خەون بریتییە لە زنجیرەیەک ئەندێشە کە لە کاتی خەودا ڕوودەدەن و خەونەکان لە یەکگرتوویی و لۆژیکی خۆیاندا جیاوازن و چەندین گریمانەش ھەن کە ڕوودانی خەونەکان ڕوون دەکەنەوە، سیگمۆند فرۆید دەڵێت: خەون ئامرازێکە کە ڕۆح پەنای بۆ دەبات ئارەزوو و پاڵنەرە کۆکراوەکانی تێر بکات، بە تایبەت ئەوانەی کە لە واقیعدا تێرکردنیان قوورسە.
تاک لە خەودا پاڵنەرەکانی لە شێوەی ڕووداوێک یان بارودۆخێکدا دەبینێت کە بەدی دێت و ئەو پەندە باوەی کە دەڵێت: “ برسی خەون بە بازاڕی نان دەبینێت ” باشترین دەربڕینی ئەمەیە، بەڵام ئارەزووەکان لە خەودا زۆرجار خۆدزینەوەیان لێدەکرێت یان شاراوەتەوە بەجۆرێک کە خەونبین خۆی ئاگاداری ماناکانیان نەبێت، ھەربۆیە زۆر خەون دەردەکەون لە مانا و لۆژیک بەتاڵە، ھاوشێوەی بیرکردنەوەی شێتەکان، بە پێچەوانەی خەونبینین، کە زۆر لۆژیکییە.
ھەروەھا لێکۆڵینەوە لە خەونەکان شوێنەواری لەسەر تەختە بەردەکان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتی سۆمەرییەکان؛ و ھەندێک لە گەلانی کۆن، وەک: یۆنانییەکان، پێیانوابوو کە خەونەکان بەگشتی دیارییەکە لەلایەن خوداوەندەکانەوە بۆ ئاشکراکردنی زانیاری بۆ مرۆڤەکان و چاندنی پەیامێکی دیاریکراو لە مێشکی کەسی خەوتوودا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەون تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خەون, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.