زمانی یدیش (ייִדיש ییدیش/אידיש ئیدیش) بەپێی ئینسایکلۆپیدیای نێونەتەوەیی عەرەبی زمانی جوولەکە ئەورووپییەکانە و لە ماوەی سەدەی دەیەم و یازدەھەمی زایینی لە چەند زمانێکەوە گەشەی کردووە، لەوانە ئارامی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، فەرەنسی، عیبری.
نزیکەی ١،٥ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھاندا قسەی پێدەکەن، کە زۆربەیان جوولەکە ئەشکەنازییەکانن. ناوی ییدیش وشەیەکە بۆ "جوولەکە" و لەوانەیە کورتکراوەی "ییدیش-تایچ" (ייִדיש־טײַטש) یان ئەڵمانی-جوولەکە بێت.
سەرەتا لە سەدەی دەیەمی زایینییەوە زاراوەیەکی ئەڵمانیی جوولەکەکان بووە لە ئەورووپا. ئێستا لە ئەمریکا بە تایبەت لە شاری نیویۆرک بەھۆی کۆچی جوولەکە ئەشکەنازییەکانەوە بەکاردێت. لەسەدا ٨٠ی وشەکانی زمانەکە لە بنەڕەتدا ئەڵمانیین، ئەمە جگە لەوەی ھەندێک وشە لە زمانەکانی عیبری و سلاڤی بە تایبەتی پۆڵەندی دوای ھەڵاتنی جوولەکەکان بۆ پۆڵەندا و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا بەھۆی شەڕە خاچھەڵگرەکانەوە.
زمانی ییدیش بەزۆری بە پیتی عیبری دەنووسرێت و زمانێکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل و پۆڵەندا و ئەرژەنتین و بەڕازیل و ڕووسیا و شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا و ئۆکرانیا و بیلاڕوس و ھەنگاریا و مەکسیک و مۆڵداڤیا و لیتوانیا و بەلجیکا و ئەڵمانیا و ئوسترالیا و فەڕەنسا و وڵاتانی دیکە قسەی پێدەکرێت.
ژمارەی قسەکەرانی ئەم زمانە ١،٧٦٢،٣٢٠ کەسە. لە کاتێکدا سیستەمی نووسینەکەی لە پیتە عیبرییەکانەوە وەرگیراوە. زمانی فەرمی جوولەکە کەمینەکانی سوێدە و لەو وڵاتەدا زمانەکە دانیپێدانراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی یدیش تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی یدیش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.