سەردەمی عەبباسییەوە، و کۆمەڵەی (ئیخیان) یان ئیخوان کە کۆمەڵێک خەڵکی چاکە بوون یارمەتی موسڵمانیان ئەدا ومیوانداریان ئەکردن وھاوڕێیەتی سوپاکانیان ئەکردن لە غەزودا، وھەڵدەستان بە بنیاتنانی مزگەوت وخەندەق، وکۆمەڵەی (حاجییەکانی ڕۆم) کە کۆمەڵێک بوون لەسەر فیقھی ئیسلام ئەڕۆیشتن و زانیاری تەواویان ھەبوو لە شەریعەتی ئیسلامیدا وئامانجیان یارمەتی دانی موسڵمانان بوو بە گشتی و تێکۆشەرەکان بەتایبەتی … و زۆر کۆمەڵی تر.
زۆربەی سەرچاوە تورکییەکان ئەگێڕنەوە عوسمان حوکمی لە بەرژوەندی بیزەنتییەکی مەسیحی کردووە دژی تورکێکی موسڵمان، بیزەنتییەکە پێی سەیرە وئەپرسێت چۆن لەبەرژەوندی من حوکم ئەدەیت ومن لە سەر ئاینی تۆ نیم؟، عوسمان وەڵامی ئەداتەوە، چۆن حوکم لە بەرژوەندی تۆ نەدەم، وئەو خوایەی کە ئەیپەرستین پێمان ئەڵێت: إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا (نیسا:٥٨) [نیسا: ٥٨] بەم ھۆیەوە پیاوەکە وھۆزەکەی ڕێنماییان وەرگرت وئیسلام بوون. ھەروەک عوسمان دادپەروەری ئەبردە ئەو شوێنانەی فەتحی ئەکردن ھەروەک لەگەڵ ھۆزەکەی خۆی دادپەروەر بوو.
سوڵتان عوسمان زۆر پابەند بوو بەوەفایی بۆ پەیمانەکانی، کاتێک میری قەڵای ئەولوبادی بیزەنتی تەسلیم بوو بە سوپای عوسمانی مەرجی دانا، نابێت ھیچ عوسمانییەکی موسڵمان لەسەر پردەکەوە برواتە ناو قەڵاکە، عوسمان پابەند بوو بەو مەرجە ھەروەھا ئەوانی دوای خۆیشی بە ھەمان شێوە.
ئیش وفەتحەکانی عوسمان لەبەر بەرژەوەندی ئابوری وسەربازی وشتی لەو جۆرە نەبوو، بەڵکو تەنھا فرسەتێک بوو بۆ گەیاندنی بانگەوازی خوا وبڵاوکردنەوەی ئاینەکەی، لەبەر ئەوە مێژوونوس (ئەحمەد ڕەفیق) وەسفی ئەکات بەوەی (عوسمان زۆر خواپەرست بووە، وزانیویەتی بڵاوبوونەی ئیسلام و بەگشتی کردنی ئەرکێکی پیرۆزە، وبیرێکی سیاسی فراوان وبەھێزی ھەبووە، وعوسمان دەوڵەتەکەی بنیات نەنا لەبەر ئەوەی حەزی لە دەسەڵات بوو بەڵکو لەبەر خۆشەویستی بۆ بڵاوکردنەوی ئیسلام)، ومسڕ ئۆغلۆ ئەڵێت، عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆل ئیمانێکی بەھێزی ھەبووە کە تاکە ئەرکی لە ژیانیدا تێکۆشان بوو لە پێناوی خوادا تا وشەی خوا بەرز بکاتەوە، بە ھەموو ھێز وھەستێکییەوە ھەوڵی بەدیھێنانی ئەو ئامانجەی ئەدا.
کەسایەتی عوسمان ھاوسەنگ وئەفسوناوی بوو بە ھۆی ئەو باوەڕە بەرزەی بە خوا وڕۆژی دوایی ھەیبوو، لەبەر ئەوە بەھێزییەکەی زاڵ نەبوو بەسەر دادپەروەرییەکەی ونە دەسەڵاتەکەی دەستی ئەگرت بەسەر بەزەیییەکەی و نە لاییدا لە سادەیییەکەی، بەشێوەیەک شایەنی پشتگیری ویارمەتی خوا بوو، لەبەر ئەوە خوا ڕێزی لێنا پایە وتوانای ھەڵسوکەتی لە ئاسیای بچوکدا پێدا بە ڕێکخستن و ڕا و زۆری سەرباز و شان و شەوکەت، چاودێری خوا بۆی زۆر گەورە بوو ودەرگای سەرکەوتنی بۆ کردەوە وئامانجەکانی بەدی ھێنا.
ژیانی سوڵتان عوسمان تێکۆشان وبانگەواز بوو لە پێناوی خوادا، زانا ئاینییەکان دەوریان دابوو و سەرپەرشتی پلانی کارگێڕی جێبەجێکردنی میرنشینەکەیان ئەکرد، ھەروەک مێژوو وەسیەتی عوسمانی بۆ ئۆرخانی کوڕی بۆ پاراستوین، کە لەم وەسیەتەدا ئەو ڕێنمایی شارستانی وشێوازە شەرعییەی تیا بوو کە دەوڵەتی عوسمانی لەسەر ڕۆیشتن دواتر، لە وەسیەتەکەی عوسماندا ھاتووە (کوڕم: نەکەی سەرگەرم بیت بە شتێکەوە کە پەروەردگار فەرمانی پێ نەکردبێت، ئەگەر کێشەیەک ڕووبەڕووت بوویەوە بە ڕاوێژی زانایانی ئایین پەنا بدە، کوڕم: ئاگاداری ئەوە بکە کە گوێڕایەڵت ئەبێت بە ڕێزەوە، وچاکە بکە لەگەڵ سەربازەکان، وشەیتان غەڕات نەکات بە سەرباز وماڵەکەت، و نەکەی دوور بکەویتەوە لە ئەھلی شەریعە، کوڕم: تۆ ئەزانیت مەبەستمان ڕازیکردنی خوای گەورەیە، وبە جیھاد ڕوناکی ئایینەکەمان ھەموو ئاسۆکان ئەگرێتەوە، کوڕم: ئێمە لەوانە نین کە شەڕ ئەکەن لە بەر دەسەڵات ودەست بەسەراگرتنی تاکەکان، ئێمە بە ئیسلام ئەژین وئەمرین)
ھەروەک لە چەند سەرچاوەیەکی تردا گێڕانەوی تر ئەبینین بۆ وەسیەتەکەی عوسمان و بە گشتی ئەتوانین وەسیەتەکەی لەم خاڵانە کورت بکەینەوە:
ئەم وەسیەتە بووە پەیڕەو وڕێڕەوێک کە عوسمانییەکان لەسەری ڕۆیشتن وگرنگیان دا بە زانست ودامەزراوە زانستییەکان، بە سوپا و دامەزراوە سەربازییەکان، بە زانایان وڕێزیان لێگرتن، وبە جیھاد کە فەتحەکانیان وئاڵای سوپای ئیسلامیان گەیاندە دوورترین شوێنەکان، وبە میرنشینی و شارستانییەکان. وئەتوانین پایە وبنەما و ڕاگرەکانی کە دەوڵەتی عوسمانی لەسەر دامەزرا لەو وەسیەتە وەربگرین.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوڵتان عوسمانی یەکەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوڵتان عوسمانی یەکەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.