دەیڤد ھیوم (ماوەی ژیان: ٧ی ئایاری ١٧١١ تاکوو ٢٥ی ئابی ١٧٧٦) فەیلەسووف و مێژوونووس و ئابووریزانی سکۆتلاندی بوو، دەیڤد کاریگەر بوو بە جۆن لۆک، ھیووم سەر بە ڕێبازی لیبرالیزمی کۆن بووە.
دیڤید ھیووم فەیلەسوف و ئابووریزان و مێژوو نووسێکی سکۆتلاندی بووە و کەسایەتیەکی گرنگ بووە لە فەلسەفەی ڕۆژاوا و مێژووی ئیسکتلەندا، لە ٢٦ نیسانی ساڵی ١٧١١ لە سکۆتلاند لەدایک بووە، کە تەمەنی گەیشتۆتە ٣ ساڵان باوکی کۆچی دوایی کردووە، ساڵی ١٧٢٢ لەتەمەنی ١١ ساڵیدا پەیوەندی بە قوتابخانەی ئەدنبرەوە کردووە و فەلسەفەی سروشتی خوێندووە، بۆ ماوەیەکی کەم کاری بازرگانێتی کردووە و دواتر وازی لێی ھێناوە.
دیڤید ھیووم سەرەتا وەکو مێژوو نووس ناوبانگی دەرکردووە و وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ مێژووی ئینگلیز پشتیان بە کتێبە بەناوبانگەکەی مێژووی ئینگلتەرا بەستووە، یەکەم فەیلەسوف بووە لە سەدەی نوێدا فەلسەفەی سروشت بڵاوبکاتەوە و ئەوەی ڕەتکردۆتەوە کە مێشکی مرۆڤ کۆپیکراوێکی بچووکی مێشکی خواوەندبێت و پێی وابووە کە جیھان بەدەستی مرۆڤەوەیە و ھەموو ئاینەکانی بە مەسیحیەتیشەوە ڕەتکردۆتەوە.
فەلسەفەکەی ھیووم بڕوای بە بیرکردنەوەی فەلسەفی نەبووە، بەڵام پێی وابووە کە لە دەرئەنجامی شارەزایی زانستێکی نوێ ھێتە ئاراوە و شارەزاییش تەنھا لەرێگای عەقڵەوە دەبێت، ھەروەھا پێی وابووە شارەزایی ھەموو تاکە کەسێک تەنھا لەڕێگای ھەست و عەقڵەوەیە، بڕواشی وابووە کە جیھانێک ھەیە لەدەرەوەی ھەستی مرۆڤەوە. لەنێوان ساڵانی ١٧٦٣ بۆ ١٧٦٦ ھیووم وەکو سکرتێری باڵیۆزخانەی ئینگلیز لەپاریس کاری کردووە و بەناوبانگترین فەیلەسوفە فەرەنسیەکانی ناسیوە، لەساڵی ١٧٦٧ بۆتە یارەدەری یەکێک لەوەزارەتەکانی فەرەنسا، ساڵی ١٧٦٩ گەڕاوەتەوە بۆ ئەدنبەرەی شوێنی لەدایک بوونی لە ئیسکتلەندا و تادوا ژیانی لەوێ ماوەتەوە و لە ٢٥ ئابی ساڵی ١٧٧٦ کۆچی دوایی کردووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەیڤد ھیووم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەیڤد ھیووم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.