زەنجەفیل یان زەنجەفێڵ ڕووەکێکی یەکساڵەی بە بنەچە لە تیرەی «زەنجەفیلییەکان» (Zingiberaceae)، گەڵاکانی باریک و درێژ و نووک تیژن و لە زەل دەچن و قنچکەکەیان ھەندێک لە لاسکی ڕووەکەکە لە باوەش ئەگرن.
گوڵەکانی ھێشوویی و زەردن، باڵای ئەم گیایە تا ١ مەتر بەرز دەبێ، لە ڕیشووی ئەم ڕووەکە ھێندێک لق جوێ دەبنەوە کە لک لکن و ئەم لکانەن کە دەبنە ھەمان زەنجەفیلی بە ناوبانگە، تامی توندە و لە ھێندێک چێشتدا بەکاری دێنن و بۆ دەرمانیش دەشێ، زەنجەفیل بەرگری دەکات لە پێکھاتنی گاز (ھەوا) لە نێو زگدا، ڕیشووەکەی دەچێنن و دوای ئەوەی گەڵاکەی ڕزی ڕیشووەکەی دەردێنن و دوای پاک کردن لە بەر ھەتاو وشکی دەکەنەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەنجەفیل تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زەنجەفیل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.