داڕێژە:بابەتەکانی ھیندوئەورووپی زمانی بنەڕەتی ھیندوئەورووپی (PIE) زمانی بنەڕەتی دووبارە-دروستکراوەی زمانە ھیندوئەورووپەیەکانە، کە خەڵکانی باوانی ھیندوئەورووپی قسەیان پێ کردووە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
زۆرتر لە یەک سەدەیە کە زمانەوانان ھەبوونی ئەم زمانەیان پەسەند کردووە، و دروستکردنەوەی ئەم زمانە زۆر پێش کەوتووە و بە وردەکاریی تەواوەوە ئەنجام دراوە.
توێژەرانی زانستی بەراورد دەکەن کە نزیک بە ٣٧٠٠ ساڵ بەر لە زایین (واتە بەر لە بڵاوبوونەوە) خەڵکانێک PIEیان وەک یەک زمان بە کارھێناوە، ھەرچەند بەراوردەکان ھەندێجار زۆرتر لە ١٠٠٠ ساڵ ئەملا و ئەولا دەکەن. باوترین گریمانە سەبارەت بە بنەڕەت و چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی زمان بریتییە لە گریمانەی کورگان، کە پێی وایە بنەڕەتی ئەم زمانە شوێنێکە لە ستێپی پۆنتیک-کاسپیەن لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ڕۆژئاوای ئاسیا. لە سەردەمی مۆدێرندا یەکەم جار لە سەدەی ١٨ ویڵیام جۆنز گریمانەی ھەبوونی ئەم زمانەی ھێنایە ئاراوە. ئەو سەرنجی خستە سەر لێکچوونەکانی نێوان سانسکریت، یۆنانیی کۆن، و لاتینی. ھەتا ساڵانی سەرەتای دەیەی ١٩٠٠ ھەندێ شرۆڤەی ڕوون لەبارەی PIE خرانە بەردەست کە ھێشتاش (بە تۆزێ گۆڕانکارییەوە) ھەر جێیباوەڕن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی بنەڕەتی-ھیندوئەورووپی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.