دانا ستریکلەند (بە ئینگلیزی: Donna Strickland؛ لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٥٩) فیزیکزانێکی وەرگری خەڵاتی نوبێلی خەڵکی کەنەدایە.
دانا لە ساڵی ٢٠١٨دا خەڵاتی نۆبێلی فیزیکی بەدەست ھێنا. ئەو سێھەمین ژنێک بوو کە لە مێژوودا توانی ئەم خەڵاتە بۆ خۆی دەستەبەر بکات. بەر لە ئەو ماری کووری و ماری جۆپێرتمایەر تەنیا ژنانێک بوون کە خەڵاتی نۆبێلیان بردبووەوە. دانا ستریکلەند لە زانکۆی واتەرلووی ئانتەریۆ مامۆستای فیزیکە.
دانا ستریکلەند | |
---|---|
لەدایکبوون | دانا تیۆ ستریکلەند ٢٧ی ئایاری ١٩٥٩ گوئلف، کانادا |
بوارەکان | |
دامەزراوەکان | زانکۆی واتەرلوو |
پەروەردە |
|
تێزەکان | Development of an ultra-bright laser and an application to multi-photon ionization (١٩٨٨) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Gérard Mourou |
ناسراوە بەھۆی |
|
ھاوسەر | داوگ دیکار |
منداڵەکان | ٢ |
وێبگە University website |
ستریکلەند بەر لەوەی کە خەڵاتی نۆبێل بباتەوە، وتارێکی لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا نەبوو. لەڕاستیدا ئەو وتارەی کە لەسەر ئەو لە ساڵی ٢٠١٤دا نووسرابوو، لە لایەن بەکارھێنەران و بەڕێوەبەرانی ویکیی ئینگلیزییەوە سڕابووەوە. ھۆکاری سڕینەوەکەی نەناسراو بوونی کەسایەتییەکە و نەبوونی سەرچاوەی جێگەی بڕوا بوو. ھەندێک ئەم ڕووداوەیان وەکوو بەرھەمی پشتگوێ و پەراوێزخرانی ژنان لە زانستدا لە قەڵەم دا. ئەم ھەواڵە تەنانەت لە ماڵپەڕی فەرمیی ویکیمیدیادا ڕەنگدانەوەی ھەبوو.
دەیلی مەیل: تازەترین وەرگری نۆبێلی کەنەدا تەنیا دەیویست کەمێک بە خۆشی ڕابوێرێت (بە ئینگلیزی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دانا ستریکلەند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دانا ستریکلەند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.