حەسەن بەننا (ناوی تەواوی بە عەرەبی: حسن أحمد عبد الرحمن محمد البنا الساعاتي، ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦-١٢ی شوبات ١٩٤٩) دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسڵمانە (بە عەرەبی: الإخوان المسلمين) لە ١٤ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٦ لە میسر لەدایک بووە، لەدواناوەندی ڕەشاد بەزیرەکی و لێھاتوویی لە ھاوڕێکانی جیادەکرایەوە و وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ڕەوشتی ئەدەبی لەلایان قوتابیەکانەوە ھەڵبژێردراوە، دواتر لەدەروەی قوتابخانە کۆمەڵەی قەدەغەکردنی حەرامکراوەکانی دامەزراندووە و پاشان کە چۆتە قوتابخانەی مامۆستایان کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی خێرخوازی دامەزراندووە کە بانگەشەی بۆ ڕەوشتی جوان و دوورکەوتنەوە لەکاری خراپ کردووە.
حەسەن بەنا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ |
مەرگ | ١٢ی شوباتی ١٩٤٩ |
ھۆکاری مەرگ | تیرۆر |
نەتەوە | میسری |
پیشە | مامۆستای زمانی عەرەبی |
چالاکبوون | ۱۹۲٨-۱۹٤۹ |
کار | سەرکردە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسڵمان |
حیزبی سیاسی | کۆمەڵەی برایانی موسڵمان |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
وێبگە | http://www.hassanalbanna.org/ |
لە دوای تەواکردنی قوتابخانەی مامۆستایان حسن البنا ڕۆشتووە بۆ قاھیرە و چۆتە قوتابخانەی ماڵی زانستی باڵا و چۆتە نێو کۆمەڵەی ڕەوشتە جوانەکانی ئیسلامەوە و لەم ماوەیەدا بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمەڵەی برا موسڵمانەکان لەمێشکیدا کەڵەکەبووە، لەساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دبلۆمی لەماڵی زانستی باڵا بەدەستھێناوە و وەکو مامۆستا لە قوتابخانەی ئیسماعیلییەی سەرەتایی دامەزراوە، لەساڵی ١٩٢٨ لەگەڵ ٦ ھاوڕێیدا بەڵێنیان داوە کۆمەڵەی برایانی موسڵمان لەئیسناعیلییە دابمەزرێنن، دواتر حیزبە میسریەکانی دیکە کەوتونەتە دژایەتیکردنی تاکو نەتوانێت پەرە بە کۆمەڵەی برایانی موسڵمانان بدات و پێگەی سیاسی لەمیسر بەرفراوان بکات.
لە ٨ دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٨ النقراشی پاشا سەرۆک وەزیرانی میسری ئەوکاتە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی برایانە موسڵمانی داوە و زۆربەی زۆری ئەندامان و لایانگرانی حیزبەکەیان دەستگیرکردووە، لە١٢ فبرایەری ساڵی ١٩٤٩ حسن البنا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەڵام پێش ئەوەی گیانی لەدەستبدات ژمارەی ئەو ئۆتۆمبیلەی تۆمارکردووە کە تەقەی لێکردووە و دواتر دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گشتی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی میسر بووە، واتا حسن البنا تیرۆرکراوە.
لەکاتی دامەزراندی ئەم کۆمەڵە، بەنا و ھاوڕێکانی تووشی ڕاوەدوونان و گرتن بوون لەلایەن حکوومەتی میسری ئەوکات بەڵام گشت ئەوانە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیەیان سارد نەکردەوە لە جێبەجێ کردنی ئەمانجەکانیان، تەنانەت دوای کوژرانی بەنا. کارکردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای سەلەفی و پەروەردە و جیھادکردن بووە و لە ئێستادا دوای ڕووخانی حکوومەتی حوسنی موبارەک ئەم کۆمەڵەیە توانی زۆرینەی دەنگی خەڵکی مسۆگەر بکەن و پەرلەمان و حکوومەت پێک بھێنن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حەسەن بەننا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەسەن بەننا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.