زەریفەستان

زەریفەستان ئەحمەد بەدیع محەممەد سوورچی، ناسراو بە دایکە زەریفەستان، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی گەویڵان لە دایکبووە.

خاوەنی دوو خووشکە بەناوی خەدیجە و ئەسمین. زەریفەستان خوێندنی سەرەتای تەواو کردووە و دواتر وازی لە خویندن داوە، بەڵام یارمەتی ھەزاران قوتای کەم دەرامەت و ھەژاری داوە بۆ تەواوکردنی خوێندن. دایکە زەریفەستان دوای کۆچی باوکی لە ساڵی ١٩٧١ کاروباری ھۆزی سوورچی لە ئەستۆ گرتووە کە یەکێکە لە ھۆزە گەورە و ناودارەکانی کوردستان. ھەروەھا ڕابەری ھەزاران مورید و مەنسوبی ڕێبازی نەقشبەندییە لە سۆران و بادینان لە ھۆزەکانی سورچی، باڵەکی، برادۆستی، نەقەبی و خیلانی و زێباری. لەگەڵ دایکی نازناوی دایک و خوشکتان وەرگرتووە بەڵام ئێستا تەنیا خوشک لە ژیانداماوە. دایکی ناوی بەسێ کەریم خان خەیلانییە و دوای مردنی ھاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە. ئەم ژنە سەرکردەیە ھەمیشە خۆی لە دەرکەوتنی تەلەڤیزیۆنی و چاوپێکەوتنی ڕامیاری وەدوورگرتووە، خۆی لەسەر ھیچ لایەنێکی ڕامیاری ساغ نەکردووۆتەوە و سەرجەم لایەنە ڕامیارییەکان بە ڕێزەوە سەیری دەکەن. دایکە زەریفەستان و دایکی لە سەردەمی بەعسدا لە مووسڵ ژیاون و بەھۆی پێگەیانەوە چەندین کەسیان لە ژووری سێدارە و زیندان دەرھێناوە. ئەم کەسایەتییە ھەمیشە بە پۆشاکی کوردییەوە دەردەکەوێت و لەگەڵ ھۆزە کورد و عەرەبەکان پەیوەنییەکی پتەوی ھەیە. دوای کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨، میوانداری و پەناگەی چەندین خەڵکی ئەو شارە بووە. زەریفەستان چوارجار حەجی کردووە و لەنێو بنەماڵەی ئالسعوود و بەرپرسە باڵاکانی عەرەبستانی سعوودی، لەگەڵ بنەماڵەی ھاشمی ئەردەن و بەرپرسە باڵاکانی عەرەب پەیوەندی پتەوی ھەیە و تەنانەت پاپای ڤاتیکانیش ئاشنای لەگەڵ ئەم ژنە سەرۆک ھۆزەدا ھەیە. دوای وەرگرتنی کاروباری ھۆزەکەی، خۆی تەرخانکردووە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاشتەوای خەڵک، ھەروەھا بەخووپەرستی و سۆفیایەتیوە سەرقاڵە و ھەر لەسەر خەرجی خۆی بیست مزگەوتی دروستکردووە، دووان لە مزگەوتە گەورەکانی دەکەونە شاری مووسڵ و ھەموو شەوانی ھەینی تەھلیلە لەلایەن موریدانی ڕێبازی نەقشبەندی لێ دەکرێت چونکە ئەوان پێیان وایە کە ئەوان بە بنەچە دەگەرێنەوە سەر مەولانا خالیدی نەقشبەندی. زەریفەستان زەوی و سەروەت و سامان و مەڕ و ماڵاتێکی زۆری لە باوانییەوە بۆ بەجێماوە. جگە لە خانەقایی گەویلان و بجیل لە ھەولێر، دھۆک و تورکیا شوێنی مانەوەی ھەیە.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەردەنتورکیاحەجدھۆکسوورچیسۆرانسۆفیایەتیمووسڵمەولانا خالیدی نەقشبەندینەقشبەندیپاپاڕامیاریڕژێمی بەعسڤاتیکانکیمیابارانی ھەڵەبجەھۆزھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

قورئانشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسئەفغانستانحەسەن کوڕی عەلیزەردەشتتورکستانگەلانی ئێرانیسوپای ئازادی سووریاجولیوس سێزارقەڵای ھەولێرڕیش١٣٢ (ژمارە)مێشک١٦٥٧ئوسۆپئایینی زەردەشتیقاجاڕەکانکوردیی باکووریڕۆژژمێری کوردی١٥ی حوزەیرانداڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کیھەولێرموحەڕڕەمسیرعەبدولسەلام بارزانیسووریاسەقزگوانگژۆوئەنسارولئیسلاممستەفا دادارپارێزگای دێرەزۆرجگەرەباشووری کوردستانئیمپراتۆریەتیی ساسانیمێتاڤێرسخەلافەتپۆڕنئیستۆنیادوورگەی کیشبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەئازەربایجان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ئەی ڕەقیبمستەفا کەمال ئاتاتورکقەیرانی دەریای سوورموعەمەر قەزافیمەسیحچوارینەکانی خەییامڕەپبوونی کێرسەردەشتورمێچرای بۆشایییەکێتیی نیشتمانیی کوردستانئەورووپاماڵ بە کۆڵڕەنج سەنگاویتۆپی دەستجوگرافیای تورکیا٤٣٥ (ژمارە)ھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینامافەکانی ژناننەخۆشیی ئەلزھایمەرسنەقەتەرفیزیکسێزدەبەدەرنەزانینخوازینوسانتارامێژووی مایکرۆسۆفت وۆردئاسیاھەوکردنی گوێی ناوەڕاستتاڤگەکانی نیاگارانەخۆشیی سەدەفڕێژە🡆 More