خۆشبژیوی بارودۆخ یا ھەلومەرجی ساز و تەیار بوونی پێداویستییەکانی ژیان و زیندوومانەوەیە.
زاراوەکە لە پلەی یەکەمدا لە بواری سیاسەتدا بەکار ئەچێ و ھەروا کە لە پێناسەکەیدا ھاتووە زۆر لە نزیکەوە بەستراوە بە تێگەیشتەی پێداویستییەوە. بۆ ئەوەی خۆشبژیویی تاکێک یا کۆمەڵێک زیاتر بێتەوە ئەبێ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ ئەو تاکە یا بۆ ئەو کۆمەڵە ئاسانتر بکرێتەوە. لێرەدا مەبەست لە پێداویستی تەنیا پێداویستییەکانی زیندوومانەوە نییە، بەڵکوو داگری ئەوانەشە کە بۆ ژیانێکی ماقووڵانە و لەبار لە نێو کۆمەڵگادا زەروورن. واتە نە تەنیا کەمترین ڕادەی داھات بۆ دابینکردنی خواردەمەنی و خۆپۆشتەکردن، بەڵکوو ھەروەھا ماڵ و پەروەردە و چارەسەریی پزیشکی و ھەلی کاریش. لە درێژەی سەدەی بیستەم و بەتایبەت لە وڵاتانی پێشکەوتوودا، بەرەبەرە ڕۆڵی دەوڵەت لە دابینی خۆشبژیویدا زۆرتر بۆتەوە (دەوڵەتی خۆشبژیوی ببینە).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆشبژیوی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆشبژیوی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.