بەرھەمھێنی پێواژۆی ئاوێتەکردنی تێخستەگەلی جۆراوجۆری ماددی و ناماددییە (ناماددی وەکوو پلان و نەخشە) بە مەبەستی دروستکردنی شتێ (دەرخستەی پرۆسەکە، بەرھەم) بۆ مەسرەفکردن.
ئەکرێ بوترێ بەرھەمھێنی بریتییە لە وەدیھێنان و پێگەیاندنی بەرھەم، واتە شمەک یا ڕاژەیێ کە بایەخی خۆی ھەیە و لەچاو بەکاربەرەکەیەوە بەکەڵکە. گشت ئەو کارە ئابوورییانەی وا ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ ئامانجیان بەجێھێنانی پێداویستییەکانی مرۆڤە بە بەرھەمھێنی ئەژمێردرێن. ھەرچی پێداویستییەکان باشتر بەجێ بھێنرێن باری ئابوور خۆشترە. واتە خۆشبژیوی و بەرھەمھێنی پێوەندییەکی پتەویان ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەرھەمھێنی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەرھەمھێنی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.